بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنوەر عەباسی (ھەرەس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەنوەر عەباسی ناسراو بە ناسناوی ئەدەبیی هەرەس (لەدایکبووی ١٩٨٦ لە شاری سەقز) شاعیر، نووسەر و چالاکوانێکی سیاسیی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەکانی و شێعرە ڕەخنەییەکانییەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چەندین جار دەستبەسەر کراوە و هەڕەشەی لەسەر بووە، هەر بۆیە لە ساڵی ٢٠١٠ دا ناچار بووە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبهێڵێت. دوای پێنج ساڵ نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر لە باشووری کوردستان، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥ ـەوە ڕووی لە ئەورووپا کردووە و ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە.[١]

ئەنوەر عەباسی
شاعیر، نووسەر و چالاکوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەدایکبوون1986
کوردستان، سەقز
پیشەشاعیر، نووسەر
زمانکوردی
کارە دیارەکانشاماران، هەزارتوێی هەنگەخۆرە، پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات

عەباسی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ماڵپەڕی هاوچەرخە کە تایبەتە بە ئەدەبیاتی هاوچەرخی کوردستان. هەروەها ئەندامی ناوەندی پێنی سوید (Svenska PEN)، یەکێتیی نووسەرانی سوید و یەکێتیی نووسەرانی کوردستانە. بەرهەمە ئەدەبییەکانی ئەو کە بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی دەینووسێت، بۆ سەر زمانە بیانییەکانی وەک ئینگلیزی و سویدی وەرگێڕدراون.[٢]

ئەو وەک شاعیر و نووسەرێکی نوێخواز و فۆرمخواز دەناسرێت کە هەوڵ دەدات لە شێوازە باوەکانی پێش خۆی دوور بکەوێتەوە و زمان و ستایلێکی تاقانە بۆ دەقەکانی بخولقێنێت. لە دیارترین بەرهەمە چاپکراوەکانی دەتوانرێت ئاماژە بە ڕۆمانەکانی سژین و هەزارتوێی هەنگەخۆرە و کۆمەڵە شێعری پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات بکرێت. بەهۆی پێشینە و چالاکییە سیاسییەکانییەوە، چاپ و بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکانی لە ئێران قەدەغەیە.

بەرهەمەکان

[دەستکاری]
  • خۆمێک لە خۆمە ونبووەکان | شیعر
  • پەنجا و سێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات | شیعر
  • ئاوڕدانەوەی چیا و ئەزموونی زایەڵە | شیعر
  • شاماران | ئەفسانە و گێڕانەوە
  • هەزارتوێی هەنگەخۆرە | ڕۆمان
  • سژین | ڕۆمان | ئەم ڕۆمانە بۆ سەر دوو زمانی فارسی و ئینگلیزی وەرگێڕدراوە.
  • شیعری هاوچەرخ و چەن پەراوێزێک | دیداری ئەدەبی
  • خطاب به دیکتاتور | ئانتۆلۆژیای شیعر / فارسی
  • شریان تابوت | شیعری فارسی
  • ‘SUITABLE FREQUENCY from a 53Hz Whale’ | وەرگێڕانی هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی بۆ سەر زمان ئینگلیزی. [٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. دیار، لەتیف (کانوونی یەکەم ١، ٢٠٢٠). «ئەنوەر عەباسی: شێعری ڕاستەقینە ئەو شێعرەیە کە بە دژی دەستەمۆ بوون و گەنین ڕادەسێ». Politic Press. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. «کوردیپێدیا - ئاگاداری! - Kurdipedia - Notification». kurdipedia.org. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  3. Hawcharkh (١ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «'SUITABLE FREQUENCY from a 53Hz Whale' has been published». Hawcharkh (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.