ئەو ھاوارەی نەبیسترا
| نووسەر | ئارام محەممەد |
|---|---|
| دانەری بەرگ | زاری |
| وڵات | کوردستان |
| زمان | کوردی |
| بابەت | ڕۆمان |
| بڵاوبوونەوە | ٢٠٢٢ |
| بڵاوکەرەوە | نووسیار |
| جۆری کتێب | چاپ |
| لاپەڕەکان | ٢٠٢ |
ئەو ھاوارەی نەبیسترا (بە ئینگلیزی: The unheard call) ڕۆمانێکی بایۆگرافیی کوردییە، لە نووسینی ئارام محەممەد؛ ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن وەشانی نووسیارەوە بڵاو کراوەتەوە.[١][٢]
ناوەرۆک
[دەستکاری]ئەم ڕۆمانە لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی مێژووییەوە ئاوەڕوویەکی لە ژیان، کەسایەتی و بنەماڵەی دڵدار داوەتەوە[٣]؛ ھەڵبەت نەک وەک دڵداری شاعیری ئەی ڕەقیب کە بۆ ھەموو کورد ناسراوە، بەڵکوو کەسایەتییەکی جیاواز و تایبەتمەندییەکانی دیکەی خراونەتە بەرباس کە ھەمان لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگییەکەیەتی. بۆ نووسینی ڕۆمانەکە ھاوتەریب لەگەڵ واقیع، کەڵک لە فەنتازیایش وەرگیراوە.[٤] دڵدار قارەمانی سەرەکیی ڕۆمانەکە نییە، بەڵکوو تیشک خراوەتە سەر ئەندامانی بنەماڵەکەیشی، ھەروەھا دۆست و ناسیاوەکانی و ئەو کەسایەتییانەی لە سەردەمی ئەودا ژیاون، دەورێکی بەرچاویان ھەیە لە ڕەوتی چیرۆکەکەدا.[٥]
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- یوونس
- زەینەب
- مەلا ڕەئووف
- زەھوە
- ئاسەف
- سەعدی
کورتە
[دەستکاری]ھەر کاتێک لە بەرانبەر عەرەبێک دەمانگوت کوردین، دڵمان گەرم دادەھات. دەمانزانی ئەمە درێژکراوەی چیرۆک و حەقایەتی باپیرانمانە. تورک و عەرەب و فارس لەناومانن، بە یەکەوە دەژین، دراوسێمانن، کەچی ئەغلەبیان ئاوات بە سڕینەوەمان دەخوازن.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئەو ھاوارەی نەبیسترا». www.goodreads.com.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ محەمەد، ئارام. «ئەو ھاوارەی نەبیسترا». وەشانی نووسیار.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «نوێترین ڕۆمانی ئارام محەممەد بڵاو دەبێتەوە». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ ڕۆمانی ئەو ھاوارەی نەبیسترای نووسەر ئارام محەممەد بڵاو دەکرێتەوە، ئارام محەممەد، کوردسات مەگەزین، ٢ی ئازاری ٢٠٢٢
- ↑ «خەونێکی بەدینەھاتوو». www.dabran.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ ئەو ھاوارەی نەبیسترا، ئارام محەممەد، ٢٠٢٢