ئەمار سین
| ئەمار سین 𒀭𒀫𒀭𒂗𒍪 | |
|---|---|
ئەمار سین لەسەر مۆرێک، لە حەوتەمین ساڵی حکومڕانییەکەی | |
| فەرمانڕەوایی | ٢٠٤٦پ.ز - ٢٠٣٧پ.ز |
| پێشوو | شولگی |
| جێگر | شوو سین |
| خانەدان | سێیەم ئیمپراتۆریەتی ئور |
| باوک | شولگی |
ئەمار سین (بە ئەکەدی:𒀭𒀫𒀭𒂗𒍪) (نزیکەی ٢٠٣٧ پێش زایین کۆچی دواییی کردووە) لە سەرەتادا بە ھەڵە خوێندرایەوە وەک بور-سین (نزیکەی ٢٠٤٦-٢٠٣٧ پێش زایین)، سێیەم فەرمانڕەوای سێیەم ئیمپراتۆریەتی ئوور بوو. شوێنی شولگیی باوکی گرتەوە (نزیکەی ٢٠٣٠-١٩٨٢ پێش زایین). ئەمار سین ئایا لە ڕاستیدا کوڕی شولگی بووە یان نا، نازانرێت.[١] پێشنیار کراوە کە ئەمار سین، شوو سین، ئیبی سین ھەموویان برا و کوڕی شولگی بوون. یانیش پێشنیار کراوە کە ئەمار-سین برازای شولگی بووە.[٢]
حکومڕانییەکەی
[دەستکاری]ناوی ساڵەکان بۆ ھەر نۆ ساڵی حوکمڕانییەکەی ناسراون. ھەڵمەتە تۆمارکراوەکانی کە لە دژی ئوربیلۆم (ھەولێر) ئەنجامدراون، و چەند ناوچەیەکی دیکە کە ناوی ناڕوونیان ھەبووە: شاشروم، شورودوم، بیتوم-رابیوم، جابرو، و ھوھنوری.[٣] ھەروەھا ئەمار-سین ناسراوە کە ھەڵمەتی دژی فەرمانڕەوا ئیلامییەکان وەک ئارویلوکپی مەرھەشی ئەنجامداوە و ئیمپراتۆریەتیی ئوور لە سەردەمی ئەودا تا پارێزگاکانی باکووری لۆلۆبی و خەمازی درێژبوونەتەوە، لەگەڵ حاکمی خۆیان. ھەروەھا لە ڕێگەی حاکمی ئەکەدی زەریقوومەوە فەرمانڕەواییی ئاشووری کردووە، وەک لە نووسراوە مۆنۆمێنتالەکەیدا پشتڕاستکراوەتەوە.[ئ]
حکومڕانیی ئەمار سین بەناوبانگ بوو بەھۆی ھەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی شوێنە دێرینەکانی سۆمەر. دیارە کاری لەسەر زەقوورەی ناتەواو کرد لە ئەریدۆ.[٥]
| ناونیشانی پاشاکان | ||
|---|---|---|
| پێشوو شولگی |
پادشای سۆمەر و ئەکەد ٢٠٤٦پ.ز - ٢٠٣٦پ.ز |
جێگر شوو-سین |
ناوی ساڵەکانی ئەمار-سین
[دەستکاری]
ناوی ھەموو ساڵەکانی ئەمار سین ناسراوە و وەک ستاندارد بۆ ئەو سەردەمە بوون، ڕووداوەکانی سەردەمی ئەو پاشایەی بەڵگەدار کردووە. لە کاتێکدا ھەندێک ڕووداو فەتحی سەربازیین، زۆربەی ساڵەکانی ئەمار سین چالاکییە ئایینییەکان تۆمار دەکەن. ھەندێک نموونە بریتین لە:
ساڵی ١-ئ: "ئەمار سین پاشایە!"
ساڵی ١-ب: "ھارشی و کیماش لەناوچوون"
ساڵی ٢-ئ: "ئەمار سینی پادشا، ئەربیلوم (ھەولێر)ی لەناوبرد."
ساڵی ٥-ئ: "ئینونوگالانا وەک قەشەی ئیننانا لە ئورووک دامەزرا."
ساڵی ٦-ب: "ئەمار سینی پادشا، بۆ جاری دووەم شەشرومی لەناوبرد، شورودومیشی لەناوبرد."
ساڵی ٧-ب: "ئەمار سینی پادشا، بیتوم-رابیوم، جابرو و خاکەکانیان و ھوھنوریشی لەناوبرد"
- ناوی چەند ساڵێکی پادشا ئەمار سین.[٦]
شوێنەوارەکان
[دەستکاری]- پارچە بەردێک کە نووسراوێکی مێخیی بڕاوی ئەمار-سینی لەسەرە، نزیکەی ساڵی ٢٠٤٦-٢٠٣٨ پێش زایین.
- خشتێکی قوڕیی مۆرکراوی ئامار-سین
- خشتی گڵینی سووتێنراو کە مۆرکراوە لەگەڵ ناوی ئەمار-سین، ئووری سێیەم، لە ئەریدۆ. مۆزەخانەی بەڕیتانی.
- تابلۆیەکی مێخیی چەسپاو بە بە مۆری لوولەیی. نزیکەی ٢٠٤٠ پێش زایین، ساڵی ٧ی ئامار-سین.[٧]
- تابلۆیەکی مێخی چەسپکراو بە مۆری لوولەکی. نزیکەی. ٢٠٤٠ پێش زایین، (وێنەکێشان).[٧]
- نووسراوێک بە ناوی "ئەمار-سین"ەوە.
- تابلۆیەکی ئەمار-سین
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Sharlach, Tonia, "Princely Employments in the Reign of Shulgi", Journal of Ancient Near Eastern History, vol. 9, no. 1, pp. 1-68, 2022
- ↑ Michalowski, Piotr, "Of Bears and Men. Thoughts on the End of Šulgi’s Reign and on the Ensuing Succession", in Literature as Politics, Politics as Literature:Essays on the Ancient Near East in Honor of Peter Machinist, ed. David S. Vanderhooft and Abraham Winitzer. Winona Lake, IN: Eisenbrau, pp. 285–320. 2013
- ↑ Year-names for Amar-Sin
- ↑ Potts, The Archaeology of Elam, p. 132.
- ↑ Mallowan, Max, "The Development of Cities from Al-U'baid to the end of Uruk 5" (Cambridge Ancient History)
- ↑ «Amar-Sin year names».
- 1 2 Spar، Ira (١٩٨٨). Cuneiform Texts in The Metropolitan Museum of Art Volume I Tablets Cones and Bricks of the Third Ur Dynasty (PDF). The Metropolitan Museum of Art. لاپەڕە ٣٨, Nb ٣٥.
- ↑ Zariqum does not appear on the Assyrian King List tablets, but is usually placed by archaeologists between Akkiya and Puzur-Ashur I. He is well known from contemporary documents as a career governor who was also appointed over Susa at various times between Shulgi year 40 and Shu-Sin year 4.[٤]
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە