بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەحمەد زاویتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد زاویتی
لەدایکبوون (١٩٦٦-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ (تەمەن ٦٠ ساڵ)
زاویتە، عێراق
پیشەڕۆژنامەوان، نووسەر
پەروەردەزانکۆی مووسڵ

ئەحمەد زاویتی (١٩٦٦) ڕۆژنامەنووسێکی کوردی باشووری کوردستانە..[١]

ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە، بە ئەحمەد زاویتەیی ناسراوە، بەھۆی گوندی زاویتە لە پارێزگای دھۆک کە بنەماڵەکەی خەڵکی ئەوێن. ساڵی ١٩٦٦ لە بەغدا لەدایکبووە و دوای سێ ساڵ لەگەڵ خانەوادەکەی چوونەتە پارێزگای دھۆک. خوێندنی پێش زانکۆی لە قوتابخانەکانی دھۆک تەواو کردووە، پاشان لە زانکۆی مووسڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە جیۆلۆجی لە ساڵی ١٩٩٠ بەدەستھێناوە، و لە ساڵی ١٩٩٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شەریعە لە زانکۆی دھۆک وەرگرتووە، دواتر بڕوانامەی ماستەری لە ڕاگەیاندن لە زانکۆی کراوەی لاھای لە ھۆڵەندا لە ساڵی ٢٠١٢ بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٩١، لەگەڵ ملیۆنان کورد باشووری کوردستان ئاوارەی سنووری تورکیا بوون و لەناو ئەو کارەساتەدا ژیاوە تا گەیشتووەتە کەمپی جەلی لەسەر سنووری تورکیا، دواتر ئەو کارەساتەی کردووەتە کارێکی ڕۆماننووسی.[٢]

ئەندامێتی

[دەستکاری]
  1. ئەندامی کۆمەڵەی جیھانیی وێژەی ئیسلامیی
  2. ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەوانیی نێونەتەوەیی
  3. ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
  4. ئەندامی سەندیکای جیۆلۆجیستەکانی کوردستان
  5. ئەندامی کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان
  6. ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد

خولەکان

[دەستکاری]
  1. خولی ڕاپۆرتی تەلەڤیزیۆنی – نووسینگەی جەزیرە بەغدا ٢٠٠٣
  2. خولی پەیامنێری تەلەڤیزیۆنی – دەوحەناوەندی جەزیرە بۆ ڕاھێنان و پەرەپێدان ٢٠٠٤
  3. خولی بەڕێوەبردنی نووسینگەکان- دەوحە – ناوەندی جەزیرە بۆ ڕاھێنان و پەرەپێدان ٢٠١٠
  4. خولی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی لە ناوچە مەترسیدارەکان – دەوحە – ناوەندی جەزیرە بۆ ڕاھێنان و پەرەپێدان ٢٠١٢
  5. خولی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان – دەوحە - ناوەندی جەزیرە بۆ ڕاھێنان و پەرەپێدان ٢٠١٢
  6. خولی ئامادەکردنی ڕاھێنەران - دەوحە - ناوەندی جەزیرە بۆ ڕاھێنان و پەرەپێدان ٢٠١٤

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «أحمد الزاويتي - جائزة كتارا للرواية العربية». جائزة كتارا للرواية العربية (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. [أحمد الزاويتي «أثر طريقة اإلجابة االلكترونية عن بعد وطريقة الورقة والقلم في خصائص السيكومترية )ً لفقرات المقاييس النفسية )الصالبة النفسية أنموذجا»]. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |ڕێڕەو= و |ڕێڕەوی ئەرشیف= (یارمەتی); دەقی «پەیمانگای ئەلجەزیرە بۆ ڕاگەیاندن» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)