ئەدۆبی فایەرفلای
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
Logo | |
| پەرەپێدەر(ان) | کۆمپانیای ئەدۆبی. |
|---|---|
| یەکەم وەشان | ئازاری ٢٠٢٣ (تاقیکاری) |
| وێبگە | firefly.adobe.com |
ئەدۆبی فایەرفلای مۆدێلێکی فێربوونی ئامێری دروستکەر و یەکخراوە لەگەڵ ئەدۆبی کرێتیڤ کلاود، لە ئێستادا لە قۆناغی تاقیکاری کراوەدایە.
ئەدۆبی فایەرفلای بە بەکارھێنانی پلاتفۆرمی سێنسی ئەدۆبی پەرەی پێدراوە و بە کۆمەڵێک سەرچاوەی داتای وێنە ڕاھێنراوە، لەوانە کرێتیڤ کۆمۆن، ویکیمیدیا، فلیکەر کۆمۆن و کۆمەڵەی ئەدۆبی ستۆک کە ٣٠٠ ملیۆن وێنە و ڤیدیۆی تێدایە. ئەم کۆمەڵە داتایانە بەکاردەھێنێت بۆ دروستکردنی دیزاینی جۆراوجۆر و بەرھەمەکانی باشتر دەکات بە پشتبەستن بە فیدباکەکانی بەکارھێنەر.
ئەدۆبی فایرفلای بۆ کارپێکردن لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە.[١]
مێژوو
[دەستکاری]ئەدۆبی فایەرفلای بۆ یەکەمجار لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە کۆنفرانسی MAX ی کۆمپانیای ئەدۆب ڕاگەیەندرا و لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ ھاتە ناو تاقیکردنەوەی گشتی، بۆ ھەموو بەشداربووانی ئەدۆبی کرێتیڤ کلاود بەردەستە و لەسەر پلاتفۆرمی زیرەکی دەستکردی ئەدۆبی دروست کراوە کە ناوی Sensei ە. فایەرفلای لەگەڵ چەندین ئامرازی ئەدۆبی یەکدەگرێتەوە، لەوانە Illustrator و Premiere Pro و Express و پشتگیری لە دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ دەکات بۆ بەرزکردنەوە یان دەستکاریکردنی میدیا. NVIDIA Picasso پشتگیری ھەندێک لە مۆدێلەکانی Firefly دەکات. گووگڵ سەرەتا پلانی دانابوو فایرفلای لە بارد (ئێستا Gemini) بەکاربھێنێت بەڵام لەبری ئەوە مۆدێلی Imagen ی خۆیان ھەڵبژارد. کۆمپانیای ماتێل و ئای بی ئێم و دێنتسۆ ھاوبەشییان لەگەڵ ئەدۆبی کردووە بۆ بەکارھێنانی فایرفلای. لە دیمۆکەدا تیشکی خستە سەر توانای فایەرفلای بۆ دروستکردنی جۆرەھا وێنە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Now It's Adobe Firefly: Another AI Tool Accused Of Rewriting Racial History». www.dailywire.com (بە ئینگلیزی). ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.