بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەرادن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەرادن
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای دھۆک
پۆتانی شوێن٣٧°٦′٣٤″N ٤٣°١٩′٤″E
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٧٢٣±١ مەتر
ڕووبەر١٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Map

ئەرادن (بە سوریانی: ܐܪܕܢ)[١] ئەرادن گوندێکی ئاشوورییە و دەکەوێتە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان. زۆربەی دانیشتووانی گوندەکە کلدانی کاسۆلیکن و بە زمانی سووریانی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتووانی ٢٠٠+ کەسە. بەرزی شارەکە لە ئاستی دەریاوە نزیکەی ١٧٢٣ مەتر دەبێت. ڕووبەرەکەی ١٨ کیلۆمەتر دووجایە.

ناوی «ئەرادن» لە زمانی سووریانییەوە ھاتووە و بە واتای «خاکی عەدەن»یان «عەدەنی بڵند» دێت.[٢]

مێژوو

[دەستکاری]

مێژووی ئەرادن بۆ سەردەمی شانشینی حەدیاب دەگەڕێتەوە، کاتێک ئایینی مەسیحی لە ناوچەکەدا بڵاوبووەوە. لە گوندەکەدا چەندین کڵێسە و دێری کۆن ھەن، وەک دێری «مار عەبدییەشووع» و «مار گیوەرگیس» کە لە سەدەی چوارەمی زایینیدا دروستکراون.[٣]

ئەرادن وەک ھاوینەھەوارێکی گرنگ بۆ پاتریاکەکانی کلدانی کاسۆلیک ناسرابوو، کە لە ھاویناندا سەردانیان دەکرد. گوندەکە لە سەردەمی حوکمڕانی ڕژێمی بەعسدا ڕووبەڕووی سیاسەتی بەعەرەبکردن و ئاوارەبوون بووەوە، بەتایبەتی لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ و ١٩٨٧، کاتێک زۆربەی دانیشتووانەکەی ئاوارە بوون و گوندەکە وێران کرا.[٤]

دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و دامەزراندنی ناوچەی ئارام، بەشێک لە دانیشتووانەکەی گەڕانەوە و بە ھاوکاریی ڕێکخراوە مرۆیییەکان گوندەکەیان ئاوەدان کردەوە. ئەمڕۆ ئەرادن بووەتە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی ھەرێمی کوردستان لە وەرزی ھاویندا.

کڵێسە و دێرەکان

[دەستکاری]
  • کڵێسەی مار مریەم: کڵێسەیەکی کۆنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی سەرەتای ئایینی مەسیحی.
  • دێری مار گیوەرگیس: یەکێکە لە دێرە دێرینەکانی ناوچەکە.
  • دێری مار عەبدییەشووع: ئەم دێرەش مێژوویەکی کۆنی ھەیە لە گوندەکەدا.

کەسایەتییە ناسراوەکان

[دەستکاری]
  • تاریق عەزیز (میخائیل یووحەننا): جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق.[٥]
  • ئەندراوس دەبوونە: قەشەی کلدانی کاسۆلیک.
  • پەترۆس قەشا: قەشەی کلدانی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «هاوينه‌ هه‌وارى ئه‌رادن | كوردستانی سەرسوڕهێنەر- وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتی گەشت و گوزار». bot.gov.krd. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. https://web.archive.org/web/20161225031737/http://www.ishtartv.com/viewarticle,37533.html
  3. https://ankawa.com/forum/index.php?topic=248351.0
  4. https://www.ishtartv.com/viewarticle,60395.html
  5. https://www.nytimes.com/2015/06/06/world/middleeast/tariq-aziz-iraqi-foreign-minister-and-saddam-husseins-face-to-the-world-dies-at-79.html