بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەمین حوسێنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محەممەد ئەمین حوسێنی (١٨٩٧–١٩٧٤) ناسیۆنالیزمێکی عەرەب و سەرکردەی فەلەستینی داگیرکراوی بەریتانی بوو.

ئەمین حوسێینی
١٩٢٩
Personal
لەدایکبووننز. 1895–97
مردن4ی تەممووزی 1974(1974-07-04)
ئایینئیسلام
مەزھەبسووننە
قوتابخانەحەنەفی
پارتی سیاسیکۆمەڵەی باڵای عەرەبی
پیشەموفتی
Senior posting
پیشەموفتی
ئەمین حوسێنی
موفتی گەورەی قودس (١٩٢٨–١٩٤٨)
لە پۆستدا بووە
١٩٢١ – ١٩٣٧ [١][٢][٣][٤]
پێشینە کامیل حوسێینی
پاشینە حوسامەددین جارلڵا
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای موسڵمانان
لە پۆستدا بووە
٩ی کانوونی دووەمی ١٩٢٢ – ١٩٣٧
سەرۆکی پارێزەری ھەموو فەلەستین
لە پۆستدا بووە
ئەیلوولی ١٩٤٨ – ١٩٥٣
خەڵاتەکان
دڵسۆزی

ئەمین نەوەی بنەماڵەی حوسێینی ئاغا عەرەبەکانی قودس بووە،[٥] کە خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ حوسێنی نەوەی پێغەمبەر.[٦] ئەمین خوێندنی لە قوتابخانە ئیسلامی و عوسمانی و کاتۆلیکییەکان وەرگرتووە. ساڵی ١٩١٢ چووە بۆ خوێندنی زیاتر لە دارلدەعوە و ئەلئیرشاد لە قاھیرە کە مەدرەسەیەکی ئیسلامییە و بە سەرپەرشتی محمد ڕەشید زانای ئیلاھیاتی سەلەفییە. دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەوێ خوێندنی کرد لە جەنگی جیھانی یەکەمدا لە سوپای عوسمانیدا خزمەت دەکات لە کۆتایی جەنگدا خۆی لە دیمەشق جێگیر کرد وەک لایەنگری شانشینی عەرەبی سووریا لە سەردەمی فەیسەڵی یەکەم. دوابەدوای شەڕی فەڕەنسا و سووریا و داڕمانی دەسەڵاتی ھاشمی عەرەبی لە دیمەشق، ھەڵوێستی سەرەتایی لە بارەی پان عەرەبیزمەوە گواسترایەوە بۆ فۆرمێکی ناسیۆنالیزمی ناوخۆیی بۆ عەرەبە فەلەستینییەکان و گەڕایەوە قودس. ھەر لە ساڵی ١٩٢٠ەوە چالاکانە دژی زایۆنیزم بوو و وەک سەرکردەیەکی ڕاپەڕینی پێغەمبەر مووسا لە ساڵی ١٩٢٠دا بەشدار بوو، ئەمین بە تۆمەتی ھاندانی عەرەبەکان سزای دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەڵام لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لێی خۆش بوو. لە ساڵی ١٩٢١ ھێربێرت ساموێل، کۆمیساریای باڵای بەریتانیا کردییە موفتی گەورەی قودس، پۆستێک کە بۆ بەرەوپێشبردنی ئیسلام بەکاری دەھێنا لەکاتێکدا ناسیۆنالیزمێکی عەرەب و نا دانپێدراوی دژی زایۆنیزم بوو.[٧] لە ماوەی ساڵانی ١٩٢١–١٩٣٦ لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانیاوە بە ھاوپەیمانێکی گرنگ دادەنرا.[٨]

دژایەتییەکەی بەرامبەر بە ئینگلیزەکان لە کاتی ڕاپەڕینی عەرەبەکان لە ساڵانی ١٩٣٦–١٩٣٩ لە فەلەستین گەیشتە لووتکە. لە ساڵی ١٩٣٧ بە خۆدزینەوە لە فەرمانی دەستگیرکردن، لە فەلەستین ھەڵدێت و یەک لە دوای یەک پەنای بۆ لوبنانی داگیرکراوی فەرەنسییەکان و شانشینی عێراق برد، تا خۆی لە ئیتاڵیای فاشیست و ئەڵمانیای نازی دامەزراند. لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا ھاوکاری ھەردوو ئیتاڵیا و ئەڵمانیا دەکات بە پەخشی ڕادیۆیی پڕۆپاگەندە و یارمەتیدانی نازییەکان بۆ وەرگرتنی موسڵمانانی بۆسنیا بۆ لقی ئێس ئێس (بە پاساوی ئەوەی کە چوار بنەمایان ھاوبەشە: خێزان، فەرمان، سەرکردە و باوەڕ). لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەر ئەدۆڵف ھیتلەر داوای پشتگیری لە سەربەخۆیی عەرەبەکان و پشتیوانی لە دژایەتیکردنی دامەزراندنی دەوڵەتی جوولەکەکان لە فەلەستین کرد. لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم کەوتە ژێر پاراستنی فەرەنسا، پاشان پەنای بۆ قاھیرە برد بۆ ئەوەی بەھۆی تاوانەکانی جەنگەوە دادگایی نەکرێت.

لە پێش جەنگی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨، ئەمین دژی پلانی نەتەوە یەکگرتووەکان (پلانی دابەشکردنی خاکی فەلەستین) لە ساڵی ١٩٤٧ و دیزاینەکانی پاشا عەبدوڵڵای ئوردن بوو بۆ لکاندنی خاکی فەلەستینی داگیرکراوی بەریتانی بە ئوردن، و شکستھێنانی لە بەدەستھێنانی فەرماندەیی سوپای ڕزگارکەری عەرەب لەژێر چاودێری کۆمکاری عەرەبیدا. میلیشیای خۆی دروست کرد ئەلجیھادی موقەدەس لە ئەیلوولی ساڵی ١٩٤٨ بەشداری لە دامەزراندنی حکوومەتێکی سەرتاسەری فەلەستین کرد. ئەم حکوومەتە کە لە غەززەی ژێر دەسەڵاتی میسر بوو، دانپێدانانی سنوورداری لەلایەن دەوڵەتانی عەرەبییەوە بەدەستھێنا بەڵام دواجار لەلایەن جەمال عەبدولناسر سەرۆکی میسرەوە لە ساڵی ١٩٥٩ ھەڵوەشایەوە، دوای شەڕ و کۆچکردنی فەلەستینییەکان لە ساڵی ١٩٤٨، ئیدیعاکانی بۆ سەرکردایەتیکردن بە تەواوی بێناوبانگ کرا و لە کۆتاییدا لەلایەن دەوڵەتانی عەرەبییەوە پەراوێزخراوە ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین زۆربەی پاشماوەی کاریگەرییە سیاسییەکانی لەدەستدا. لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٧٤ لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کۆچی دوایی کرد.

ئەمین کەسایەتییەکی زۆر مشتومڕاوی بووە، مێژوونووسان مشتومڕیان لەسەر ئەوە ھەیە کە ئایا دژایەتی توندی ئەو لەگەڵ زایۆنیزمدا لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزم بووە یان دژە جوولەکەگەرایی بووە یان تێکەڵەیەک لە ھەردووکی. نەیارانی ناسیۆنالیزمی فەلەستینی ئاماژەیان بە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەمین لە سەردەمی جەنگ و چالاکییە تەبلیغییەکان لە ئەڵمانیای نازی کردووە بۆ پەیوەستکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی فەلەستین بە دژە جوولەکەگەرایی لە ئەورووپا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Sela 2002, پ. 360.
  2. ^ Ghandour 2009, پ. 140.
  3. ^ Blamires 2006, پ. 497.
  4. ^ Mitchell 2013, پ. ١٣٤.
  5. ^ Gelvin، James L. (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). The Israel-Palestine Conflict: One Hundred Years of War (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٨٨٨٣٥-٦.
  6. ^ Elpeleg، Zvi (1993). The Grand Mufti: Haj Amin Al-Hussaini, Founder of the Palestinian National Movement (بە ئینگلیزی). Psychology Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٧١٤٦-٣٤٣٢-٦.
  7. ^ Bahcheli، Tozun؛ Bartmann، Barry؛ Srebrnik، Henry (٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٤). De Facto States: The Quest for Sovereignty (بە ئینگلیزی). Routledge. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٥-٧٧١٢١-٨.
  8. ^ Rogan، Eugene L.؛ Shlaim، Avi (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). The War for Palestine: Rewriting the History of 1948 (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٨٧٥٩٨-١.