ئەسپی شەڕ (فليم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئەسپی جەنگی
دەرھێنان ستیڤان سپیلبێرگ
بەرھەمھێنان ستیڤان سپیلبێرگ
کاسلین کەنەدی
شانۆنامە Lee Hall
ڕیچارد کۆرتیس
لەسەر بنەمای ئەسپی جەنگی 
لە لایەن Michael Morpurgo
ئەکتەران Emily Watson
David Thewlis
Peter Mullan
Niels Arestrup
Jeremy Irvine
مۆسیقا جۆن ویلیامس
وێنەگری سینەمایی Janusz Kamiński
مۆنتاژ Michael Kahn
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوە Walt Disney Studios
Motion Pictures
دەرچوون داڕێژە:Filmdate
ماوەی فیلم ١٤٦ خولەک[١]
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زمان ئینگلیزی
تێچوون ٦٦ میلیۆن دۆلار
داھات ١٧٧ میلیۆن دۆلار[٢]

پێشەکی[دەستکاری]

ئەسپی جەنگ فیلمێکی چیڕۆکی جەنگییە لە دەرھینانی (ستیڤن سبیلبرگ)، چیڕۆکی فیلمەکە وەرگیراوە لە کتێبێکی چیڕۆکی منداڵانەوە کە ھی نوسەری بریتانی (مایکل موربورگر)ە و لە سالڵی ١٩٨٢ دا بڵاو کراوەتەوە. فیلمێکی زۆر سەرکەتووە، پێشنیار کراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بەڵام بەدەستی نەھێناوە، بێجگە لە ئۆسکار دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گڵوپ ی وەرگرتووە.

چیڕۆک[دەستکاری]

کورتەی چیڕۆکی فیلمەکە باس لە ڕۆژانی پێش جەنگی یەکەمی جیھانی دەکات لە گوندێک بە ناوی دیڤۆن لە وڵاتی بەریتانیا کە کوڕیکی گەنج لەگەل دایک و باوکیدا لە کیلگەیەکدا دەژین کە باری ئابوریان زۆر خراپەو نزیکە دەربکرین باوکی کورەکە ئەسپیک بەنرخیکی گران دەکریت کوڕە گەنجەکە ھۆگری دەبیت و نــاوی دەنێت (جۆوی) و زۆر شتی نایابی فیردەکات پاشان بە ھۆی دەستپێکردنی جەنگی جیھانی یەکەمەوە باوکی لەبەر ھەژاریەکی زۆر ناچار دەبێت ئەسپەکە بفرۆشێت، ھەرچەندە کوڕەک زۆر پێداگیری دەکات لە بردنی ئەسپەکە و دوور کەوتنەوە لێی بەڵام بێ سوودە تەنانەت داوا دەکات کە وەکو سەربازێکی خۆبەخش لە جەنگەکە قبوڵی بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەسپەکەی بمێنێتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی تەمەنی کەمترە لە ١٨ ساڵ ڕەت دەکرێتەوە و ئەسپەکە دەبرێت بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ و چەندین سەرباز و ئەفسەر و کەسانی دیکە لە وڵاتەکانی (ھۆڵندا - ئەڵمانیا - بەریتانیا.....)عاشقی دەبن لە کۆتایدا دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە مەیدانێکی جەنگی بەریتانیا کە کوڕەکەش بووە بە سەرباز، کۆمەڵێک سەرباز ئەسپەکە لەناو تەلێکی دڕکاویدا دەدۆزنەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر بریندار بووە و ئازاری زۆر پێگەیشتووە بڕیار ئەدەن بیکوژن و ڕزگاری بکەن لە ئازار، بەڵام دوای چەندین ھەوڵ و پاڕانەوەی کوڕەکە و وتنی چەندین نیشانە کە ئەوە ئەسپی خۆیەتی و بە تایبەت ڕایھێناوە وازی لێدەھێنن و تیماری دەکەن. ھەر لە نزیک ئەو ڕۆژانەشدا زەنگی وەستانی جەنگ لێدەدرێت و ئاشتی بەرپا دەبێت، کوڕەکە و جۆوی دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "War Horse (12A)". British Board of Film Classification. لە ڕێکەوتی ٠٣ کانوونی یەکەم ٢٠١١ ھێنراوە. 
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ئەسپی جەنگی نەدراوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]