ئەژدیھا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەژدەھاەوە ڕەوانە کراوە)
ئەژدیھا

ئەژدیھا، ئەژدەھا، حەزیا، زەھا، زیھا، زیا یان حەفی بووندارێکی ئەفساناوی لە چاندی گەلانی جیھانە و لە ئەستوورەکانی جیھان جێگەی تایبەتێکی ھەیە. لە وشەی کوردی و ئەفسانە و مەتەڵەکانی چاندی کوردی بە تایبەت لە شانامەی کوردی زۆر بە ئەژدیھا ئاماژە کراوەتەوە.

لە وێژەی کوردیدا[دەستکاری]

سالم:

ئەژدەھا یەک شەو ببینێ ماری زوڵفت گەر بە خەو

ئەم دەسێنێ ئینتیقامی ھەر چی ئەزیەت بێ لە ئەو

ئەحمەد موختار جاف:

وتم قوربانی تۆ بم لادە زوڵفی خۆت لەسەر ڕوخسار

وتی بۆ پاسەوانی گەنجی وا ھەر ئەژدەھا چاکە

خوێنی ئەژدیھا[دەستکاری]

لە نزیکی شاری قوروە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کانییەکی ھەیە کە ئاوەکەی ڕەنگی سوورە و لەلای تاشەبەردێک داکەوتووە کە وەکوو ئەژدیھایە و بابەگوڕگوڕی پێ دەڵێن، و لە چاندی خەڵکی ناوچەکە ئەم ئەفسانە باب بوو کە ئاوی کانییەکە خوێنی ئەژدیھایە.

لە شاری دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کانێکی قیر ھەیە، کە لە ئەفسانەی خەڵکی ناوچەکە قیری کانەکە خوێنی ئەژدیھایەک بووە کە لە شەڕ لەگەڵ پاڵەوانێکی نەمر کوژراوەتەوە.

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • جی، سی، کویاجی، آیین ھا و افسانەھای ایران و چین باستان، ترجمۀ جلیل دوستخواە، تھران: شرکت سھامی کتاب ھای جیبی، با ھمکاری مؤسسۀ انتشارات فرانکلین، چاپ اول: ١٣٥٣.
  • ستّاری، جلال، رموز قصّە از دیدگاە روانشناسی اژدھا و مار و شاخ.