بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەمیرعەلی حاجیزادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمیر عەلی حاجی زادە
بە فارسی: امیرعلی حاجی زاده
لەدایکبوون٢٨ی شوباتی ١٩٦٢
تاران، ئێران
مردن١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥(٢٠٢٥-٠٦-١٣) (٦٣ ساڵ ژیاوە)
تاران، ئێران
دڵسۆزیئێران
ھۆی مەرگھێرشی ئاسمانی
کوژراوە بە دەستیھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فارسی
پیشەسەرکردەیەکی سەربازی
پێشگرێکی شەرەفمەندانەسەردار
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیسالار
ناکۆکیھێرشی نیسانی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ھێرشی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، شەڕی ئێران و عێراق، 2018 Eastern Euphrates missile strike، ئۆپەراسیۆنی شەھید سولەیمانی
لقی سەربازیسوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
خەڵاتەکانOrder of Fath

ئەمیرعەلی حاجیزادە (بە فارسی: امیرعلی حاجی‌زاده؛ ‎٢٨ی شوباتی ١٩٦٢ – ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥) ئەفسەرێکی سەربازیی ئێرانی بوو لە کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ھەتا کاتی مردنی لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٠٢٥دا، وەکوو فەرماندەی ھێزی ھەوابۆشاییی سوپای پاسداران کاری کرد.[١][٢]

سزاکانی ئەمریکا و کەنەدا

[دەستکاری]

لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩، وەزارەتی داراییی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر حاجیزادەدا سەپاند کە بەستنی سامانەکانی لە ئەمریکا و قەدەغەکردنی کاروباری ئەمریکییەکان لەگەڵیدا لەخۆ دەگرت.[٣] لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، دوای ناڕەزایەتییەکان بە کوژرانی ژینا ئەمینی، کەنەدا ناوی ئەمیرعەلی حاجیزادەی خستە پێڕستی گەمارۆ سەربەخۆکانی یەکگرتووی کەنەدا.[٤]

ھەڕەشەی کوشتنی دۆناڵد ترامپ و مایک پۆمپیۆ

[دەستکاری]

لە شوباتی ٢٠٢٣، حاجی زادە بانگەشەی کرد کە ئێران مووشەکێکی کرووزی پەرە پێداوە کە مەودای ١٦٥٠ کیلۆمەتر دەبڕێت و ھەڕەشەی کوشتنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی ئەمریکای کرد. حاجیزادە لە چاوپێکەوتنە تەلەڤیزیۆنییەکەدا وتی: ئینشائەڵڵا چاومان لە کوشتنی ترامپە. پۆمپیۆ و ئەو فەرماندە سەربازییانەی کە فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی (فەرماندەی ھێزی قودسیان)یان دەرکرد، بکوژرێن.[٥][٦]

ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

[دەستکاری]

حاجیزادە لە مانگەکانی نیسان و تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ سەرپەرشتی ھێرشە ئاسمانییەکانی ھێزەکانی ئێرانی لە دژی ئیسرائیل کردووە. ڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەم، خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕێزلێنانی فەتحی بەخشییە حاجی زادە.[٧]

حاجیزادە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە ناوەندێکی فەرماندەییی سەربازیی ژێرزەوی لە تاران کردبوو ئامانج کوژرا.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ WINER, STUART (٣ی شوباتی ٢٠١٥). «Iran boasts of rocket aid to Palestinians, Hezbollah». The Time of Israel. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ «Enemies seek to sabotage missile program: IRGC». لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ U.S. Department of the Treasury https://www.treasury.gov/resource-center/sanctions/OFAC-Enforcement/Pages/20190624.aspx. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ «Consolidated Canadian Autonomous Sanctions List». Global Affairs Canada. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «IRGC Commander Repeats Threat To Kill Trump, Pompeo».
  6. ^ «Iran says it has developed long-range cruise missile». Reuters. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣.
  7. ^ «Iran's Khamenei decorates commander for Israel attack». France 24. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
  8. ^ «At least 20 senior Iranian commanders killed in Israeli attack on Iran, two sources say». Reuters (بە ئینگلیزی). ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]