ئەنوەر پاشا
ئەنوەر پاشا | |
---|---|
بە Ottoman Turkish: اسماعیل انور پاشا | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٨٨١ ئەستەمبوڵ، تورکیا |
مردن | ٤ی ئابی ١٩٢٢ Bukharan People's Soviet Republic، Bukharan People's Soviet Republic | (٤٠ ساڵ ژیاوە)
بەشێکە لە | سێ پاشا |
ھۆی مەرگ | کوژراو لە شەڕدا |
شوێنی ناشتن | مۆنۆمێنتی ئازادی، ئەستەنبوڵ |
خوشک و برا | Nuri Killigil |
ھاوسەر | Emine Naciye Sultan |
منداڵ | Mahpeyker Hanımsultan، Türkan Hanımsultan، Sultanzade Ali Bey |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی تورکی، زمانی ئالبانی |
پیشە | سیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی |
پۆستەکان | Q61946663 |
پەروەردە | کۆلێژی سەربازیی عوسمانی |
ئەندامی حیزبی | لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن |
ئایین | ئیسلام |
بەشداربووە لە | شۆڕشی گەنجانی تورک، کودەتای عوسمانی ١٩١٣ |
پلەی سەربازی | سەرداری یەکەم |
لقی سەربازی | سوپای عوسمانی |
ئەندامی | لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن، گەنجانی تورک، Basmachi movement |
بەستەری وەسفکراو | http://www.digiporta.net/index.php?id=983880134 |
پۆلێنکردنی قوربانییە سەربازییەکان | کوژراو لە شەڕدا |
ئیسماعیل ئەنوەر (بە تورکیی عوسمانی: اسماعیل انور پاشا) ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٨٨١ – ٤ی ئابی ١٩٢٢)، زیاتر لەلای ئەورووپییەکان بە ئەنوەر پاشا (بە تورکی: Enver Pasha) یان ئەنوەر بەگ (بە تورکی : Enver Bey) ناسراوە لە ماوەی ڕۆڵی سەربازی و سیاسی لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای عوسمانی و سەرکردەی ڕاپەڕینی گەنجی تورک بووە. ئەندامی لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن. لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩١٤ تا ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨ وەک وەزیری جەنگ و سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای عوسمانی کاری کردووە، یەکێک بووە لەو "سێ پاشا" کە زاڵ بوون بەسەر دەسەڵاتدا لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا.[١][٢]
لە ماوەی مانەوەی لە مەقدۆنیای عوسمانی، ئەنوەر پاشا پەیوەندی بە کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتنەوە کرد، کە ڕێکخراوێکی سەر بە بزووتنەوەی تورکی گەنج بوو کە دژی سوڵتانییەتی ڕەھای سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم کۆدەبووەوە. لە ساڵی ١٩٠٨ ئەنوەر پاشا یەکێک بوو لەو سەرکردە دیارانەی کە شانبەشانی ئەحمەد نیازی بەگ سەرکردایەتی شۆڕشی گەنجی تورکی کرد. شۆڕش بووە ھۆی دووبارە داڕشتنەوەی دەستوور و دیموکراسی پەرلەمانی لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، کە ڕۆڵی «سەردەمی دەستووری دووەم»ی دەستپێکرد. ڕێبەر ئەنوەر پاشا وەک «پاڵەوانی شۆڕش» پێشوازی لێکرا. دواتر ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی تووشی زنجیرەیەک قەیرانی درێژخایەن بوو وەک ڕووداوی ٣١ی ئازار، شەڕەکانی بالکان و ململانێ لەگەڵ پارتی ئازادی و ھاوپەیمانی. ھەموو ئەم ئاستەنگانەی کە لە وڵاتدا سەریان ھەڵدا، ئەندامانی ئیتیحادییەکان (یەکگرتوو یان یەکێتییەکان) لە عوسمانیزمی لیبڕاڵ بێزار کرد. دوای ماوەیەکی کەم لە کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩١٣، لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن ھاتە سەر دەسەڵات، ئەنوەر پاشا بوو بە وەزیری جەنگ، لە کاتێکدا تەلعەت پاشا پۆستی سەرۆکایەتی حکوومەتی عوسمانی وەرگرت.
وەک وەزیری جەنگ و فەرماندەی گشتیی دیفاکتۆی سوپای عوسمانی، یەکێک بوو لە کەسایەتییە بەھێزەکانی حکوومەتی عوسمانی. یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە ھاوپەیمانی لەگەڵ ئەڵمانیا دەستپێکرد، ئەمەش کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ھاتنە ناوەوەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بۆ جەنگی جیھانیی یەکەم ھەبوو، و سەرکردایەتی ھێرشی کرد بۆ سەر ھێزەکانی ڕووسیا لە شەڕی سەریکامیشدا، کە بە شکستی ھێزە چەکدارەکانی عوسمانی کۆتایی ھات و ئەنوەر پاشا ئەرمەنەکانی تاوانبار کرد. یەکێک بوو لە تۆمەتبارانی جینۆسایدی عوسمانی درەنگ. دوای کۆتاییھاتنی جەنگی جیھانیی یەکەم و داڕمانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ئەنوەر پاشا و سەرکردەکانی تری یەکێتیی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییان بەجێھێشت و بە تۆمەتی ڕاکێشانی سوڵتانییەت بۆ ناو جەنگی گەورە لەلایەن دادگای سەربازی عوسمانییەوە بە غیابی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا. ئەنوەر پاشا لە ئاسیای ناوەڕاست مایەوە و لە کاتی سەرکردایەتیکردنی ڕاپەڕینی بەسماچی دژی بەلشەفییەکان کوژرا. ساڵی ١٩٩٦ پاشماوەی گەڕێنرایەوە بۆ تورکیا و لەوێ بەخاک سپێردرا. سولەیمان دەمیرل سەرۆک کۆماری تورکیا بەشدارییەکانی لە ناسیۆنالیزمی تورکیدا بەرز نرخاند.[٣][٤][٥][٦][٧][٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Hanioğlu, M. Șükrü (2001). Preparation for a Revolution: The Young Turks, 1902–1908. Oxford University Press. p. 216.
- ^ Moorehead, Alan (1997), Gallipoli, Wordsworth Editions, p. 79
- ^ Bourne, J. M. (2001). Who's who in World War One. London: Routledge. p. 282
- ^ Maksudyan, Nazan (25 April 2019). Ottoman children and youth during World War I (First ed.). Syracuse, New York. p. 52
- ^ New york times current history volume 9. 2012. p. 85.
- ^ https://books.google.com/books/about/The_Criminal_Law_of_Genocide.html?hl=ar&id=tK_pHoNlUYIC#v=onepage&q&f=false
- ^ https://books.google.com/books/about/The_Armenian_Genocide.html?hl=ar&id=cuqxYldvClQC
- ^ https://books.google.com/books/about/Genocide.html?hl=ar&id=TkPqxCBbF7UC#v=onepage&q&f=false