ئەپڵ پۆدکاستس
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| ئەپڵ پۆدکاستس | |
|---|---|
| جێگەی دەگرێتەوە | ئایتیوونز |
| پەرەپێدەر | ئەپڵ |
| بڵاوکەرەوە | ئەپڵ |
| سەکۆ | ئای ئۆ ئێس |
| دابەشکەر | ئاپ ستۆر |
| چەشنی بڵاوکردنەوە | digital download |
| وەشانی نەرمامێر | 3.6.2 |
| وێبگە | https://podcasts.apple.com/، https://podcasts.apple.com/es/browse?l=ca |
| Does not have characteristic | software dependency |
ئەپڵ پۆدکاستس (کە لە سیستمە کارپێکردنەکانی ئەپڵدا تەنیا بە پۆدکاستس ناسراوە) خزمەتگوزارییەکی ستریمینگی دەنگی و ئەپڵیکەیشنێکی لێدەری میدیایە کە لەلایەن ئەپڵ پەرەی پێدراوە بۆ لێدانی پۆدکاستەکان. ئەپڵ لە ڕێگەی ئایتیوونز ٤٫٩وە کە لە حوزەیرانی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە، دەستی بە پشتگیریکردنی پۆدکاست کرد و لە ساڵی ٢٠١٢دا یەکەم ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند. دواتر ئەپڵیکەیشنەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤وە بە شێوەی پێشوەختە لەسەر ئای ئۆ ئێس جێگیر کرا. ڕێبەری ئەپڵ پۆدکاستس زیاتر لە دوو ملیۆن بەرنامە لەخۆدەگرێت.[١] ئەپڵ پۆدکاستس لەسەر سیستمەکانی کارپێکردنی ئای ئۆ ئێس، ئایپاد ئۆ ئێس، مەک ئۆئێس، واچ ئۆ ئێس، تی ڤی ئۆ ئێس، کارپلەی، ڤیژن ئۆ ئێس، مایکرۆسۆفت ویندۆز، وێبگەڕەکان و ئامێرەکانی ئەمەزۆن ئەلێکسا بەردەستە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Apple leads the next chapter of podcasting with Apple Podcasts Subscriptions». Apple Newsroom (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.