ئەرشەد زێباری
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| ئەرشەد زێباری | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢ Az Zibar، عێراق |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (٧٩ ساڵ ژیاوە) ڕانیە، عێراق |
| پیشە | ئەفسەری سەربازی |
| پۆستەکان | وەزیری دەوڵەت |
ئەرشەد محەممەد ئەحمەد زێباری لەدایکبووی ١٩٤٢، ئاکرێ – ١٦ی ئابی ٢٠٢١)، وەزیر و فەرماندەیەکی سەربازی و سیاسەتوان بووە لە عێراق.
ژیان و خوێندن
[دەستکاری]ئەرشەد ئەحمەد لە یەکێک لە گوندەکانی ئاکرێ لە پارێزگای نەینەوای لە پێشوودا لەدایکبووە. لە یەکەم کۆلێژی سەربازی عێراق خوێندوویەتی و پێش ئەوەی ببێتە وەزیری دەوڵەت بۆ پلەی عەقید ڕووکن لە سوپای پێشووی عێراقدا بەرزبووەتەوە.
خوێندنی سەربازی
[دەستکاری]پێگەی سەربازی و سیاسی
[دەستکاری]چەندین پۆستی سەربازی ھەبووە، لەوانە:
- فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی فیرقەی ٤ لە ساڵانی شەست و حەفتاکان، لە سەردەمی فەریق خەلیل جاسم دەباغ، فەریق سەعید حەمۆ، عەبدولڕەزاق سەید مەحموود، و کەسایەتییە دیارەکانی تری سوپای عێراق لە شۆڕشی ئەیلوول و لە دووەمین شەڕی کورد و عێراق لە ١٩٧٤–١٩٧٥.
- جێگری ئامر لیوای پیادە.
- ھاوپەیمانی سەربازی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە یووگۆسلاڤیا.
- پارێزگاری سلێمانی بۆ ماوەی سێ ساڵ (١٩٧٧–١٩٨٠).
- وەزیری دەوڵەت (١٩٨٠–٢٠٠٣).
- لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ خۆی بۆ کاری سیاسی تەرخان کردووە و پارتی ئازادی و دادپەروەری عێراقی دامەزراندووە.