بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەمریکییە سپیپێستەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمریکییە سپیپێستەکان
لقیئەمریکییەکان، سپیپێست
ئایینپرۆتێستانت، مۆرمۆن، نەزانینخوازی، جوویەتی، کاسۆلیکی
Cultureچاندی سپیپێستەکان
ڕەسەن لەئەورووپا
جێویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆکارداگیرکەری ئەورووپا لە ئەمریکا
ڕەوەندکۆچی ئەورووپی

ئەمریکییە سپیپێستەکان (ھەروەھا دەکرێت وەکو: ئەمریکییە ئەورووپییەکان یان ئەمریکییە بەڕەچەڵەک ئەورووپییەکانیش ئاماژەیان پێ بکرێت) ئەوانە ئەو ئەمریکییانەن کە خۆیان بە سەر بە ڕەگەزی سپیپێست دەناسێنن. ئەم گرووپە زۆرینەی دانیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێکدەھێنن. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠، تێدا ژمارەی ڕەگەزی سپیپێستی پەتی و تێکەڵ لە ئەمریکادا دەگاتە ٢٣٥٬٤١١٬٥٠٧ کەس (بە ڕێژەی ٧١٫٠٢٪ی پێکھاتەی دانیشتووان)، و ژمارەی ڕەگەزی سپیپێستی پەتی دەگاتە ٢٠٤٬٢٧٧٬٢٧٣ کەس (بە ڕێژەی ٦١٫٦٣٪ی پێکھاتەی دانیشتووان)، لەکاتێکدا ژمارەی ڕەگەزی سپیپێستی تێکەڵ دەگاتە ٣١٬١٣٤٬٢٣٤ کەس (بە ڕێژەی ٩٫٣٩٪ی پێکھاتەی دانیشتووان). ئەمەش دابەزینێکی دیمۆگرافیی گەورەیە بۆ ڕەگەزی سپیپێست لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، چونکە پێشتر بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٠، ڕەگەزی سپیپێستی پەتی ڕێژەی ٧٢٫٤٪ی پێکھاتەی دانیشتووانیان پێکدەھێنا.[١][٢]

ھەر لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ەوە، نووسینگەی سەرژمێریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مەزەندەی ئەوە دەکات کە ٧٥٫٥٪ی دانیشتووانی ئەمریکا سەر بە ڕەگەزی سپیپێستن، لەکاتێکدا ئەوانەی سەر بە ڕەگەزی سپیپێستن و ئیسپانی نین ڕێژەی ٥٨٫٩٪ی پێکھاتەی دانیشتووانیان پێکدەھێنا. سەبارەت بەم مەزەندە دانیشتووانییانە، ئەو ١٥٫١٪یەی کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا خۆیان وەک «ھەندێک لە ڕەگەزەکانی تری وەک ڕەشپێستەکان و ئاسیاییەکان» دیاری کردبوو، دابەشکراونەتەوە سەر پۆلێنە ڕەگەزییەکانی تر، و زۆرینەیان تەنھا وەک سپیپێست ھەموار کراونەتەوە. ئەمریکییە ئەورووپییەکان گەورەترین گرووپی نەتەوەیی ئەمریکییە سپیپێستەکانن، و لە کاتی دامەزراندنی وڵاتەکەوە زۆرینەی دانیشتووانی ئەمریکایان پێکدەھێناوە.[٣]

دەیڤید ڕۆدیگەر ئیدیعای ئەوە دەکات کە دەرکەوتنی ئەوەی پێی دەوترێت ڕەگەزی سپیپێست لە ئەمریکادا، ھەوڵێک بووە بۆ جیاکردنەوەی کەسە ئازادکراوەکان لە کۆیلەکان. زۆرجار پرۆسەی پێناسەکردنی سپیپێست بە شێوەیەکی فەرمی بەپێی یاسا، لەو کێشە و ململانێ دادگاییانەدا ڕووی دەدا کە لەسەر ھەوڵدان بۆ بەدەستھێنانی ھاووڵاتینامەی ئەمریکی دروست دەبوون.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]