حارس کوڕی کەلەدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەلحاریس بن کلدەەوە ڕەوانە کراوە)

حارس کوڕی کەلەدە کوڕی عەمر کوڕی عەلاج کوڕی ئەبی سەلمەی سەقفی (عەرەبی: الحارث بن كلدة بن عمرو بن علاج بن أبي سلمة الثقفي)، ناسراو بە (طبيب العرب/پزیشکی عەرەب) خەڵکی تائیفە پێش هاتنی ئیسلام لەدایک بووە و دواتر موسڵمان بووە. و چووەتە وڵاتی فارس، پزیشکیی لە چەند پزیشکێکی گوندیساپوور فێربووە، ئیبن جولجول لە کتێبەکەیدا (طبقات الأطباء والحكماء) وتویەتی کە ئەو لە یەمەن و وڵاتی فارس فێربووە، فێری ناسینی دەرد و دەرمان بووە پێش بڵاو بونەوەی ئیسلام لە حیجاز کە ئەهلی فارس گەواهیان داوە بە زانینەکەی، ماڵ و سامانیشی پێ وەدەست هێناوە، دواتر گەڕاوەتەوە تائیف و لەوێش ناوبانگی دەرکرد.

زانایی[دەستکاری]

دکتۆر محەممەد عریفی دەڵێ: «حارس کوڕی کەلەدە شارەزا بوو لە پزیشکیی هەتا ئەگەر دەموچاوی نەخۆشێکی ببینیبایە بڕیاری لەسەر نەخۆشیەکەی دەدا بێ پشکنین و شتی لەو جۆرە، گێڕدراوەتەوە کە ئەو بە شارەزاییەکەی لە پزیشکییدا ڕۆژێک لەگەڵ ئەبووبەکر خواردنێکیان خوارد کە ئەو خواردنە ژنێکی جولەکە درووستی کردبوو، جا کاتێک خواردیان حارس کوڕی کەلەدە بە ئەبووبەکری وت: ئەی ئەبووبەکر ئێمە لەو خواردنەدا ژەهری ساڵێکمان خوارد، واتە ژەهرێک کە دەردەکەوێ دوای ساڵێک، جا کاتێک ساڵێکی ڕێک تێپەڕ بوو، ئەبووبەکر و حارس لە یەک ڕۆژدا کۆچی دواییان کرد»

سەرچاوە[دەستکاری]