ئەساسنز کرید ئۆدیسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەساسنز کرید ئۆدیسی
Assassin's Creed Odyssey
ACOdysseyCoverArt.png
پەرەپێدەریوبیسۆفت کویبەک
بڵاوکەرەوەیوبیسۆفت
دەرھێنەرجۆنەثن دومۆنت
سکۆت فلیپس
بەرھەمھێنەرمارک-ئەلێکسیس کۆسێ
شێوەسازجولین گالاودیک
جۆردان ثیبۆوست
ھوونەرمەندثیری دێنسێریاو
نووسەرجۆنەثن دومۆنت
مێلیسا ماککۆوبری
ھیوگۆ گیارد
ئاوازدانەرزە فلایت
زنجیرەئەساسنز کرید
مۆتۆرئەنڤیڵ
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ
بڵاوبوونەوەمایکرۆسۆفت ویندۆز
٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨

پلەی ستەیشن ٤ ئێکس بۆکس وەن
٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨
نینتێندۆ سویچ (تەنھا لە ژاپۆن)
٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨

گۆگڵ ستادیا
١٩ی تشرینی دووەم ٢٠١٩
چەشنڕۆڵبینینی ئەکشنە ،ئەکشن، سەرکێشی
شێوازیاری تاکە کەسی

ئەساسنز کرید ئۆدیسی (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed Odyssey) یارییەکی ڕۆڵبینینی ئەکشنە لەلایەن یوبیسۆفت کویبەک گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبیسۆفت بڵاوکراوەتەوە. یانزەیەمین بەشی زنجیرەی ئەساسنز کریدە و دوابەدوای یاری ئەساسنز کرید ئۆرجینز بڵاوکراوەتەوە. ڕوداوەکانی یارییەکە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٤٣١–٤٢٢ی پێش زاین، چیرۆکی یارییەکە باسی میتۆلۆژیای یۆنانیی جەنگی پێڵۆپنیزەکان دەکات لە نێوان ئەسینا و سپارتا، یاریکەر جڵەوی شەڕکەری بەکرێگیراو لە یۆنانی کۆن دەگرێتە دەست کە بە دوو کارەکتەری جیاوز (ئەلێکسیۆس و کاسەندرا) دەردەکەوێت، لە ھەردوو بەرەی ململانێکە دەجەنگێت بۆ دۆزینەوە و یەکخستنەوەی خێزانەکەی.

ئەساسنز کرید ئۆدیسی لە ٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە بۆ سەکۆکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ.

چیرۆک[دەستکاری]

ڕوداوەکانی ناو یارییەکە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٤٣١ی پێش زاین لە ماوەی جەنگی پێڵۆپنیزەکان، جەنگەکە لەنێوان دوو لایەنی زۆر گەورە و بەھێزە کە سپارتا و ئەسینایە. یارییەکە باس لە جەنگاوەرێکی بەکرێگیراو دەکات بەناو ئەلێکسیۆس (یان کاسەندرا، ھەڵبژاردنی ھەریەکێکیان بەپێ خواستی یاریکەرە) کە شەڕکەرێکی سپارتانە و لە ھەردوو لایەنی شەڕەکە ڕۆڵدەبینێت کە لایەنی یەکەم سپارتا و لایەنی دووەم ئەسینایە، کارەکتەری ئەم یارییە بەھۆی ڕوداوێکەوە خێزانەکەی لێک پەرتەوازە بوە و ھەوڵی گەڕان و دۆزینەوە و یەکخستنەوەی ئەندامانی خێزانەکەی دەدات، لەم نێوەندەشدا یاریکەر چاوی بە چەندنین کەسایەتێکی میژوویی دەکەوێت وەک سوقرات، ئەفلاتوون، میژوونووس ھێرۆدۆت و سەرکردەکانی ئەسینا کلیون و پێریکلس، کە کەسایەتییەکانیان لەسەر شیوازی مێژوویی ڕاستەقینە وەرگیراوە.

یاریکردن[دەستکاری]

یاریکەر ڕۆڵی جەنگاوەرێکی بەتوانا دەگێڕێت و ھەردوو کارەکتەر (ئەلێکسیۆس و کاسەندرا) ھەمان چیرۆکیان لە یارییەکە ھەیە بەڵام کەسایەتیان جیاوازە، لە ھەر ئەرکێکی ناو یارییەکە چەندین دیالۆگ و داواکاری دێتە پێش کە یاریکەر خۆی ھەڵیاندەبژێرێت، ھەڵبژاردنی ھەر دیالۆگێک وادەکات کە یارییەکە بەو شێوەیە بڕوات کە یاریکەر ھەڵیبژاردووە، یارییەکە بە ٩ شێوازی جیاواز کۆتایی دێت و ھەر کۆتاییێکیش پەیوەندی بەو بژاردانەوە ھەیە کە یاریکەر ھەڵیبژاردووە. یارییەکە خاوەنی نەخشەیەکی گەورە و ڕەنگینە بەجۆرێک یاریکەر ھەر ناوچەیەکی بوێت دەتوانێت بۆی بچیت و بەپێی ئاست(ڵیڤڵ)ـی یاریکەر دەتوانێت شەڕی تێدابکات، یارییەکە شەڕی وشکانی و شەڕی سەر کەشتی و ناو ئاو لەخۆی دەگڕیت. وردەکارییەکی زۆر لە ھەر ناوچەیەک لە ناوچەکانی ناو یارییەکە بەکارھاتووە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لەو یارییەدا بوونیان ھەیە بەجۆڕێک کە بەپێی سیستەمێک لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە پێکەوە دەژین وەک ئەوەی بەڕاستی ھەست بە ژیانی ئەو سەردەمە مێژوویییە بکەی. شێوزی جەنگین و شەڕکردنی یاریکەر بەشیوەیەکی ئاکشن و ورد دروستکراوە بەجۆرێک چەندین تایبەتمەندی و جوڵەی جیاواز ھەن کە یاریکەر دەتوانێت بیانکاتەوە و بەکاریانبھێنیت، کە چێژێکی زیاتر و ڕاستەقینە تر بە یارییەکە دەبەخشێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]