بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش (عێراق)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش (عێراق)
مۆری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش
حکوومەتی گشتی
درووستبوون١٧ی تەممووزی ١٩٦٨
هەڵوەشاندنەوە٩ی نیسانی ٢٠٠٣
دادپرسیڕژێمی بەعس
شوێنگەی سەرەکەیبەغدا
حکوومەتی دەزگاکەئەحمەد حەسەن بەکر, سەرۆکی یەکەم
سەددام حوسێن, دوا سەرۆک

ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی عێراق (بە عەرەبی: مجلس قيادة الثورة) ئەنجومەنێکی یاسادانانی عێراق بوو کە لەلایەن حیزبی بەعسی عێراقەوە دوای کودەتاکەی لە ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی عێراق دامەزرا. تا داگیرکاری ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک کۆتا دەستەی بڕیاردان لە عێراقدا مایەوە.[١]‌ ئەنجومەنەکە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ھەبوو کە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێردرابوون. یەکەم سەرۆکەکەی ئەحمەد حەسەن ئەلبەکر بوو لە ساڵی ١٩٦٨ تا ساڵی ١٩٧٩ کاتێک سەددام حوسێن جێگرەکەی تا ساڵی ٢٠٠٣ پۆستی سەرۆکایەتییەکەی گرتە دەست و لە ھەمان کاتدا پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی بەدەستەوە بوو. دوای ئەوەی سەددام حوسێن بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق لە ساڵی ١٩٧٩، عیزەت ئیبراھیم دووری وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەستنیشان کرد، وەک ئەندامانی ئەو ئەنجومەنەش تاریق عەزیز جێگری سەرۆک وەزیران و تەھا یاسین ڕەمەزان بوون کە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە سەددامیان ناسیبوو.[٢] دەستەی یاسادانان کە حووکمڕانی وڵاتی دەکرد، پێکھاتبوو لە ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش، ئەنجومەنی نیشتمانیی و ئەنجومەنی یاسادانانی کورد کە ٥٠ کەسی تێدابوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «‏الوثائق العربية». لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. John Simpson (٢٠٠٣). The Wars Against Saddam. Macmillan. ژپنک ١-٤٠٥٠-٣٢٦٤-٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.