ﻋﻪﺑﺪوڵڵا ﺋﯿﺴﺤﺎﻗﯽ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەحمەد تۆفیقەوە ڕەوانە کراوە)
عەبدوڵڵا ئیسحاقی

لەدایکبوون١٩٣١
مەرگ١٩٧٣
ھۆکاری مەرگمەرگ لە ژێر ئەشکەنجەی ڕژێمی بەعس
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترئەحمەد تۆفیق
چالاکبوون١٩٤١ - ١٩٧٣
کارﺋەﻧﺪاﻣﺎﻧﯽ ڕێبەراﯾەﺗﯽ ﮐﺎﺗﯿﯽ ﺣﯿﺰب ﻟە ﮐﯚﻧﻔﺮاﻧﺴﯽ یەکەم
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ئایینئیسلام
ھاوسەرھەرگیز نەیبووە

ﻋﻪﺑﺪوڵڵا ﺋﯿﺴﺤﺎﻗﯽ ناسراو بە ئەحمەد تۆفیق (١٩٣١ لە مەھاباد - ١٩٧٣ لە بەغدا)، سیاسەتوانی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە بە دەستی ڕژێمی بەعسی عێراق لە زیندانی ئەبووغرێب لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.

ژیان[دەستکاری]

ﻋﻪﺑﺪوڵڵا ﺋﯿﺴﺤﺎﻗﯽ کورِی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقی، لە ساڵی ١٩٣١ لە گەڕەکی ھەرمەنیانی مەھاباد لەدایک بوو. لە ساڵی ١٩٣٨ لە خوێندنگای سەرەتایی پەھلەوی لە مەھاباد، دەخرێتە بەر خوێندن. ڕووداوەکانی ١٩٤١-١٩٤٦ی مەھاباد، کاریگەریی گەورەی لەسەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەک دەسپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دەژمێردرێن و خۆیان لە رێکخستنەکانی لاوانی ئەوکاتدا دەبینێتەوە.

ئەحمەد تۆفیق لاوترین ئەندامی کۆمیتەی مەھابادی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و لە سەرجەم چالاکییەکانی حزب لەو شارەدا لە ڕیزی پێشەوە دەبێت و خۆی دەنوێنێ.

پاش ھەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦١ بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی و پەیوەستبوونی ئەحمەد تۆفیق بەو شۆڕشە، ناوبراو داوای لە خزمانی کرد بۆ بەشداریکردن لە شۆڕش خۆیان بگەیەننە باشووری کوردستان. ئەوە بوو سەید حەسەن کوڕی سەید حوسێنی برای و دوو خوشکەزای دیکەی بە ناوەکانی مەلا غەفوور و حەسەن ئیبراھیمی بۆ پێشمەرگایەتی ڕوویان لە باشووری کوردستان کرد.

ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بە ڕەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناھێنێت.

رۆژنامەنوسێک بەناوی شمیت دەڵێت: "لەژیانیدا زۆر کەس پێیان خۆش بوو خزمایەتی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەحمەد بڕیاری ھاوسەرگیری ھەمیشەیی لەگەڵ وڵاتەکەی دابوو".

ساڵی ١٩٧٣ ئەندامانی ڕژێمی بەعس و بە فەرمانی نازم گزاری بەرِێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەر کراو لە زیندانی (ئەبوغرێب) لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]