ئەنجومەنی ناوچەیی (ئیسرائیل)
ئەنجومەنە ناوچەیییەکان (بە عیبری: מוֹעָצוֹת מְקוֹמִיּוֹת، بە عەرەبی: مجالس محليّة)[١][٢] یەکێکن لە سێ جۆری حکوومەتی ناوچەیی کە لە ئیسرائیلدا بوونیان ھەیە، دوو جۆرەکەی دیکە ئەنجومەنە ھەرێمییەکان و شارەکانن. لە ئیسرائیلدا ١٢٤ ئەنجومەنی ناوچەیی بوونی ھەیە،[٣] کە ٦٩ لەوان عەرەبین.[٤]
بارودۆخی ئەنجومەنی ناوچەیی بە تێپەڕاندنی کەمترین ئاست دیاری دەکرێت: ئاستێک کە چالاکییەکانی وەک یەکە سەربەخۆکانی شارەوانی بێت، ھەرچەندەش لە ئاستێکی گەورەدا نەبێت کە وەک شار ھەژمار بکرێت.[٥][٦] بەگشتی ئەمە ھەموو شوێنەکانی نێشتەجێبوون بە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس لەخۆ دەگرێت.[٦]
وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە کە بڕیار بدات ئایا شوێنێک پێداویستییەکانی ئەنجومەنی شارەوانی (یان شارێک) لەخۆ دەگرێت یان نا. پاشان وەزیری ناوخۆ بۆ داواکاریی دانیشتووان پێداچوونەوە دەکات، کە ڕەنگە بریتی بێت لەوەی کە شوێنەکە سەرەڕای ئەوەی مەرجەکانی شاربوونی تێدایە، ھەر وەک ئەنجومەنی ناوچەیی بمێنێتەوە یان ببێتە بەشێک لە ئەنجومەنی ھەرێمییەک.[٥]
یەکێتیی دەسەڵاتدارە ناوچەیییەکان لە ئیسرائیل، ڕێکخراوەیەکی گشتییە کە ئەنجومەنە ناوچەیییەکان لەژێر خۆیدا کۆدەکاتەوە و نوێنەرایەتی لە بەرژەوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان لە بەرامبەر حکوومەتی نیشتیمانیدا دەکات. ڕەگەکانی بۆ یەکێتیی ئەنجومەنە نیشتیمانییەکان دەگەڕێتەوە، کە لە ساڵی ١٩٣٨ لە سەردەمی دەسەڵاتی بەریتانیادا دامەزرابوو.[٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://milog.co.il/מוֹעָצוֹת מְקוֹמִיּוֹת
- ↑ https://milog.co.il/מוֹעָצָה מְקוֹמִית
- ↑ «הרשויות המקומיות בישראל 2017». www.cbs.gov.il (بە عیبری). لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Haddad Haj-Yahya، Nasreen (١٧ی ئازاری ٢٠٢١). «Statistical Report on Arab Society in Israel: 2021». Israel Democracy Institute.
- 1 2 Mahler، Gregory S. Politics and Government in Israel: The Maturation of a Modern State. Rowman & Littlefield. لاپەڕە ٢٢٩.
- 1 2 Troen، Selwyn Ilan؛ Noah Lucas. Israel: The First Decade of Independence. SUNY Press. لاپەڕە ٤٩٦.
- ↑ Union of Local Authorities in Israel 2014-02-21 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- حکوومەتی ناوچەیی لە ئیسرائیل. فەرھەنگی دەستەوشەی کنێسێت. ٢٠٠٩
- بڕیارنامەی ئەنجومەنی ناوچەیی (عیبری)