ئەسرا سادقئۆغڵوو
| ئەسرا سادقئۆغڵوو | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٨١ شەمرەخ، مێردین |
| پیشە | شاعیر، چیرۆکنووس، لێکۆڵەر |
| زمان | کوردی |
| نەتەوە | کورد |
ئەسرا سادقئۆغڵوو (بە تورکی: Esra Sadıkoğlu؛ لەدایکبووی ١٩٨١ لە شەمرەخ، مێردین) شاعیر، چیرۆکنووس و لێکۆڵەرێکی کوردە. لە شەمرەخ، سەر بە مێردین لە دایک بووە.
ژیاننامە
[دەستکاری]ئەسرا سادقئۆغڵوو تا تەمەنی چواردە ساڵی لە شەمرەخ ژیاوە و پاشان لەگەڵ خانەوادەکەی لە ئەستەنبوڵ نیشتەجێ بوون. لەوێ لە ساڵی ١٩٩٩دا بەشی زمان و ئەدەبیاتی تورکیی لە زانکۆی ئەستەنبوڵ تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣شدا ماستەری لە زمان و ئەدەبیاتی کوردیدا، لە زانکۆی ئارتوکلوی مێردین بە دەست ھێناوە. وەک ڕۆژنامەوان و وەرگێڕ لە گۆڤاری ڕەوشەن-نامە کاری کردووە. بەرھەمە ئەدەبییەکانی لەو گۆڤارە و ھەروەھا لە گۆڤاری نۆتۆسدا بڵاو بوونەتەوە.[١]
نووسەر سەرەنجام لە ئامەد گیرساوەتەوە و بووە بە مامۆستای زمانی کوردی. یەکەم کتێبی شیعری ئەسرا لەلایەن وەشانخانەی ئاڤێستا بە ناوی پرپزێکێن بزدۆک Pirpizêkên Bizdok، لە ساڵی ٢٠٢٥دا بڵاو بووەتەوە، کە ھەڵبژاردەیەکی شیعرەکانی شاعیرە لە سەرەتای دووھەزارەکانەوە.[٢]
شێوازی شیعر
[دەستکاری]شێوازی شیعرەکانی ئەسرا سادقئۆغڵوو، گەڕانەوەیەکە بۆ بیرەوەرییەکانی منداڵیی شاعیر، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی نووسەر، دنیای نەوەتەکانی شاعیر دەگرێتەوە، بۆیە لە شیعرەکانیدا خۆی بەردەوام ئامادەییی ھەیە.[٣]
بەرھەم
[دەستکاری]- پرپزێکێن بزدۆک، وەشانخانەی ئاڤێستا، ٢٠٢٥
- (نووسەری ھاوکار) لە کتێبی وانەیی: زمان و ئەدەبیاتی کوردی، وەشانی Tarih Vakfı Yurt، ٢٠١١