ئەنگوستیلە
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (ئابی ٢٠٢٦) |

ئەنگوستیلە ئاڵقەیەکی خڕە کە بۆ لەبەر کردن لە قامکەکان وەک خشڵ بۆ ڕازاندن، بەزۆری لە کانزا دروست دەکرێت. ئەنگوستیلە ڕەنگە لە ھەر ماددەیەکی ڕەق دروست بکرێت: دار، ئێسک، بەرد، کانزاکان بەتایبەت زەرد، زیو و زێڕ، شووشە، یەشت، بەردە بەنرخەکان یان پلاستیک. ھەروەھا ڕەنگە بە بەردە بەنرخەکان وەکوو ئەڵماس، یاقووت، یاقووتی شین یان زمڕوت) یان لەگەڵ جۆرەکانی تری بەرد یان شووشە برازێنرێت.
ھەرچەندە ھەندێک کەس ئەنگوستیلە وەک ڕازاندنەوەیەکی سادە یان وەک نمایشێکی بەرچاوی سامان و سەروەت لەبەر دەکەن، بەڵام ئەنگوستیلە ئەرکی ھێماداری ھەیە و بۆ پێشاندانی ھاوسەرگیری، پێگە یان دەسەڵاتی بەرز لە کەڵتوورە جیاجیاکان، ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکدا و ھەندێک کارکردێکی ھاوشێوەش بە کار دەچێت.
ناو
[دەستکاری]زاراوەی ئەنگوستیلە بۆ خۆی ھەر بە تەنیا بۆ ئەو زێڕنگەرییانەی ئاماژە دەکرێت کە لەسەر پەنجە یان خۆ ئەنگوست لەبەر دەکرێن؛ ھەروەھا ئەگەر ئاڵقە وەک زینەتێک لە شوێنێکی تر لەبەر بکرێت، بەشی جەستە لە چوارچێوەی ئەو زاراوەیەدا دیاری دەکرێت، بۆ نموونە، گوارە، لووتەوانە، ئەڵقەی مل، بازووبەند و ئەنگوستیلەی پەنجەی پێ.
لە شێوەزار و زمانە کوردییەکاندا جگە لە وشەی ئەنگوستیلە، ئەم وشانەش بۆ ئەم مەبەستە بە کار دەچێت:
ئەموستەویلە، ئەموستیلە، ئەنگوستەویلە، ئەنگوسەوێڵە، ئەنگوستیلە، ئەنگوشتەری، ئەنگوشتەویڵە، ئەنگشتانە، ئەنگولیسک، ژیگیر، قامکەوانە، کلکاز، کلکانە، کلکاونە، کلکوانە، ئەنگوستیلە، کولکانە، کۆلکانە، گشتانە، گشتر، گوستیل، گوستیلک، گوستیلە، گێشتۆنە، ھنگلیسک، ھنگوستیل، ھنگوستیلک، ھنگولیسک، ھونگوستیل، ھونگوستیلک، ھونگولیر، ھونگولیسک، ھەنگوستیل، ھەنگوستیلک، ھەنگوستیلە، ھەنگولیسک.[١]
ھەروەھا بە پارچەبەرد یان ھەر شتێک کە بۆ ڕازاندنی ئەنگوستیلە لەسەری دابنرێت نقیم دەڵێن و ھەروەھا لە شێوەزار و زمانە کوردییەکان وشەکانی خوارەوەش بۆی باوە:
بەردەئەموستیلە، خاش، قاژ، قاش، مۆرخانە، مۆرخوانە، نقیم، نقیمی ئەنگوستیلە، نگین، نەقیم، نەقیمە، خاتم.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 ئیبراھیمی، عەبدوڵڵا. ٢٠١٢. فەرھەنگی کاوە: فارسی-کوردی، بەرگی ١، چاپی یەکەم؛ ٥ی ئابی ٢٠٢٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٥ی ئابی ٢٠٢٥.