بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنەس شەریف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنەس شەریف
بە عەرەبی: أنس الشريف
لەدایکبوون٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦
کەمپی جەبالیە، دەوڵەتی فەلەستین
مردن١٠ی ئابی ٢٠٢٥(٢٠٢٥-٠٨-١٠) (٢٨ ساڵ ژیاوە)
غەززە، دەوڵەتی فەلەستین
ناوی کاتی لەدایکبوونأنس جمال محمود الشريف
ھۆی مەرگھێرشی ئاسمانی
کوژراوە بە دەستیھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەڕۆژنامەوان، correspondent
شوێنی کارکردنکەناڵی ئەلجەزیرە
پەروەردەal-Aqsa University
ئایینئیسلام
ڕووداوە بەرچاوەکانتیرۆرکردنی ئەنەس شەریف

ئەنەس جەمال مەحموود شەریف (بە عەرەبی: أنس جمال محمود الشریف ; ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ – ١٠ی ئابی ٢٠٢٥) ڕۆژنامەنووس و ڤیدیۆگرافەرێکی فەلەستینی بوو بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە کاری دەکرد، بە ڕاپۆرتکردنی ھێڵی پێشەوە لە باکووری غەززەوە لە کاتی شەڕی غەززەدا ناسراوە. لە ساڵی ٢٠٢٤ تیمی ڕۆیتەرزی سەر بە ئەنەس خەڵاتی پولیتزەریان پێبەخشرا بۆ وێنەگرتنی ھەواڵی بەپەلە بەھۆی وێنە «خام و بەپەلە»ەکانیانەوە کە شەڕی غەززەیان بەڵگە کردووە.

شەریف لەگەڵ چوار ڕۆژنامەنووس و دوو کەسی دیکە لە ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە خۆی و ڕۆژنامەنووسانی دیکەی کردە ئامانج لە خێمەیەکدا لە دەرەوەی نەخۆشخانەی شیفا لە شاری غەززە لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ کوژرا، لە کاتی مردنیدا ٢٣٤ ڕۆژنامەنووس لە کاتی شەڕی غەززەدا کوژراون.[١] پێش کوشتنی، ھێزەکانی بەرگری ئیسرائیل (IDF) شەریفیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئەندامی حەماسە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەناڵی جەزیرە ڕایان گەیاند کە ئەمە بیانوویەکە بۆ پاساوھێنانەوە بۆ کوشتنی ڕۆژنامەنووسان. لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان بکات.[٢][٣][٤]

بە گوتەی براکەی، ئیسرائیل چوار ڕۆژ پێش کوژرانی، ڕێگەی سەلامەتی بۆ شەریف بۆ چوونە دەرەوە لە غەززە پێشکەش کردووە ئەگەر واز لە ڕاپۆرتکردن بھێنێت، بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە.[٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Al Jazeera journalist Anas al-Sharif killed in Israeli attack in Gaza City». Al Jazeera. ١٠ی ئابی ٢٠٢٥. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. Net، Bask (١١ی ئابی ٢٠٢٥). «وەسێتنامەی ئەنەس شەریف ئەو پەیامنێرەی کەناڵی جزیرە کەلەغەززە لە بۆردوومانێکی داگیرکەر شەھیدکرا». باسک نێت. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. «سوپای ئیسرائیل چوار ڕۆژنامەنووسی جەزیرەی تیرۆر کرد». peyam.net. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. https://kurdish-palinfo-com.webpkgcache.com/doc/-/s/kurdish.palinfo.com/2025/08/11/2147/
  5. «Israel offered Anas al-Sharif safe passage out of Gaza if he stopped reporting». Middle East Eye (بە ئینگلیزی). ١٤ی ئابی ٢٠٢٥. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. کوردستان 24، Kurdistan24- (١١ی ئابی ٢٠٢٥). «ئیسرائیل چوار ڕۆژنامەنووسی جەزیرەی کوشت». ئیسرائیل چوار ڕۆژنامەنووسی جەزیرەی کوشت. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]