بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەلێکسی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلێکسی یەکەم
لەدایکبوون١٩ی ئازاری ١٦٢٩
مۆسکۆ، ڕووسیا
مردن٢٩ی کانوونی دووەمی ١٦٧٦(١٦٧٦-٠١-٢٩) (٤٦ ساڵ ژیاوە)
مۆسکۆ، ڕووسیا
نازناوPrince of Moscow
ناسناوТишайший
شوێنی ناشتنکاتدراڵی فریشتەی سەرەکی
باوکمیخائیل ڕۆمانۆڤ
دایکیۆدۆکسیا سترێشنێڤا
خوشک و برائیڤان میخایلۆڤیچ ڕۆمانۆڤ، ئانا میخایلۆڤنا لە ڕووسیا، تسارێڤنا ئیرینا میخایلۆڤنا لە ڕووسیا، تاتیانا میخایلۆڤنا لە ڕووسیا، ڤاسیلی میخایلۆڤیچ ڕۆمانۆڤ
ھاوسەرماریا میلۆسلاڤسکایا، ناتالیا ناریشکینا
خێزانبنەماڵەی ڕۆمانۆڤ
زمانی زگماکیزمانی ڕووسی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ڕووسی
پیشەپاشا
پۆستەکانPrince of Moscow
شوێنی کارمۆسکۆ
دەستپێکی چالاکی١٦٤٥
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٦٧٦
کاندید لە ھەڵبژاردنی١٦٦٩ ھەڵبژاردنی شاھانەی پۆڵەندا-لیتوانیا
ئایینمەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس
خاوەنیکەیپلینەکانی قەیسەرەکانی ڕووسیا
وێنا کراوێنەی ئەلێکسی میخایلۆڤیچ ڕۆمانۆڤ

قەیسەر ئەلێکسی میخایلۆڤیچ (بە ئینگلیزی: Tsar Alexei Mikhailovich) (٩ی ئازاری ١٦٢٩٢٩ی کانوونی دووەمی ١٦٧٦) دووەم ئیمپراتۆری ڕووسیا و فەرمانڕەوای بوو لە ساڵی ١٦٤٥ تا مردنی. شوێنی باوکی کۆچکردووی قەیسەر میخائیل فیدۆرۆڤیچ و دایکی یۆدۆکسیا سترێشنێڤا گرتەوە. یەکێک بوو لە پیاوە شارەزا و فێربووەکانی سەردەمی خۆی، و فەرمان و بەڵگەنامەی گرنگی نووسی. بەھۆی سروشتی ئارام و نەرم و نیانەوە پێی دەگوترا تیشاچی، بە واتای ئارامترین. لە سەردەمی حوکمڕانیدا شایەتحاڵی چالاکیی سیاسەتی دەرەوە و چاکسازی ناوخۆیی و دەرکردنی یاساکان بوو. ھەروەھا بەشێک لە دەسەڵاتە کەسییەکانی خۆی گواستەوە بۆ دوما. گرنگترین شت کە سەردەمی ئەو شاھیدی بوو، بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی تاتارەکانی قرم بوو بۆ سەر ناوەندی وڵات، جگە لە یەکگرتنی ڕووسیا و ئۆکرانیا. لە کاتدراڵی فریشتەکان لە کرێملین بە خاک سپێردرا. لە نێو کوڕەکانیدا قەیسەر ئیڤان پێنجەم و قەیسەر پیتەری گەورە (یان پیتەری یەکەم) بوون، و قەیسەر فیۆدۆری سێیەم کوڕەکەی لە شوێنی گرتەوە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Wayback Machine». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە أكتوبر 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)