ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاەوە ڕەوانە کراوە)
مۆرکی سەرەکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: United States Senate) لە سەد سیناتۆر پێک ھاتووە کە ھەر ویلایەتێک دوو سیناتۆری بەر دەکەوێت. سیناتۆرەکان بۆ ماوەی شەش ساڵ ھەڵدەبژێردرێن و دەتوانن چەند جار ھەڵبژێردرێنەوە.[١]

تابڵۆیەک لە سەنای (ئەنجوومەنی پیران) ئەمریکا (١٨٥٠ز)

سەرەتا[دەستکاری]

بەپێی دەستووری بنەڕەتی ئەمریکا، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەنا ھەر دوو ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت، و ئەندامەکان بۆ سێ کۆمەڵە دابەش دەبن. دەستەی یەکەم (٣٣ ئەندام)، دەستەی دووەم (٣٣ ئەندام) و دەستەی سێیەم (٣٤ ئەندام) لە خۆ دەگرێت. ھەر دوو ساڵ جارێک ھەڵبژاردن بۆ یەکێک لەم دەستانە بەڕێوە دەچێت.

لە ساڵی ١٧٨٩ز تا ١٩١٣ سیناتۆرەکان لە لایەن پەڕلەمانەوە دیاری دەکران، بەڵام دوای ١٩١٣ز ڕاستەوخۆ لە لایەن ھاووڵاتیانەوە ھەڵدەبژێردرێن.

کۆمیتە سەرەکیەکان[دەستکاری]

یەکێک لە کۆمیتەکانی سەنای ئەمریکا

مەرجەکان بۆ ھەڵبژاردنی سیناتۆرەکان[دەستکاری]

  • تەمەنی سی ساڵ و بەرەو سەر بێت
  • بەلانی کەم نۆ ساڵ ھاووڵاتی ئەمریکی بوو بێت
  • لە کاتی ھەڵبژاردندا پێویستە هاووڵاتی ئەم ویلایەتە بێت
  • کشتوکاڵ، خۆراک و دارستان
  • دیاری کردنی بودجە
  • خزمەتی سەربازی
  • بانک، نیشتەجێ بوون
  • بودجە
  • بازرگانی، زانست و گواستنەوە
  • وزە و سەرچاوە سروشتییەکان
  • ژینگە و چالاکییە گشتییەکان
  • دارایی
  • پەیوەندیە دەرەکییەکان
  • بابەتی حکومی
  • داد
  • پیشە و سەرچاوەی مرۆیی
  • یاسا و ڕێساکانی حکومەت
  • چالاکییە بازرگانییە بچووکەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مجلس سنای ایالات متحدھ آمریکا»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]