بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەندازەی شیکارانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەندازەی شیكارانەەوە ڕەوانە کراوە)
ئەندازەی شیکارانە
لقیئەندازە
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://mathoverflow.net/tags/analytic-geometry، https://math.stackexchange.com/tags/analytic-geometry
پۆوتانە دیکارتییەکان

ئەندازەی شیکارانە، کە ھەروەھا ناسراوە بە ئەندازەی پۆوتان یان ئەندازەی دیکارتی، بریتییە لە کۆڵینەوەی ئەندازە بە بەکارگرتنی دەزگای پۆوتان و بنەواشەکانی جەبر و شیکاری. ڕێنێ دێکارت و فێرما لە سەدەی ۱۷ زایینی بە دامەزرێنەرانی لقی ئەندازەی شیکارانە دەناسرێن. ئەندازەی شیکارانە بنچینەی زۆرێک لە گۆڕەپانە تازەکانی ئەندازەیە و بەبەربڵاوی لە بوارە جۆربەجۆرەکانی فیزیک و ئەندازیاری‌دا دەچێتە کار.

مێژوو

[دەستکاری]

یۆنانی کۆن

[دەستکاری]

زانای بیرکاری یۆنانی، مینایخموس، کێشەکانی شیکار دەکرد و تیۆرمەکانی دەسەلماند بە بەکارھێنانی ڕێگاگەلێک کە لێکچوونێکی زۆریان لەگەڵ سیستمی پۆتانەکاندا ھەبوو. ھەندێک جار دەگوترێت کە ئەو داھێنەری ئەندازەی شیکاری بووە.

لە سەدەی یازدەیەمی زاینیدا، زانای بیرکاری فارس، عومەری خەییام، پەیوەندییەکی بەھێزی لەنێوان جەبر و ئەندازەدا بینی. ئەو ھەنگاوێکی دروستی نا کاتێک یارمەتی دا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە لەنێوان جەبری ژمارەیی و جەبری ئەندازەییدا ھەبوو، ئەمەش لە ڕێگەی شیکارییە ئەندازەییەکانی بۆ ھاوکێشە سێجا گشتییەکان. بەڵام ھەنگاوی کۆتایی دواتر لەلایەن دیکارتەوە ھاتە ئاراوە.

ئەورووپای ڕۆژاوا

[دەستکاری]

بە شێوەیەکی گشتی، دا‌ھێنانی ئەندازەی شیکاری دەدرێتە پاڵ ڕێنێ دیکارت، کە پێشکەوتنێکی بەرچاوی لەم بوارەدا بەدەستھێنا و لە کارێکیدا بە ناونیشانی «ئەندازە» (La Géométrie) بڵاوی کردەوە. ئەم کتێبە بە زمانی فەڕەنسی نووسرابوو و لە ساڵی ١٦٣٧ بڵاوکرایەوە. بەڵام، پیێر دێ فێرمایش یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی پەرەپێدانی ئەندازەی شیکاری.

ئەندازەی دیکارتی ناوێکی دیکەی ئەگەرییە بۆ ئەندازەی شیکاری. ئەمەش بەھۆی ناوی دیکارتەوەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]