بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەسام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاسام (بە ئاسامی: অসম)، یەکێکە لە ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی ھیندستان، کە دەکەوێتە بناری چیاکانی ھیمالایای ڕۆژھەڵات و لە نێوان تایلەند و بەنگلادێشدا ھەڵکەوتووە. پایتەختەکەی شاری دیسپورە و گەورەترین شاریش تێیدا شاری گوواھاتییە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم ویلایەتە نزیکەی ٣٥ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەسە. ئاسام وەک دەروازەی سەرەکی بۆ چوونە ناو ناوچەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ھیندستان دادەنرێت، بۆیە گرنگییەکی ستراتیژی و ئابووری زۆری ھەیە.

مێژوو و ئابووری

[دەستکاری]

لە ڕووی مێژوویییەوە، ئەم ناوچەیە شوێنی پاشایەتییە ڕەسەنەکانی وەک پاشایەتی «ئەھوم» بووە کە بۆ ماوەی شەش سەدە بەرگرییان لە دژی ھێرشەکانی مەغۆلەکان کردووە. لە سەردەمی داگیرکاری بەریتانیادا، ئاسام بەھۆی چاندنی چایەوە ناوبانگی دەرکرد؛ لە ئێستاشدا چای ئاسام یەکێکە لە گرنگترین کاڵا ھەناردەکراوەکانی ویلایەتەکە و ناوبانگێکی جیھانی ھەیە.

زمان و ھەمەجۆریی نەتەوەیی

[دەستکاری]

نیوەی خەڵکی ئەم ویلایەتە بە زمانی ئاسامی دەدوێن، کە زمانەکانی ئاسامی و "بۆدۆ" زمانە فەرمییەکانی ویلایەتەکەن.

ئایین و کلتوور

[دەستکاری]

زۆربەی دانیشتووانی ئاسام لە ھیندۆس و موسڵمانان پێکھاتوون، لەگەڵ کەمینەیەکی مەسیحی و پەیڕەوانی ئایینە ڕەسەنەکان. کلتووری ئاسام زۆر دەوڵەمەندە بە مۆسیقا و ھونەر؛ فیستیڤاڵی کشتوکاڵی "بیھۆ" (Bihu) کە سێ جار لە ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت، مۆسیقای "بھۆگیت"، سەمای ڕەسەن بە جلی ڕەنگاوڕەنگەوە، و پیشەسازی دەستی وەک حەریرە دەستچنەکانی "مۆگا سیلک"، نیشانەی زیندوێتی و دێرینی کلتوری ئەم ناوچەیەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای فارسی ڕێکەوتی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]