ئەحمەد سالم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد سالم

ئەحمەد سالم (ماوەی ژیان:٢٠ی شوباتی ١٩١٠ تاکوو ١٠ی ئەیلوولی ١٩٤٩) فڕۆکەوان و دەرھێنەر و ئەکتەر و بێژەرێکی میسری بووە، لە ٢٠ فبرایەری ساڵی ١٩١٠ لەپارێزگای شەرقییەی میسر لەدایک بووە، ھاوسەرگیری لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری اسمھان و سەماکەر تەحیە کاریۆکا و امیرە البارودی کردووە و ھاوڕێیەکی نزیکی شا فاروق بووە. احمد سالم بە مەبەستی خۆێندی ئەندازیاری ڕۆشتووە بۆ ئەنگلتەرا و فڕۆکەوانی خوێندووە، ساڵی ١٩٣١ فڕۆکەیەکی تایبەتی کڕیوە و ھەر بەو فڕۆکەیە گەڕاوەتەوە بۆ میسر و وەکو ئەندازیار لە کۆمپانیای احمد عبود پاشا دامەزراوە، ساڵی ١٩٣٢ وەکو بەڕێوەبەری بەشی عەرەبی لە ئێزگەی میسر کاری کردووە و یەکەم کەس بووە کە ڕەستەی ئێرە قاھیرەی بەکارھێناوە کەتاکو ئێتاش دووبارەی دەکەنەوە، دواتر دەستی لەکار کێشاوەتەوە و خۆی تەرخان کردووە بۆ دامەزراندنی سینەمای میسری و ژمارەیەکی زۆر لەفیلمی سەرکەوتووی دەرھێناوە و پاشان کراوە بە بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئەندازیاری لە کۆمپانیاکانی میسر و بەڕێوەبەری گشتی چاپەمەنی میسر. دوای ئەوەی دەستی لەھەموو ئەو کارانەی کشانەوە لەبەر ئەوەی ویستی فیلمێک نمایش بکات دژ بەدەسەڵاتدارانی ئەو کاتەی میسر و ئەوانیش ڕێگایان پێنەداوە لە ساڵی ١٩٣٩ فیلمێکی نمایشکردووە لە نووسین و دەرھێنانی خۆی بووە، فیلمەکانی کۆمەڵایەتی بوونە و لەھەموو ئەو فیلمانەی خۆی دەرھێنانی بۆ کردوون وەکو ئەکتەر بەشداری تیادا کردوون، زۆر حەزی لەسەرکێشی بووە و حەزی لەوە بووە ژیانی خۆی بخاتە مەترسیەوە و چوارچار ھەوڵی خۆکوشتنی داوە، دوا فیلمی باڵەکانی بیابان بووە و پاشان لەسینەما دوورکەوتۆتەوە و دەستی کردووە بەبازرگانی. احمد سالم کۆتایی ژیانی بەھۆی ئافرەتێکەوە بووە کە خۆیی و یەکێک لەگەورە بەرپرسانی حکومەت سەردانی ئەو ئافرەتەیان کردووە کاتێک کە احمد سالم دەچێتە ماڵی ئەو ئافرەتە بەرپرسە باڵاکەی لێبووە و دەستیان کردووە بەتەقەکردن لەیەکتری و فیشەکێک بەر سینگی احمد سالم کەوتووە و لەنەخۆشاخانە و لە ١٠ سپتەمبەری ساڵی ١٩٤٩ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]