بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەحمەد شەرع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد حوسێن شەرع

سەرۆکی سووریا
أحمد حسين الشرع
لەدایکبوون (١٩٨٢-١٠-٢٩) ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
شوێنی حەوانەوەکۆشکی شەعب
نیشتەجێیدیمەشق، سووریا
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی ترئەبوو محەممەد جۆلانی
شارۆمەندێتیسووری
پیشەشۆڕشگێڕ، سیاسەتوان
چالاکبوونڕێکخراوی قاعیدە (٢٠٠٣–٢٠١٦)، بەرەی نوسرە (٢٠١٢–٢٠١٦)، بەرەی فەتح شام (٢٠١٦–٢٠١٧)، حکوومەتی ڕزگاریی سووریا (٢٠١٧–٢٠٢٤)، ھەییەی تەحریر شام (٢٠١٧–٢٠٢٥)
ئایینئیسلام
ھاوسەرلەتیفە درووبی
باوان
خزمەکانماھیر شەرع، حازم شەرع، جەمال شەرع
واژوو

ئەحمەد حوسێن شەرع (بە عەرەبی: أحمد حسين الشرع) ناسراو بە ئەبوو محەممەد جۆلانی (بە عەرەبی: أبو محمد الجولاني) فەرماندەی سەربازی و سیاسەتوانێکی سوورییە کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ەوە وەک بیستەمین سەرۆک کۆماری سووریا کار دەکات. ئەو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٧ ھەتا ٢٠٢٥، ئەمیری گرووپی ھەییەی تەحریر شام بوو[١] و ڕۆڵی سەرەکیی لە ھێرشەکانی ٢٠٢٤ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا ھەبوو کە بووە ھۆی کەوتنی ڕژێمی ئەسەد و پێکھێنانی حکوومەتی ڕاگوێزراوی سووریا.

ئەو ھەروەھا پێشتر ئەمیری ڕێکخراوەی بەرەی نوسرە بووە کە بەشێک بوو لە ئەلقاعیدە.[٢] وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی ئایاری ٢٠١٣دا جۆلانی وەک «تیرۆریستێکی جیھانیی دیاریکراوی تایبەت» خستە پێڕستەکەوە.[٣] دواتر لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی، شەرع لە پێڕستی تیرۆری ئەمریکا خرایە دەرەوە.

ژیاننامە

[دەستکاری]

سەرەتای ژیانی و شەڕی عێراق

[دەستکاری]
ئەحمەد شەرع لە ساڵی ١٩٩٦

ئەحمەد شەرع لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی لەدایک بوو. باوکی ھەتا ساڵی ١٩٨٩ وەک ئەندازیاری نەوت کاری کردووە. لە ھەمان ساڵەدا بنەماڵەی شەرع گەڕانەوە بۆ سووریا، دواتر ئەحمەد شەرع لەوێ گەورە بوو و لە گەڕەکی مەززە لە دیمەشق ژیانی بەسەر برد. ئەو سەرەنجام لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕووی لە عێراق کرد. شەرع لە کاتی شەڕکردن لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی دوای شەڕی عێراق، بە خێرایی لە ڕیزەکانی ئەلقاعیدە لە عێراق پلە و پۆستی بەرز بووەوە. دەوترێت ھاوکارێکی نزیکی سەرکردەی ڕێکخراوەکە، ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی بووە، ھەرچەندە بەخۆی ڕەتی دەکاتەوە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «الجولاني قائداً مؤقتاً لهيئة "تحرير الشام".. وهذا مصير قائدها السابق». web.archive.org. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. «Syrian Nusra Front announces split from al-Qaeda». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «Terrorist Designation of Al-Nusrah Front Leader Muhammad Al-Jawlani». U.S. Department of State. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]