ئەمازۆن ئێکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەمازۆن ئیکۆەوە ڕەوانە کراوە)
ئەمازۆن ئێکۆ

ئەمازۆن ئێکۆ یان بە کوورتی ئێکۆ، بڵندگۆیەکی ھۆشمەندە لەلایەن ئەمازۆنەوە درووستکراوە. بەرزی ئامێرەکە ٩ ئینجە (٢٣٫٥ سانتیمەتر). بەھۆی ئەمازۆن ئیگۆوە بەکارھێنەر دەتوانێت میوزیک کارپێبکا، جگە لەوەی دەتوانرێت بەھۆی دەنگەوە ئامێرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت و کارپێبکرێت. ھەروەھا دەتوانرێت لەڕێگای مۆبایلەوە بەچەندین نەرمەواڵە و ئەپڵیکەینشەوە ببەسترێت.

ئەمازۆن ئیگۆ بۆیەکەمینجار لە ٦ی تشیرینی دووەمی ٢٠١٤ لەماڵپەڕی ئەمازۆن دەستکرا بەفرۆشتنی کە نرخی ئامێرەکە بە ١٧٩٫٩٩ دۆلاری ئەمریکییە لە بازاڕی ئەمازۆنی ئەمریکا.

خزمەتگوزارییە بەردەستەکان[دەستکاری]

  • گووتنی کات “ئەلێکسا، کاتژمێر چەندە؟” وەڵامەکە “کاتژمێر ٨ی شەوە”
  • ئیشپێکردنی مۆسیقا, ڕادیۆ,پۆدکاست و بابەتە دەنگییەکان، وە جگە لەمۆسیقاکانی خۆت دەتوانی بە هەزاران گۆرانی لە کۆگای گۆرانییەکانی ئەمازۆن ئیشپێبکەیت کەئەمەیان پێویستی بەهەژماری پارە هەیە. هەروەها دەتوانیت بە قسەکردن واتە فرمانکردن گۆرانی و مۆسیقاکان ببەیتە پێش و پاش یان ڕایگریت و گۆرانییەکە بگۆڕیت. ئەگەر چەند ئەمازۆن ئێکۆیەکت هەبێت دەتوانیت هەموویان بەیەکەوە یەک گۆرانی لێبدەن لە ژووری جیاواز.
  • کات گرتنەوە. ئەمازۆن ئێکۆ دەتوانێت کاتت بۆ بگرێتەوە ئەمەش بەکەڵکە بۆ کاتی چێشتلێنان بۆ وەرگرتنی ماوەیەک بۆ ئامادەکردنی چێشتەکەت یاخوود لە کۆمپانیایەک کات دابنرێتەوە بۆ ماوەی کارکردنی فەرمانبەران. لەکاتی تەواوبوونی ماوەکە ئەوا ئامێری ئەمازۆن ئێکۆ دەنگی تایبەت بەتەواوبوونی ماوەکە دەردەکات و ناوەستێت تاکوو پێی نەڵێی بوەستە. جگە لەوانەش بەیانییان لەخەویشت هەڵبستێنێت.
  • بیرهێنانەوەی ڕووداوەکان بەهۆی ڕۆژژمێرەوە. لەبەرئەوەی ئەمازۆن ئێکۆ دەتوانێت پەیوەستبکرێت بە گووگڵ کالێندەر واتە ڕۆژژمێری گووگڵ ئەوا ئامێرەکە دەتوانێت بیرتبخاتەوە ئەو ڕۆژە پلانت چییە؟
  • شێر و خەتت بۆدەکات. زۆر جار ڕاڕای لەهەڵبژاردنی شتێک بۆیە ئەمازۆن ئێکۆ یارمەتیت دەدات لەوە بۆ هەڵبژاردنی شتێک لەنێوان دوو بژاردەدا وەک ئەوەی دراوی کانزاییت پێبێت بۆ هەڵبژاردنەکەت شێر و خەت بکەیت.
  • دەتوانێت کتێبەکانی کتێبخانەی ئەمازۆن واتە کیندل بخوێنێتەوە جگە لەخوێندنەوەی وتارەکانی ویکیپیدیا و هەواڵی ڕۆژانە لەگشت بوارەکان و ئەنجامی یارییە وەرزشییەکان بزانیت جگە لەوەش دەتوانیت لەکاتی خوێندنەوە ڕایگریت و بیبەیتە پێشیش. بۆ هەواڵەکان پشت بەچەندین سەرچاوە دەبەستێت کە بەکارهێنەر دیارییان دەکات.
  • زانینی کەش و هەوا. تەنانەت وردەکاری وەک باران و هەتاوی و گشت باروودۆخەکانی دیکەی کەش.
  • دەتوانیت پەیوەستی بکەیت بە تەلەفزیۆنەکەتەوە بۆ کووژاندنەوە، پێکردنەوەی وە گۆڕینی کەناڵ و ئیشپێکردنی بەرنامە و ئەپەکان لەچەشنی نێتفلیکس.
  • دەتوانێت ڕێستورانت و شوێنە لۆکاڵییەکانت بۆ بدۆزێتەوە و لەگەڵ پێدانی چەند وردەکارییەک لەسەر ئەو شوێنە.
  • زیادکردنی کاڵا بۆ لیستی کڕینەکانت.

سەرچاوە[دەستکاری]