بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەساسنز کرید شادۆوز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەساسنز کرید شادۆوز
Assassin's Creed Shadows
پەرەپێدەریوبی سۆفت کوبێک
بڵاوکەرەوەیوبی سۆفت
زنجیرەئەساسنز کرید
بزوێنەریوبی سۆفت ئەنڤیڵ
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز
پلەیستەیشن ٥
ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس
مەک ئۆئێس
ئایپاد ئۆ ئێس
بڵاوبوونەوە٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥
چەشنئەکشن-سەرکێشی
شێوازتاک-یاریزان

ئەساسنز کرید شادۆوز (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed Shadows) (بە کوردی: ڕێبازی بکوژ سێبەرەکان) یارییەکی جۆری کایەی ڕۆڵگێڕانی شەڕکەرە، لەلایەن یوبی سۆفت کوبێک گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سۆفت بڵاوکراوەتەوە.[١] چواردەھەمین بەشی بڵاوکراوەی زنجیرە یارییەکانی ئەساسینز کریدە دوای ئەساسنز کرید میراژی ساڵی ٢٠٢٣، ھەروەھا یەکەم یارییە لە زنجیرە یارییەکانی ئەساسنز کرید کە لە سەکۆی ئەساسنز کرید ئینفنتیدا ھەبێت.[٢]

ڕووداوەکانی یارییەکە باسی سەدەی شازدەھەمی ژاپۆن دەکات تاکو کۆتای سەردەمی سێنگۆکو، یارییەکە تیشک دەخاتە سەر خەباتی ھەزاران ساڵەی حەشاشەکان، کە جەنگاون لە پێناو ئاشتی و ئازادی، دژ بە سوارچاکانی پەرستگا. یارییەکە باس لە دوو پاڵەوان دەکات، (ناوێ) نینجایەکی ژنە، و (یاسوکێ) کە سامورایەکی ئەفریقییە ئیلھامی لە کەسایەتێکی مێژووی وەرگیراوە کە ھەمان ناوی ھەبووە.

ھەردوو کارەکتەرەکە شێوازای جیاوازی یاریکردنیان ھەیە ئەمەش وادەکات چێژێکی جیاواز بداتە یاریکەر. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ بۆ پلەیستەیشن ٥، ویندۆز، ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس، مەک ئۆئێس و ئایپاد ئۆ ئێس بڵاوکراوەتەوە.

یاریکردن

[دەستکاری]

ئەساسنز کرید شادۆوز ئەکشن-سەرکێشی دزێوە ھاوشێوەی بەشەکانی پێشووتری. لەسەر وەشانی نوێکراوەی بزوێنەری ئەنڤیڵ پەرەیپێدراوە، بە بەکارھێنانی ڕووناکی بزۆک و کارلێکی ژینگەیی لەگەڵ بەرەوپێشبردنی نوێ وەک شکان و تێکچوونی توخمەکان لەگەڵ ھەربەرکەوتنێک، ھەروەھا ڕێگە بە یاریکەر دەدات کە دەسکاری سێبەرەکان بکات و پەت و قولاپ بەکاربێنێت بۆ پارکۆڕ.[٣] جیھانی کراوەی یارییەکە لە قەبارەدا ھاوشێوەی ئەساسنز کرید ئۆریجنزە،[٤] جیھانی یارییەکە بە درێژایی وەرزەکان بەرەوپێش دەچێت، ھەموو وەرزەکان کاریگەریان بەسەر شێوازی یاریکردن دەبێت، وەک ئاوی بەستوو و چلورەکردن لە زستان و درێژبوون گیا و گەشەکردنی گوڵی ڕەنگاوڕەنگ لە بەھاردا، ئەرکەکان لەسەر یەک ھیڵی یەک بەدوای یەک نینە، بۆ ئەوەی ببێتە ھاندانێک بۆ یاریکەر کە خۆی بەدوای ئامانجەکاندا بگەرێت و ئامانجەکان بکوژێت بە ئازادی، لەم بەشەشدا منارەی بینین یان خاڵی بینین(vantage points) بوونیان ھەیە بەڵام جیاوازتر لە بەشەکانی پێشوو تەنھا بۆ یارمەتیدانی یاریکەرە بۆ پشکینی ژینگەی یارییەکە و بینی خاڵە گرنگەکان، نەک نەخشەی یارییەکە بە ئامانجە جیاوازەکان پربکرێتەوە.[٥] لەجیاتی ئەوە دەتوانیت تۆڕێکی سیخوڕی دروست بکەیت و ڕاھێنانیان پێبکەیت بۆ وەرگرتنی زانیاری ھەواڵگری یان بەرتیلدان بە بەرپرسەکان بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئامانجەکان.[٦][٧]

ئەم بەشەی یارییەکە تایبەتمەندی نوێی یاریکردن بە یاریکەر دەناسێنێت، کە بریتییە لە ڕۆیشتن بە شێوەی خۆخشاندن بەسەر زەویدا لەکاتی دروستبوونی تەنگژە و ئاستەنگی، ھەروەھا کارەکتەری یارییەکە دەتوانێت لەناو ئاودا پشت بە شوڵی بامبۆ ببەستێت بۆ ھەناسەدان لە قووڵایی ئاوەکە.[٣][٨] ھەروەھا دیدگای ھەڵۆ(ئیگڵ ڤیژن) گەراوەتەوە کە بەھۆی ئەوە و دەتوانیت دوژمنەکانت بە ڕەنگی سوور لەودیو دیوارەکانەوە ببینیت.[٩] جگە لەوەش کۆمەڵێک چەکی ھەڵبژێردراوی مێژووی لە یارییەکەدا ھەن کە بە شێوەیەکی ورد دروستکراونەوە، وەک شمشێری کاتانا، دارەستوری کانابۆ، ڕمی یاری، شوریکین، کونای و کوساریگاما. ھەموو چەکەکان درەختی کارامەیی(skill tree)یان لەگەڵە، کە یارمەتی یاریکەر دەدات بۆ باشترکردنی کارامەیی چەکەکی بەپێی کات.[٣]

یاریکەران توانای گۆڕینی کارەکتەرەکانیان ھەیە کاتێک لە ئەرکە جیاوازەکان بەرەوپێش دەچن. شێوازی شەڕکردنی (یاسوکێ) ژینگەیەکی وێرانکەر لەخۆدەگرێت کە توانایەکی بەھێزی شەرکردنی ھەیە و ئەزموونێکی شەرکردنی سینەمایی دەبەخشێتە بینەر، سەرەڕای بەکارھێنانی تفەنگی شمخاڵ یان Arquebus، کە توانای شەڕکردنی بەھێزی دوور مەودا دەبەخشێت. لە ھەمان ماتدا (ناوێ) توانای ئەوەی ھەیە تیغە شاراوەکەی دەستی قەوسبکاتەوە بۆئەوەی وەک چەقۆی تانتۆ بەکاریبھێنێت لە کوشتنەکانیدا، ھەروەھا کوساریگاما بەکاردەھێنێت بۆ خۆپاراست لە ھیربەش بە بەکارھێنانی زنجیرەکەی بۆ کردنەوەی مەودایەکی فراوانتر. سەرەڕای ئەوەش تاکتیکی دزێو بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی شوازێکی کوشندە نیشان بدات، و خۆی لە دارەڕای خانووەکان دەشارێتەوە و لەودیو بەربەستە کاغەزییەکانی خانووەکانی ژاپۆن بۆسە بۆ دوژمنەکانی دادەنێت.[٣]

لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کۆمپانیای یوبی سۆفت زانیاری زیاتری بڵاوکردەوە لەسەر میکانیکە نوێ و بەرەوپێسبراوەکانی یاریکردن:[١٠]

  • فەلسەفەی دزێوی: پێشکەوتنێکی تەواو بنچینەیی لە شیوازی میکانیکی دزێوی کراوە بەراورد بە بەشەکانی پێشوتری یارییەکە. لە ئەساسنز کرید شادۆوز یاریکەر پێویستە بە شێوازێکی تاکتیکی تر پشت بە ژیرییەکانی یاسوکێ و ناۆێ ببەستێت، بەوپێیەی لەم بەشەدا سیستەمی ھەڵۆی ماڵی(pet eagle) لابراوە، کە لە بەشەکانی پێشوتری وەک: ئۆریجنز، ئۆدیسی و ڤالھالا بەکاردەھێنرا. بینای ھەڵۆی کلاسیک ئێستا دەتوانێت دوژمنەکان لەودیو دیوار و بەربەستەکان بدۆزێتەوە و ھەروەھا دەنگەکانیشیان لێکجیادەکاتەوە. ھەردوو کارەکتەرەکە توانای ئەوەیان ھەیە کە بچنە ناو دۆخێکی نوێوە بە ناوی "دۆخی لێوردبوونەوە (Observe)" کە ڕێگایەکی خێرا و ئاسانە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئامانجەکانی بەردەمیان. ئەم دۆخە نوێیە لەسەر "خاڵە بەرزەکانی بینی(vantage points)ش" کاردەکات بەمشێوەیەش یاریکەر دەتوانێت لەنزیکەوە شوێنە تازە دۆزراوەکان بپشکنێت.
  • جووڵە شینۆبییەکان: بۆ یەکەمجار لە زنجیرە یارییەکەدا، خۆشاردنەوە لەناو تاریکیدا وادەکات کە دوژمنی بەرامبەر نەتبینێت. ئەمەش وادەکات کە لە ماوەی شەودا ھەموو شوێنێک تاریک ببێتە شوێنی خۆ حەشاردان و خۆ پێشخستن لە ناوەوە و دەرەوەی شوێنەکان. بۆ ئەم مەبەستەش یاریکەران تاریکی وەک تاکتیکی یارییەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربێنن بۆ لەناوبردنی دوژمنەکانیان، یان دەرفەت بۆخیان دروست بکەن بە لەناوبردن و کوژاندنەوەی فانۆس و ڕووناکییەکان بە چەکی ھاوێژەری شوریکینس. ڕۆیشتن و جووڵە بە ھەڵتروشکاوی (خۆچەماندنەوە) زۆر کاریگەرترە لە ناوەوەی ماڵ و شوێنە داخراوەکان، چونکە وا لە یاریکەر دەکات کە شێوەیەکی بێدەنگی ھەبێت لە کاتی ڕۆیشتن بەسەر تەختە بە جیرەجیرەکانی ناو خانووەکان. وەک لە پێشتریشدا ئاماژەمان پێدا، ھەردوو کارەکتەر ناوێ و یاساکێ دەتوانن بە شێوەی ڕاکشاوی و بە خشۆکی برۆن لەسەر زەوی و ژێرئاودا. ناوێ دەتوانێت بە ھەڵتروشکاوی، جووڵە بۆ لاکانی تەنیشتی بکات ئەوەش وادەکات شێوازێکی کاریگەرتری ھەبێ بۆ کوشتنی دوژمن.
  • چەک و جبەخانەی شینۆبی و بکوژەکان: پێویست ناکات ناۆێ تەنھا پشتی بە جووڵە دزێوەکانی ببەستێت لە ھەموو کاتێکدا، چونکە چوار ئامرازی لەبەردەستدایە بۆ ئەنجامدانی کوشتنی خێرا یان ڕاکردن لە دوژمن، بۆمبی دووکەڵی کلاسکیک کە لە بەشەکانی تریشدا بینراوە و بەکارھێنراوە، زەنگوڵەی شینۆبی کە ئامرازێکی زۆر باشە بۆ دورخستنەوەی دوژمن لە خۆت، بە ھاویشتنی زەنگوڵەکە دوژمن بەرەو دەنگەی دەڕوات و بەمەش لە یاریکەر دوور دەکەوێتەوە، چەقۆی ھاوێژەری کونای، شورکێن کە تیغێکی ھاوێژەری شێوە ئەستێرەیە.

چیرۆک

[دەستکاری]

ڕووداوەکانی یارییەکە باس لە سەردەمی ژاپۆنی فیوداڵی دەکات، بەتایبەت لە دەستپێکی ساڵی ١٥٧٩ی زایینی و لە سەردەمی ئازوچی مۆمۆ یاما، ئەم سەردەمە دەکاتە دوایین قۆناغی سەردەمی سینگۆکو، کە سەردەمی شەڕی ناوخۆ بووە لە ژاپۆن. لە یارییەکەدا کەسایەتێکی مێژووی دەبینرێت بە ناوی ئۆدا نۆبوناگا کە لە لووتکەی دەسەڵات خۆی دەبینێتەوە بەھۆی سەرکەوتنی بەسەر خێڵی تاکێدا بە بەکارھێنای چەکی ئاگرینی شمخاڵ arquebus. یەکێک لەو ڕووداوە گرنگانەی ناو چیرۆکی یارییەکە بریتییە لە ھێرشی ئۆدا نۆبوناگا بۆ سەر پارێزگای ئیگا لە ساڵی ١٥٨١، کە جەنگێکی گرنگ بووە و بە جەنگی تینشۆ ئیگا ناسراوە، کە ئیگا ئیکی گرتەوە کە ناوچەی سەرھەڵدانی ھونەری جەنگی نینجوتسو بووە.[١١]

یارییەکە ناوەندی ژاپۆن لەخۆدەگرێت کە پێکھاتووە لە ناوچەکانی کیۆتۆ، کۆبێ، ئۆساکا و پارێزگای ئیگا لەگەڵ قەڵای مێژووی ورد دروستکراوی تاکێدا و فوکوچیاما. لەگەڵ ھێما مێژوویەکان و پێگەسەربازییەکان کە وەک زیندانێکی ئاڵۆز دیزاین کراون.[٥] ئەم تایبەتمەندیانەش جیھانێکی زیندووی شارنشینی دروست دەکەن، بەندەری قەرەباڵغ، ناوچەی سامۆڕای و تەلارسازی ڕازاوە، کە ھەمووی چێژبەخش و گرنگە بۆ گەڕان لە ناو یارییەکە و پارکۆڕ کردن. کاریگەری بازرگانە پورتوگالییەکان و بانگەشەکارە عیسایییەکان لە یارییەکەدا دەردەکەوێت، کە ئایینی مەسیحی و تەکنەلۆژیا سەربازییەکانی وەک تۆپ و تفەنگ بە خەڵک دەناسێنن، کە ڕۆڵیان ھەیە لە مانادان بە ژینگە و گێڕانەوەی یاریرکە.[١١]

پەرەپێدان

[دەستکاری]

شادۆوز لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە یوبی سۆفت فاروارد لەژێر ناونیشانی Assassin's Creed: Codename Red ڕاگەیەندرا، لەگەڵ جێنشینەکەی یان بەشی داھاتووی یارییەکە کە پلانی بۆ دانراوە بە ناوی Assassin's Creed: Codename Hexe.[١٢] ھەر لەوێدا کۆمپانیای یوبی سۆفت ڕای گەیاند کە بەشەکانی ئەساسنز کرید دەچنە قۆناغی سێیەمەوە کە پەیوەدی ھەیە لە گۆرانکاری لە فەلسەفەی دیزاینی یارییەکە و نزیکبوونەوە لە یارییەکانی داھاتوو. ھەموویان بە یەک چەمکی کارکردن دەبەسترێنەوە یان ڕوونتر بلێین لە یەک پێگەدا پێکدەلکێنرێن بە ناوی Assassin's Creed Infinity.[١٣] یەکەم وردەکاری یارییەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٤ ڕاگەیەندرا، لەگەڵ ناوی تەواوی یارییەکە و ڕێککەوتی بڵاوکردنەوەی.[١٤][١٥][١٦] ھەروەھا دواتر ئاشکراکرا کە کۆمپانیای یوبی سۆفت کوبێک گەشەبە یارییەکە دەدات، کە ھەمان کۆمپانیا گەشەی بە بەشەکانی Assassin's Creed Odyssey و Assassin's Creed Syndicate داوە.[١٧] گەشەپێدان بە یارییەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ و دەستی پێکردوە دوای بڵاوکردنەوەی Assassin's Creed Valhalla.[٩]

شادۆوز یەکەم یاری ناو زنجیرەکەیە کە تەنھا بۆ نەوەی نۆیەمی کارپێکەرەکانی کایەی ڤیدیۆیی شیاوە (پلەیستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس)، بەمەش یارییەکە پشگیری نەوەی ھەشتەمی کارپێکەرەکانی کایەی ڤیدیۆیی ناکات (پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن). کارڵ ئۆنێی، بەرھەمھێنەری سەرەکی یارییەکە ڕای گەیاند: ئەم ڕەقەواڵەی کە لە ئامێرە نوێکانی یاریکردن بەردەستە، پێویستە بۆ پشگیریکردن و کارپێکردنی وەشانی نوێی بزوێنەرەکەیان، کە کاریگەرییەکانی وەک ڕووناکی، سێبەر و کەشوھەوای داینامیکی دابیندەکات.[١٨]

بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

سەرەتا وابڕیاربوو کە یارییەکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بۆ پلەیستەیشن ٥، ویندۆز، ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس، مەک ئۆئێس و ئایپاد ئۆ ئێس بڵابکرێتەوە.[١٩][٢٠] لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ کۆمپانیای یوبی سۆفت ڕای گەیاند سەرەڕای تەواوبوونی تایبەتمەندییەکانی یارییەکە، بەلام بڵاوکردنەوە یارییەکەیان دواخست بۆ ١٤ی شوباتی ٢٠٢٥، بۆ زیاتر ڕازاندنەوە و ڕێکخستنی یارییەکە، ھەروەھا ئەو بەرچاوڕوونییە کە ھەیبوو لە بڵاوکردنەوەی Star Wars Outlaws کە لە مانگی ئاب بڵاوکردبووەوە. ھەروەھا کۆمپانیاکە season pass ھەڵوەشاندەوە و داواکاری پێشوەختە(pre-order)ی بەردەست خستەوە، لەگەڵ داواکاری پێشوەختە(pre-order) لە داھاتوودا یەکەم بوخچەی زیادە(Expansion pack) لەگەڵیدا بەخۆرایی بەردەستدەبێت. جیاوازتر لە بڵاوکراوەکانی پێشووی یوبی سۆفت لەگەڵ بڵاوکردنەوەی یارییەکە وەشانی کۆمپیوتەریش بەردەست دەخات لە ستیم، کۆگای ئیپیک گەیمز و یوبی سۆفت کەنێکت.[٢١][٢٢][٢٣] لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، یوبی سۆفت جارێکی تر بڵاوکردنەوەی یارییەکەی دواخست بۆ ٢٠ی ئازار، بە ھۆکاری ئەوەی کۆمپانیاکە بەدوای بژاردەکانی فرۆشتندا دەگەڕێت و کاتی زیاتر تەرخان دەکات بۆ پەرەدان بە گۆڕانکاری زیاتر لە یارییەکەدا.[٢٤]

دوای بڵاوبوونەوە یەکەم ڤیدیۆی پێشپەردە (Trailer)ی یارییەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٤، بڕیاری بوونی یاسوکێ بە کارەکتەری سەرکی ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا لە پێگە ئۆنلاینەکان.[٢٥] ڕەخنەگر و ھەوادارە کۆنەپەرستەکان کاردانەوەی نەرێنیان ھەبوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر بە ھێنانە ناوەوەی سامورای ڕەش پێست وەک پاڵەوانی سەرەکی لە جیاتی پاڵەوانێکی ڕەسەنی ژاپۆنی، یوبی سۆفت تۆمەتبار دەکەن بە دروشمی «بەئاگاوەرەوە»یان دەڵێن «یاسوکێ سامۆڕایەکی ڕاستەقینە نییە».[٢٦][٢٥] ھەندێکی تر ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یوبی سۆفت ھەرگیز پاڵەوانێکی رۆژھەڵاتی ئاسیا ی لە ڕەگەزی نێر دروست نەکردووە.[٢٥] کاردانەوە ئۆنلاینەکان بووە ھۆی ھەراسانکردن و ھەڕەشە کردن لە پەرەپێدەرانی یارییەکە، لاورێنس ڕوسێڵ لە گۆڤاری واێرد کاردانەوەکانی لێکچواند بە ھەڵمەتی ھەراسانکردنی گەیمەر گەیت و بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی سپی پێستەکان.[٢٧][٢٨] یوبی سۆفت بەرگری لە ھەڵوێستی خۆی دەکات سەبارەت بە ھەڵبژاردنی یاسوکی لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەی ڕووبڕویان دەبێتەوە. چارڵز بێنۆیت دەرھێنەری یارییەکە ڕای گەیاند کە یاسوکێیان لەبەر ئەوە ھەڵبژاردووە یاریکەر دەتوانیت ژاپۆن ببینێت لە ھەمان کاتدا لە چاوی یاسوکێ واتا لە ژاپۆن لە چاوی کەسێکی بیانی.[٢٩][٣٠] مات کیم لە پێگەی IGN ستایشی ھەڵبژاردنی یاسوکی کرد وەک پاڵەوانی یارییەکە کە دەبێت جیاکردنەوە لە ھەموو یارییە سامۆرایییەکانی تر کە پاڵەوانەکانیان ئاسیایییە.[٣١] تۆماس لۆکیی پرۆفیسۆر لە زانکۆی نیھۆن لە ژاپۆن ھاوکات نووسەری کتێبی «ساموڕای ئەفریقی: چیرۆکی ڕاستەقینەی یاسوکێ، جەنگاوەرێکی ئەفسانەیی ڕەش پێست لە ژاپۆنی فیوداڵی» بەرگری لە وێناکردنی یاسوکی کرد وەک سامۆڕای، ڕای گەیاند کە ھیچ مێژوو نووسێکی باوەڕپێکراوی ژاپۆنی پرسیاری لە دۆخی یاسوکێی سامورای نەکردووە.[٣٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ پەڕەی فەرمی یوبی سۆفت شادۆوز لە ماڵپەڕی یوبی سۆفت (١٥ی ئایاری ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows».
  2. ^ Gerald Lynch (١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Infinity - everything we know so far».
  3. ^ ئ ا ب پ Purslow, Matthew (١٥ی ئایاری ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows: 50 Details You Need To Know».
  4. ^ Dinsdale, Ryan (١٦ی ئایاری ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows will be roughly the same size as Assassin's Creed Origins».
  5. ^ ئ ا Purslow, Matthew (١٥ی ئایاری ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows: Inside Ubisoft's Ambitious Open World Japan».
  6. ^ Selway, Jake (١٦ی ئایاری ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows' Changing Open-World and Spy System Explained».
  7. ^ Morgan Park (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows has the best-looking AC combat in ages, and I love that you can crawl through grass».
  8. ^ Rob Dwiar (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows preview: a bold, beautiful, and brutal journey across Feudal Japan».
  9. ^ ئ ا بەکوردی: "ئەساسنز کرید شادۆوز" ھاوشێوەی چاوپێکەوتنێکی تایبەتە لەگەڵ دوو پاڵەوانی سەرەکی "سامورای یاسوکێ" و "نینجا ناوێ"، کە لە سەردەمی پشێویەکەی "ئازوچی مۆمۆ یاما"دا دەژین، کە دەبێتە چاوپێداخشاندنەوەیەک بە ژاپۆنی دروستکراوی واقیعی، Assassin's Creed Shadows" features an exclusive interview with the dual protagonists of the samurai Yasuke and the ninja Naoe, who live in the chaotic Azuchi-Momoyama period, approaching a realistically recreated Japan!. «『アサシン クリード シャドウズ』混乱の安土桃山時代を生きる侍・弥助と忍・奈緒江のダブル主人公、リアルに再現された日本に迫る国内独占インタビューを公開!».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  10. ^ ubisoft (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows - Stealth Gameplay Overview».
  11. ^ ئ ا Matt Purslow (١٥ی ئایاری ٢٠٢٤). «When and Where Is Assassin's Creed Shadows Set?».
  12. ^ Ed Smith (١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «Assassin's Creed new game Codename: Red finally delivers fans' dreams».
  13. ^ James Batchelor (١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «Infinity and beyond: The future of Assassin's Creed».
  14. ^ Ben Lyons (١٣ی ئایاری ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Codename Red to officially go by Assassin's Creed Shadows».
  15. ^ Taylor Lyles (١٣ی ئایاری ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Red Title Confirmed to be Assassin's Creed Shadows Ahead of Wednesday Trailer Release».
  16. ^ Emma-Jane Betts (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «Assassin's Creed Shadows: Everything we know so far about Ubisoft's next RPG».
  17. ^ Jacques Boissinot (٧ی ئایاری ٢٠٢٤). «Ubisoft Quebec takes lead on feudal Japan-set 'Assassin's Creed Shadows'».
  18. ^ Christopher Dring (١٢ی ئابی ٢٠٢٤). «Four years offers "the right balance" to make a new Assassin's Creed game».
  19. ^ Ryan Dinsdale (١٥ی ئایاری ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows Trailer, Release Date, Dual Protagonists, and More Revealed by Ubisoft».
  20. ^ Stephen Warwick (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Assassin's Creed: Shadows is coming to your iPad and Mac».
  21. ^ Andy Chalk (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows is delayed into 2025, will launch on Steam on day one».
  22. ^ Wesley Yin-Poole (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows Delayed to February 2025».
  23. ^ Vikki Blake (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «Ubisoft revises financial targets after "soft" sales of Star Wars Outlaws and Assassin's Creed Shadows delay».
  24. ^ Tom Phillips (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «Assassin's Creed Shadows delayed again as Ubisoft explores company sale options».
  25. ^ ئ ا ب Chantelle Lee (١٦ی ئایاری ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Fans Slam Decision to Include Black Samurai in Feudal Japan Story».
  26. ^ Forbes Staff (٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤). «Upcoming 'Assassin's Creed' Game Attacked As 'Woke' Over Black Samurai Protagonist—But It's Based On A Real Black Warrior».
  27. ^ Laurence Russell (١٦ی ئابی ٢٠٢٤). «Assassin's Creed Shadows and How 'DEI' Became Gamergate 2.0's Rallying Cry».
  28. ^ Small, Zachary (١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «The Fight Over a Black Samurai in Assassin's Creed Shadows».
  29. ^ Curtis Ng (١٥ی ئایاری ٢٠٢٤). «Ubisoft Quebec takes lead on feudal Japan-set 'Assassin's Creed Shadows'».
  30. ^ Harvey Randall (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤). «It looks like Ubisoft's finally had it with the Assassin's Creed Shadows outrage mill: 'When we self-censor in the face of threats, we hand over our power'».
  31. ^ Matt Kim (١٧ی ئایاری ٢٠٢٤). «Let's Not Pretend We're Mad the New Assassin's Creed Shadows Samurai Isn't Asian».
  32. ^ Owen Ziegler (٢٥ی ئایاری ٢٠٢٤). «Gaming's latest culture war targets Yasuke, Japan's Black samurai».