ئەشکەوتی کریستاڵ
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ئەشکەوتی کریستاڵی دەکەوێتە وڵاتی مەکسیک لەم ئەشکەوتەدا گەورەترین کریستاڵ لە جیھاندا بوونی ھەیە ھەندێک لە کریستاڵەکان قەبارەیان دەگاتە ( ١١ ) مەتر کێشیان زۆرجار خۆی دەدات لە تەن. دووبرا لە بیابانی کەسکسیک کاریان دەکرد لە کاتی چاڵ ھەڵکۆلیندا ئەشکەوتێکی کریستاڵیان دۆزیەوە کە لە قوڵایی نزیکەی ھەزار مەتر زیاتر دەبوو. لە کاتی کارکردنیان ئەم دوو برایە شێوازی جۆراوجۆریان لە کریستاڵ دەدۆزیەوە لە کاتی چاڵ ھەڵکۆلینەکەدا ، وەکو باسی لێوە دەکەن ئەو چاڵەی ھەڵیان کۆڵیوە نزیکەی ١٠٧ عامودیان تێکردوە کە درێژی ھەر عامودێک ١١ مەتر دەبوو .
زانایان باس لەم ئەشکەوتە دەکەن و دەگێرنەوە بەر لە ھەزاران ساڵ ئەم ئەشکەوتە دروست بووە لە ژێر زەویدا بە ھۆی بورکانەکانی ژێر زەوی ، وە ئەم ئەشکەوتە مادەیەکی زۆر لە (کالیسۆم و سلفاتی) تێدایە ، وە ئەو ئاوەی لەم ئەشکەوتەوە ئەرژێتە دەرەوە بەر لە چەندین ساڵ و بە ئێستاشەوە بگرە شێوازی جۆراوجۆر لە کریستاڵ دەبینرێتەوە لە ناو ئاوەکەدا.
سەرچاوە
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |