ئەڕەژەنگ

ئەڕەژەنگ کە لە دەقە مێژووییەکان بە ناوەکانی ئەرەتەنگ یان ئەرەدەنگیش نووسراوە (لە فارسی: ارژنگ) ناوی کتێبێکی وێنەیی یان نیگارنامەیەکە کە مانی، یەکێک لە پێغەمبەرانی ئێرانی لە سەدەی ٣ی زایینی لە سەردەمی ساسانییەکاندا دروستی کردووە، و لە ڕێگەیەوە پێغەمبەرایەتیی خۆی دەستپێکردووە.[١] مانی لەم کتێبەدا شێوەکاریی بۆ وێناکردنی فێرکارییە بنەڕەتییەکان و باوەڕەکانی ئایینەکەی سەبارەت بە خوڵقاندن بەکارھێناوە، ئەمەش وایکردووە شوێنکەوتووانی بە ئاسانی لە بیرۆکەکانی تێبگەن.[٢][٣] لە ڕاستیدا ئەم تابلۆیانە ناوەڕۆکی دەقی کتێبەکەی تری مانی بە ناوی ئینجیلی زیندوو نیشان دەدەن. ئەم وێنانە دوو جیھانی ڕووناکی و تاریکی و ھەروەھا دروستکردنی جیھانی ئێستایان نیشان دەدا. مانی ھەروەھا شرۆڤەیەکی لەسەر نووسیبووە بە ناوی ئاردەنگ ڤێفراس.[٣]
ناو
[دەستکاری]زانایانی زمانناسی پێیان وابووە کە ناوی کتێبەکە لە زمانی پاڵەویی ئەشکانی ھاتووە. لە فارسیی ھەنووکەیی ئەرژەنگ دەگوترێت. واتاکەی وشەکە بە ڕوونی نەزانراوە. بەڵام لە زمانی کوردیی گۆرانی چاوگی ڕەژاندەی/ڕەژاندن/ڕەژانن بە واتای ڕەسم کردن و ڕەنگ کردن بە کار دەچێت کە لە کوردیی سۆرانی بە ڕازان/ڕازاندن و لە فارسیی ھەنووکەیی بە رَزیدَن/رَزاندَن گۆڕێندراوە. پێدەچێت وشەی ئەڕەژەنگ لە ئە+ڕەژ+ەنگ درۆستکرابێت و بە واتای ڕازاوە و ڕازێندراو بێت کە ئاماژە بە شێوەکارییەکانی کتێبەکە دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ داڕێژە:یادکرد کتاب
- ↑ فرھنگ فارسی عمید، حسن عمید، انتشارات امیرکبیر، ۱۳۵۷.