ئەلیاتیس
| ئەلیاتیس | |
|---|---|
سککەی ئەلیاتیس، نز. ٦٢٠/١٠ – ٥٦٤/٥٣ پ.ز.[١] | |
| پادشای لیدیا | |
| فەرمانڕەوایی | نز. ٦٣٥ پ.ز – نز. ٥٨٥ پ.ز |
| پێشوو | سادیاتیس |
| جێگر | کرۆسوس |
| منداڵ(ەکان) | ئاریەنیس کرۆسوس پانتالیۆن |
| لیدی | 𐤥𐤠𐤩𐤥𐤤𐤯𐤤𐤮 (Walweteś) |
| خانەدان | شانشینی مێرمناد |
| باوک | سادیاتیس |
| مردن | ٥٨٥ پ.ز ساردیس |
| ناشتن | ٥٨٥ پ.ز دەشتەکانی ساردیس (ئێستا بین تەپە) |
ئەلیاتیس یان ئەلیاتس (بە لیدی: 𐤥𐤠𐤩𐤥𐤤𐤯𐤤𐤮[٢] بە یۆنانیی کۆن: Ἀλυάττης؛ حوکمڕانیی کردووە لە نز. ٦٣٥ – نز. ٥٨٥ پێش زایین[٣])، ھەندێکجار بە ئەلیاتیسی یەکەم یان ئەلیاتیسی دووەم وەسف دەکرێت، چوارەمین پادشای شانشینی مێرمناد بووە لە لیدیا، کوڕی سادیاتیس، نەوەى ئاردیس و نەوەى نەوەى گیگس بووە. دوای ٥٧ ساڵ حوکمڕانی کۆچی دواییی کرد و کوڕەکەی کرۆسوس شوێنی گرتەوە.[٤][٥]
ئەلیاتیس یەکەم پادشا بوو کە سککەی دەرکرد، کە لە ئەلکترۆم دروستکرابوو (وە کرۆسوسی جێنشینی یەکەم کەس بوو کە سککەی زێڕی دەرکرد). بۆیە ھەندێک جار ئەلیاتیس وەک سەرچاوەی سککە، یان دراو باس دەکرێت.[٦]
ناو
[دەستکاری]زۆرترین ئەگەری ئیتیمۆلۆژی بۆ ناوی Aluáttēs وەریگرتووە، لە ڕێگەی فۆرمێکەوە کە واوی سەرەتایی Ϝαλυάττηςی ھەیە (Waluáttēs)، خۆی لە بنەڕەتدا لە Walweteśی لیدی (ئەلفوبێی لیدی: 𐤥𐤠𐤩𐤥𐤤𐤯𐤤𐤮) وەرگیراوە.[٢][٧] ناوی Walweteś بە واتای «شێربوون» (واتە دۆخی بوون بە شێر)، و لە زاراوەی لیدی walwe (𐤥𐤠𐤩𐤥𐤤) پێکھاتووە، کە بە واتای «شێر» دێت.[٣]
ژیان و حوکمڕانی
[دەستکاری]ئەلیاتیس کوڕی پادشا سادیاتیسی لیدیا بوو و خوشکەکەشی شاژنە لیدیی لیدیا بوو، ھەردووکیان منداڵی پادشا ئاردیسی لیدیا بوون.[٨] ئەلیاتیس لە سەردەمی قەیرانێکی سەختدا سەرکەوت بۆ پادشایەتیی لیدیا: لە ماوەی سەدەی حەوتەمی پێش زایین، کیمێرییەکان، کە گەلێکی کۆچەری بوون لە ستێپی ئۆراسیا ھێرشیان کردبووە سەر ڕۆژئاوای ئاسیا، چەندین جار ھێرشیان کردە سەر لیدیا بەڵام لەلایەن باپیرە گەورەی ئەلیاتیس، گیگس، بەرپەرچدرابوونەوە. لە ساڵی ٦٤٤ پێش زایین، کیمێرییەکان بە سەرۆکایەتیی پادشاکەیان لیگدامیس بۆ سێیەم جار ھێرشیان کردە سەر لیدیا. لیدییەکان شکستیان ھێنا، ساردیس بە تاڵانبردرا و گیگسیش کوژرا، دواتر ئاردیسی کوڕەکەی شوێنی گرتەوە.[٩] لە ساڵی ٦٣٧ پێش زایین، لە ساڵی حەوتەمی حوکمڕانیی ئاردیسدا، هۆزی ترێریس کە کۆچیان کردبوو بۆ بۆسفۆر ھێرشیان کردبووە سەر ئەناتۆڵیا،[١٠] لە ژێر دەستی پادشاکەیان کۆبۆس و بە ھاوپەیمانی لەگەڵ کیمێرییەکان و لیکییەکان، ھێرشیان کردە سەر لیدیا.[٩] جارێکی تر شکستیان بە لیدییەکان ھێنا و بۆ جاری دووەم پایتەختی لیدی ساردیسیان گرت جگە لە قەڵاکەی. ئەگەری ئەوە ھەیە کە ئاردیس لەم ھێرشەی کیمێرییەکاندا کوژرابێت یان لە ساڵی ٦٣٧ پێش زایین بەھۆی ئەوەی نەیتوانیوە لیدیا لە ھێرشەکانی کیمێرییەکان بپارێزێت لە پۆستەکەی دوورخرابێتەوە، و ڕەنگە سادیاتیسی کوڕی ئاردیس و جێنشینەکەی لە کاتی ھێرشێکی دیکەی کیمێرییەکان لە ساڵی ٦٥٣ پێش زایین کوژرابێت یان لەو ساڵەدا بەھۆی بێتوانایی لە پاراستنی لیدیا بە سەرکەوتووانە لە دەستدرێژییەکانی کیمێرییەکان لە پۆستەکەی دوورخرابێتەوە.[٣] بەم شێوەیەش ئەلیاتیس لە ساڵی ٦٣٥ پێش زایین لە نێوان گێژاوییەکی زۆردا شوێنی سادیاتیسی باوکی گرتەوە.[٣]
شەڕ لە دژی مادەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Weidauer Group XVII, 108 var. Triton XXI (2018) no. 497, auctioned for USD 2750. This particular coin does not bear an inscription, but it is from the same punch as contemporary coins which have the inscription WALWEL. (Classical Numismatics Group).
- 1 2 Browne، Gerald Michael (١٩٩٦). «Notes on Two Lydian Texts». Kadmos. ٣٥ (1): ٤٩–٥٢. doi:١٠.١٥١٥/kadm.١٩٩٦.٣٥.١.٤٩. S2CID ١٦٢٣١٢٨٢٩. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Browne» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 3 4 Dale، Alexander (٢٠١٥). «WALWET and KUKALIM: Lydian coin legends, dynastic succession, and the chronology of Mermnad kings». Kadmos. ٥٤: ١٥١–١٦٦. doi:١٠.١٥١٥/kadmos-٢٠١٥-٠٠٠٨. S2CID ١٦٥٠٤٣٥٦٧. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Dale» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Herodotus 1975
- ↑ «Summary of Herodotus | First Floor Tarpley» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ A. Ramage, "Golden Sardis", King Croesus' Gold: Excavations at Sardis and the History of Gold Refining, edited by A. Ramage and P. Craddock, Harvard University Press, Cambridge, 2000, p. 18.
- ↑ The name WALWET is inscribed on some of the coins of the Artemision deposit. Robert W. Wallace, "KUKALIM, WALWET, and the Artemision Deposit: Problems in Early Anatolian Electrum Coinage: Studies in Money and Exchange" in: Peter G. Van Alfen (ed.) Agoranomia: Studies in Money and Exchange Presented to John H. Kroll, American Numismatic Society (2006) 37–49.
- ↑ Leloux، Kevin (2018). La Lydie d'Alyatte et Crésus: Un royaume à la croisée des cités grecques et des monarchies orientales. Recherches sur son organisation interne et sa politique extérieure (PDF) (PhD). بەرگی 1. University of Liège. لە 2022-10-09 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە 5 December 2021 ھێنراوە.
{{cite thesis}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=و|archive-date=(یارمەتی) Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne. - 1 2 Spalinger، Anthony J. (١٩٧٨). «The Date of the Death of Gyges and Its Historical Implications». Journal of the American Oriental Society. ٩٨ (4): ٤٠٠–٤٠٩. doi:١٠.٢٣٠٧/٥٩٩٧٥٢. JSTOR ٥٩٩٧٥٢. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Diakonoff 1985.