بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەمیر کەریمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمیر کەریمی

لەدایکبوون1978 (47ساڵ)
نیشتەجێیقەندیل
نەتەوەکورد
خوێندنگەزانکۆی تەورێز
پیشەگەریلا
چالاکبوون1999-ئیستا
پێشسیامەند موعینی
حیزبی سیاسیپارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
بەرامبەر(ەکان)کۆماری ئیسلامیی ئێران

ئەمیر کەریمی سیاسەتوانێکی چەپی کورد و ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە. ئەو لە کۆنگرەی حەوتەمی پژاکدا لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤، لەگەڵ پەیمان ڤیان وەک ھاوسەرۆکی پارتەکە ھەڵبژێردرا.[١][٢]

ئەمیر کەریمی لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری مەهاباد لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەهاباد تەواو کردووە و لە زانکۆی تەورێز بڕوانامەی کشتوکاڵی بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩٩ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی دژی دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کردووە و بەرپرسی چالاکییەکانی ئەو حیزبە بووە لە ئەوروپا. کەریمی لە ساڵی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەی حەوتەمدا شانبەشانی پەیمان ڤیان وەک سەرۆکی هاوبەشی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان هەڵبژێردرا.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «PJAK Soranî | پارتی ژیانی ئازادی کوردستان». ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. «ئەمیر کەریمی – قەندیل پرێس». لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. «سه‌عید سه‌نه‌نده‌جی: لە کاتی تۆمارکردنەکەدا ئەمیر کەریمی تەنها ئەندامێکی ئاسایی پژاک بووه و لایەنەکانی دیکەش هەڵوێستی هاوشێوەیان بەرامبەر بە یەکتر هەبوو». قەندیل پرێس. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.