ئەلشەعب یوورید ئیسقات ئەلنیزام

ئەلشەعب یوورید ئیسقات ئەلنیزام یان خەڵک دەیەوێت دەسەڵات بخاتە خوارەوە یان بیڕووخێنێت درووشمێکە کە لەلایەن خۆپیشاندەرانی عەرەبەوە لە کاتی شەپۆلی شۆڕشەکانی بەھاری عەرەبیدا بەرزکرایەوە کە دژی دەسەڵاتە ستەمکارە دەسەڵاتدارەکان لە جیھانی عەرەبیدا ھەڵگیرسا. بوو بە درووشمی سەرەکی کە لە زۆربەی شۆڕش و لە ناڕەزایەتییە عەرەبیەکاندا بەرز دەکرایەوە.
ئەم درووشمە بۆ یەکەمجار لە توونس بەکارھێنرا لەکاتێکدا شۆڕش دژی ڕژێمی زەین عابیدین بن عەلی چڕتر بووەوە، خۆپیشاندەران بۆ چەند ھەفتەیەک لە شەقامی حەبیب بوورقیبە لە پایتەختی تونس درووشمەکەیان دەوتەوە. دواتر بڵاوبووەوە و شۆڕشی میسریشی گرتەوە کە ڕژێمی حوسنی موبارەکی ڕووخاند، و بوو بە ئایکۆن و درووشمی ھەمیشەیی بۆ ناڕەزایەتییە عەرەبییەکان، یەکگرتوویی نیگەرانی و ھەستەکانی لە جیھانی عەرەبیدا دەربڕی. ھەروەھا ئەم درووشمە بۆ یەکەمجار لە لیبیا لە شاری ئەلبەیزا بەکارھات و ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە سەرەتای شۆڕشی لیبیا.
گەورەترین کاریگەری ئەم درووشمە لە سووریا بوو کە کۆمەڵێک گەنج لە ١٥ی ئازاری ٢٠١١ ئەم درووشمەیان بەسەر دیوارەکانی شاری دەرعا ڕژاند کە بووە ھۆی دەستگیرکردنیان و شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە سووریا لێکەوتەوە.
ناوەڕۆکی درووشمەکە لە وڵاتێکی عەرەبییەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بە پێی سروشتی ڕژێمەکان و ڕادەی نزیکی یان دوورییان لە خەڵک دەگۆڕێت. لە ھەندێک لە دەوڵەتە پاشایەتییەکان ( ئوردن بەحرەین[١]، مەغریب)، درووشمەکە شانبەشانی درووشمەکانی وەک " گەل دەیەوێت ھێماکانی گەندەڵی بخاتە خوارەوە" یان "گەل دەیەوێت ستەمکاری بخاتە خوارەوە" بەرزکرایەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کەسایەتی سوڵتان یان پاشا بکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە زیندانیکردن یان لێپرسینەوەی یاسایی سەبارەت بە یەمەنیش، خۆپیشاندەران سروود و گۆرانییان ئامادە کرد کە ئەم درووشمەی لەخۆگرتبوو.
ئەم درووشمە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە گۆڕەپانی تەحریر لە میانی خۆپیشاندانێکدا دەرکەوتەوە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسری دەکرد.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20200316083425/http://www.alalam.ir/news/571361/%D8%A7%D9%84%D8%B4%D8%B9%D8%A8-%D9%8A%D8%B1%D9%8A%D8%AF-%D8%A5%D8%B3%D9%82%D8%A7%D8%B7-%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%B8%D8%A7%D9%85-. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ «الأولى منذ سنوات.. مظاهرات في القاهرة ومحافظات مصرية تطالب بإسقاط السيسي». الجزيرة نت. 20 سبتمبر 2019. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 21 سبتمبر 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=و|ڕێکەوت=(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)