ئەشقی شێتانە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەشقی شێتانە (بە تورکی: Kara Sevda «کەرە سێڤدا») بریتییە لە زنجیرە درامایەکی ڕۆمانسی دڵتەنگی تورکی لە بەرھەمھێنانی کۆمپانیای مانگ بۆ بەرھەمھێنانی ھونەرییە پەخش کراوە لەسەر کەناڵی ستار تیڤی تورکی لە ڕێکەوتی ١٥ تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. وەرزی یەکەم پێکدێت لە ٣٥ زنجیرە کە کار لێی تەواو بوو لە حوزەیرانی ٢٠١٦. وەرزی دووەم پەخش کرا لە ٢١ ئەیلولی ٢٠١٦.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکی زنجیرەکە دەسوڕێتەوە بەدەوری کەمال (بوراک ئۆزچیڤیت) کە گەنجێکی ھەژارە لەگەڵ نیھان (ناسلیھان ئەتاگول) کە کچێکی دەوڵەمەندە، کەمال و نیھان دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە، وە لە لایەنێکی تر ئەمیر ھەیە کە پیاوێکی دەوڵەمەندی خاوەن دەسەڵاتە دەیەوێت وا لە نیھان بکات بکەوێتە داوی خۆشەویستی ئەوەوە بۆیە ھەڵدەستێ بەیامەتی باوکی بە بۆسە دانان بۆ براکەی بە تاوانی کوشتن، وە ھەڕەشە لە بنەماڵەکەی دەکات کە بە پۆلیس دەڵێت ئەگەر نیھان ڕازی نەبێت ھاوسەرگیری لەگەڵ بکات. وە ئەمە نیھان ناچار دەکات ھاوسەرگیری لەگەڵ کەمال نەکات و ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەمیر بکات. وە دوای پینج ساڵ کەمال دەگەڕێتەوە بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە، پاشان گومان لە ھاوسەرگیرییەکەیان دەکات، وە ھەوڵ دەدات ھۆکاری ھاوسەرگیرییەکەی بۆ ئاشکرا ببێت و پاشان نیھان دان بەھموو شتێک دەنێت و ئەویش سوێن دەخوات کە ڕزگاری کات لەو زیندانەی تێیدایە وە لەو ھاوسەرگیرییەی بە ئەمیر وە لەم کاتەدا کەمال ئاشنا دەبێت بە چەند کەسایەتییەکی مافیا و تێکەڵی چەند کارێک دەبێت پاشان لەگەڵ نیھان بڕیار دەدەن ڕابکەن و چیرۆکی ئەشقەکەیان دوور لە ئەمیر بژین، وە براکەی نیھان ھاوسەرگیری لەگەڵ خوشکی کەمال کردووە وە بەیەکەوە ڕایان کرد بەڵام خوشکەکەی کەمال پەیوەندی ھەیە لەگەڵ ئەمیر و شوێنی کەمال بە ئەمیر دەڵێت پاشان ئەمیر دێت بۆلای نیھان ھەڕەشەی کوشتنی کەمالی لێ دەکات ئەگەر نەگەڕێتەوە لەگەڵی، وە لەگەڵی گەڕایەوە، گەڕایەوە و بەکەمالی وت کە ئەو ڕقی لێیەتی و ھەوڵ دەدات ئەمیری خۆش بووێت وە دوای ئەوە کەمال ڕوو دەکاتە دادپەروەری وە ئۆزان (برای نیھان) دەکاتە ناو زیندان وە نیھان دەست دەکات بە توڕە بوون لە کەمال.

وە یارمەتیدەرەکەی ئەمیر (تۆفان) ھەڵدەستێ بە ناردنی وێنەی ئەمیر و زەینەب بۆ ئۆزان لە زیندان ھاوار دەکات،[١] دەگری، بێزار دەبێت، توڕە دەبێت، پاشان دەکەوێتە نەخۆشخانە بەھۆی ژەھراوی بوونەوە کە ئەمیر پیلانی بۆ گێڕاوە و دەیەوێت لە زیندان بیفڕێنێ بەڵام کە زانی وێنەکانی بینیوە پیلانەکەی دەگۆڕێت بۆ کوشتنی. وە لێرە وەرزی یەكەم تەواو دەبێت

ئەکتەرەکان و کەسایەتییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 9ی Decemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]