بۆ ناوەڕۆک بازبدە

موھەززەبوددین دەخوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەلدەخوارەوە ڕەوانە کراوە)
موھەززەبوددین دەخوار
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١١٧٠
دیمەشق، سووریا
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٢٣٠(١٢٣٠-٠١-٠١) (٦٠ ساڵ ژیاوە)
پیشەپزیشک

موھەززەبوددین عەبدولڕەحیم بن عەلی بن حامد ناسراو بە دەخوار، زانا و بەناوبانگی سەردەمی خۆی بوو، خۆی بە سەرقاڵکردن ماندوو کردووە، ھەوڵی داوە بۆ وەدەستھێنانی زانست تا بووەتە یەکێ لە پزیشکە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەم.[١][٢]

لەدایکبوون و نیشتەجێی لە دیمەشق بوو، باوکیشی عەلی بن حامد پزیشکێکی ناسراوی چاو بوو، بە ھەمان شیوە براکەشی (حامد بن عەلی) پزیشکی چاو بوو، ئەویش سەرەتا پزیشکی چاو بوو، کتێبی زۆریشی بە خەتی خۆی سەبارەت بە پزیشکی و بێجگە لەویش نووسیوە لەوانە:

  • کورتەیەکی کتێبی (الحاوی) سەبارەت بە پزیشکی کە ھی ئەبووبەکر ڕازییە.
  • کتێبێک سەبارەت بە (الادویة المفردة).
  • وتارێک سەبارەت بە (الاستفراغ)
  • کتێبی (الجنینة).
  • لێدوان و بابەتانێک سەبارەت بە پزیشکی و پرسیار و گومانەکان و وەڵامەکان.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «إسلام ویب - سیر أعلام النبلاء - الطبقة الثالثة والثلاثون - الدخوار- الجزء رقم22». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. «الرق المنشور | مھذب الدین الدخوار؛ عبد الرحیم بن علی بن حامد، المعروف بالدخوار». app.alreq.com. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. أیوب، محمد شعبان. «"الدخواریّون".. أعظم أطباء العصر الإسلامی الوسیط». الجزیرة نت (بە عەرەبی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]