بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەحمەد عوسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد عوسمان
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٨٧٩
مووسڵ، عێراق
مردن١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦(١٩٤٦-١٢-١٠) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
ھەولێر، عێراق
پیشەسیاسەتوان
ئەحمەد عوسمان لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید لە سلێمانی ساڵی ١٩٢٧ کاتێک موتەسەرریفی سلێمانی بوو. دانیشتوو لە ڕاستەوە: ئەحمەد عوسمان و کوڕەکەی بەناوی زەید عوسمان، شێخ مەحموودی حەفید، شێخ حەمە غەریب. حافز ئەحمەد عوسمان پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ شێخ مەحموود پاراست، وەک لە نامەکانی ئاڵوگۆڕکردندا دەردەکەوێت.
باب ئەلئەحمەدییە ناوی ئەحمەد عوسمانە، و یەکێکە لە دوو دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ قەڵای ھەولێر. دەروازەکە لەو کاتەدا دروست کراوە کە ئەحمەد عوسمان پارێزگاری ھەولێر بووە.

ئەحمەد عوسمان ئەفەندی سیاسەتمەدارێکی کوردی عێراقە و لە ساڵی ١٨٧٩ لە شاری مووسڵ لە عێراق لەدایکبووە و لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کردووە.[١][٢] بۆ ماوەی (١٩٢١–١٩٢٧) پارێزگاری ھەولێر بووە، پاشان بۆ ماوەی (١٩٢٧–١٩٢٩) پارێزگاری سلێمانی بووە دواتر وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیران (١٩٢٩–١٩٣٧) بووە، ھەروەھا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە بۆ لیوای ھەولێر.

ژیاننامە

[دەستکاری]

ئەحمەد عوسمان لە ساڵی ١٨٧٩ لە شاری مووسڵ لەدایکبووە و باوکی دادوەر بووە. ساڵی ١٩٠٦ لە ھەولێر بووە دادوەر، پاشان لە ساڵی ١٩١١ لە مووسڵ بووە دادوەر، لە ساڵانی کۆتایی دەوڵەتی عوسمانیدا، لە ساڵی ١٩١٧ بووەتە سەرۆکی شارەوانی ھەولێر.

لە ساڵی ١٩٢٣ ئەحمەد عوسمان بووە موتەسەرریفی ھەولێر تا ساڵی ١٩٢٧، دواتر بووە موتەسەرریفی سلێمانی. لە ساڵی ١٩٢٩ ڕووی لە بەغدا کرد و لەوێ وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی عێراق لە بەغدا دەستنیشان کرا. تا ساڵی ١٩٣٧ ئەندامی ئەنجومەنی پیران مایەوە، دواتر بە نوێنەرایەتی ھەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبژێردرا. بۆ ماوەی سێ خولی یەک لە دوای یەک وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران مایەوە تا لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ کۆچی دوایی کرد.

پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەریتانیا

[دەستکاری]

ئەحمەد عوسمان بە درێژایی سەردەمی ئیدارەی بەریتانیا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئیدارەی بەریتانیا لە عێراقدا پاراست.

گێرترود بێڵ لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢ نامەیەکی بۆ باوکی نووسی و باسی ئەحمەد عوسمانی کرد.

ھەروەھا لەلایەن بەڕێوەبەر و ڕاوێژکارانی دیکەی بەریتانیاوە ستایشی لێکرا، وەک موقەدەم سێر ڕۆبەرت ھای، ئەفسەری سیاسی بەریتانیا لە ھەولێر، و نووسەری کتێبی «دوو ساڵ لە کوردستان: ئەزموونەکانی ئەفسەرێکی سیاسی ١٩١٨–١٩٢٠»، و سیسیل جۆن ئێدمۆندز.[٣][٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Fieldhouse، David K. (٢٠٠٢). Kurds, Arabs and Britons: The Memoir of Col. W.A. Lyon in Kurdistan, 1918-1945. I. B. Tauris. لاپەڕە ٩١–٩١, ١٤٢, ١٤٧. ژپنک ١-٨٦٠٦٤-٦١٣-١.
  2. Barzani، Massoud (٢٠٠٣). مصطفى البارزاني and the Kurdish Liberation Movement. Palgrave Macmillan. ژپنک ٠-٣١٢-٢٩٣١٦-X.
  3. https://web.archive.org/web/20160406212419/https://archive.org/details/twoyearsinkurdis00hayw
  4. https://archive.org/details/soldierinkurdist0000paul
  5. https://archive.org/details/trucks0000barb
  6. Edmonds, Cecil H. (ديسمبر 1988). Kurds, Turks, and Arabs: Politics, Travel and Research in North-Eastern Iraq, 1919-1925 (ط. 2nd). Ams Pr Inc. ISBN 0-404-18960-1.