ئەردەوانی دووەم (ئەشکانی)
ڕواڵەت
ئەردەوانی دووەم{𐭍𐭐𐭕𐭓 | |
---|---|
شای شاھان | |
فەرمانڕەوایی | ۱۲ – ۳۸ ز |
خێزان | ئەشکانی |
باوک | نەناسراوە |
دایک | نەزانراوە |
لەدایکبوون | ۳۰/۲۵ پ ز |
مردن | ۳۸ ز |
ئایین | مەزدیەسنا |
ئەردەوانی دووەم، ١٨ھەمین پاشای ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی (١٢ی زایینی - ٣٨/٤١ی زایینی). پێش ئەوەی بچێتە سەر تەختی پاشایەتی، فەرمانڕەوای ئەترۆپاتێنی مید و ڕاوێژکاری حکومەتی ناوەندیی ئەشکانی بووە. ڕەچەڵەکی لە دیوی دایکیەوە دەگاتەوە ئەشکانییەکان. ئەردەوان لە ساڵی ١٢ی زایینی تەختی پاشایەتی لە بەھنام وەرگرت کە تا ئەو کات پاشای ئێران بوو. پێش ئەوەی ئەردەوانی دووەم بچێتە سەر تەختی پاشایەتی، دۆخی ناوخۆی ئێران ئاڵۆز بوو. کە ئەردەوان ھات، دۆخی وڵاتەکەی ڕێکخست و ئاژاوەگێڕانی سەرکوت کرد.
کرۆنۆلۆژیا
[دەستکاری]- ساڵى ٣٤ ی زایینی : ئەردەوانی سێیەمی ئەشکانی کوڕەکەی خۆى ئارشاکی یەکەم، وەک فەرمانڕەوای ئەرمینیا دەستنیشان کرد . ∗ [٢]
- ساڵى ٣٥ ی زایینی : ئارشاکی یەکەم کوژرا. [٢]
- لە ساڵى 37ز دا : ئەردەوانی سێیەم ∗ ئەرمینیا بەجێدەهێڵێت لە ڕۆما و لەگەڵ ئیمپراتۆری ڕۆمانی تیبریۆس جاڕى ئاشتی دەدەن . [٢]
- 41 ز : کۆچی دوایی ئەردەوانی سێیەمە ∗ [٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- خودادادیان، ئەردەشیر، ئەشکانیان، مەنسور، ١٣٨٠
- ^ «Dalle portant une inscription grecque: lettre du roi parthe Artaban III aux Susiens». ۲۰۰۸.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ CHRONOLOGY OF IRANIAN HISTORY PART 1 iranicaonline.org
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەردەوانی دووەم (ئەشکانی) تێدایە. |