ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی فارس (بەعەرەبی: مجلس التعاون لدول الخلیج الفارس العربیە) یاخود ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو فارس یان ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی فارس، رێکخراوێکی ھەرێمی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئاساییشی فارس .

پێک دێت لە شەش وڵاتانی کەنداو، کە بریتین لە عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین، بەوەش ئەو وڵاتانە زۆرینەی رووبەری نیمچە دوورگەی عەرەب پێکدینن، لە ٢٥ی ئایاری ساڵی ١٩٨١ز لە شاری ئەبووزەبی ئیمارات دامەزراوە.

سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بە شێوەی پادشایەتی بەڕێوە دەچن، جگە لە عومان کە فەرمانڕەوایی سوڵتانی میراتگریە.

ھەریەکە لە وڵاتانی عێراق و یەمەن بەربژێرن بۆ ئەندامیەتی تەواو لە ئەنجوونەکە بەو پێیەی سنووری ئاویان ھەیە لە کەنداوی فارس (عەرەب) ی، وڵاتانی عێراق و یەمەن لە ھەندێک لە لیژنەکاندا ئەندامێتیان ھەیە وەکو لیژنەکانی تەندروستی، وەرزش و کلتوری.

بیرۆکەی دامەزراندن[دەستکاری]

بیرۆکەی سەرەتایی دامەزرادنی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو دەگەرێتەوە بۆ میری کووەیت جابر ئەحمەد سەباح لە ساڵی ١٩٧٦دا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆکی میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکاندا بیرۆکەکەی خستەڕوو، ئەوەش بەھۆی ھەستکردن مەترسیەکان کە ھەرەشەیان لە نیمچە دوورگەی عەرەبی دەکرد، پێشنیاریشی کرد دامەزراندنی ئەنجوومەنەکە لە کاتی بەستنی لۆتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ئوردەن لە ساڵی ١٩٨٠ز رابگەیەنرێت.

بوونیاتنان[دەستکاری]

لە ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ز سەرکردەی ھەریەکە لە وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین لە کووبوونەوەکدا لە میرنیشینی ئەبووزەبی گەیشتن بە چوارچێوەیەکی ھاوبەشی کاردکردنی ھەماھەنگی لە نێوان وڵاتەکانیان لە گشت بوارەکاندا تا رادەی یەکگرتنەوەشیان، ھەروھا تۆندکردنەوەی پەیوەندی و ھاوکاری نێوان ھاوڵاتیانی ئەنجوومەنەکە کە لە ماددەی چوارەمی پەیڕەوی ئەنجوومەنەکەدا ھاتووە.

ئامانجەکان[دەستکاری]

  1. بە دەستھێنانی ھاوکاری نێوان وڵاتانی ئەنجوومەن لە گشت بوارەکاندا.
  2. بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان ھاوڵاتیانی ئەنجوومەن.
  3. دانانی سیستەمێکی یەکانگیر بۆ گشت وڵاتانی ئەندام لە رووی ئابووری، دارایی، بازرگانی و گومرکی.
  4. بەرەو پێشبردنی لایەنی زانستی و تەکنیکی لە بوارە جیاوازەکانی ئابووریدا لە رێگەی دامەزراندنی سەنتەری توێژینەوەی زانستی.
  5. دانانی پرۆژەی ھاوبەش، ھەروەھا ھاندانی کەرتی تایبەت.

وڵاتانی ئەندام[دەستکاری]

ناوی وڵات پایتەخت ژ. دانیشتووان ژ. ھاونیشتمانیان رووبەر (کم²) فەرمانڕەوا حوکمڕانی دراو
Flag of Saudi Arabia.svg عەرەبستانی سعوودی ریاز ٣٣٬٠٠٠٬٠٠٠ ٢٠٬٧٦٨٬٦٢٧ ٢٬١٤٩٬٦٩٠ سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشایەتی ڕیاڵی سعودی
Flag of Oman.svg عومان مەسقەت ٤٬٥٩٢٬١١٥ ٢٬٥٢١٬٢٨٩ ٣٠٩٬٥٠٠ ھەیسەم کوڕی تاریق میراتگیری ریالی عومانی
Flag of the United Arab Emirates.svg میرنشینە یەگکرتووە عەرەبیەکان ئەبووزەبی ٩٬٣٩٧٬٠٠٠ ١٬٥٨٨٬٨٢٠ ٨٣٬٦٠٠ خەلیفە کوڕی زایید سەرۆکایەتی درھەم
Flag of Kuwait.svg کووەیت کووەیت ٤٬٣٤٨٬٣٩٥ ١٬٣٨٥٬٧٦٦ ١٧٬٨٢٠ سەباح ئەحمەد جابر سەباح میرنشین دیناری کووەیتی
Flag of Qatar.svg قەتەر دەوحە ٢٬٦٧٥٬٥٢٢ ٥٦٠٬١٧٣ ١١٬٥٨١ تەمیم حەمەد ئال سانی میرنشین ریالی قەتەری
Flag of Bahrain.svg بەحرەین مەنامە ١٬٣٧٨٬٠٠٠ ٦٦٤٬٧٠٧ ٧٦٥ حەمەد عیسا کوڕی سەلمان پادشایەتی دیناری بەحرەینی
سەرجەم -- ٤٤٬٨٢٩٬٠٤٣ ٢٧٬٤٨٩٬٣٨٢ ٢٬٦٧٣٬١٢٣ -- -- --

سەرچاوەکان[دەستکاری]