ئەستوونبوون (ئەندازە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاستەهێڵی AB ئەستوونە لەسەر CD، لەبەر ئەوەی دوو گۆشەی وەستاو پێکدێنن (بە ڕەنگی نارنجی و شین دیاری کراوە).

لە ئەندازەی سەرەتاییدا، وشەی ئەستوون (بە ئینگلیزی: Perpendicular) ئاماژە دەکا بە پەیوەندی نێوان دوو ھێڵ. کاتێک دەڵێن ھێڵێک ئەستوونە لەسەر ئەوەی تر ئەگەر گۆشەکانی ئەنجامی یەکتربڕینی دوو ھێڵەکە وەستاو (لە پێوانەی ٩٠) بن. ئەستوونبوون، پەیوەندییەکی ھاوتایە، واتە ئەگەر ھێڵی ١ ئەستوون بێت لەسەر ٢، ئەوا ھێڵی ٢ ئەستوونە لەسەر ھێڵی ١.

ھێڵە ھاوبەرەکان[دەستکاری]

ئەگەر دوو ڕاستەھێڵی a و b ئەستوون بن لەسەر ڕاستەھێڵی c ئەوا ھەموو ئەو گۆشانەی لە ئەنجامی یەکتربڕینی ھێڵەکان پێک دێن، وەستاو دەبن. لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا، ئەگەر دوو ھێڵ ئەستوون بن لەسەر ھێڵی سێھەم، ئەوا دوو ھێڵەکە ھاوبەر دەبن. کەوایە ئەگەر ڕاستەھێڵێک ئەستوون بێت لەسەر دوو ڕاستەھێڵی تر، لە ھەمان ڕووتەخت، ئەوا دوو ڕاستەھێڵەکە ھاوبەر دەبن و لەگەڵ ڕاستەھێڵەکە ٨ گۆشەی وەستاو پێکدێنن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]