ئەبوو سەھل قووھی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەبو سەھلی قوھیەوە ڕەوانە کراوە)
ئەبو سەھل قوھی
ئەبو سەهل قوهی
ناوی تەواوئەبو سەهل وەیجەن ئیبن روستەىم قوهی
ناوەکانی ترابوسهل بیژن کوهی (فارسی)
لەدایکبوونچیاکانی تەبەرستان
مردن٤٠٥ کۆچی / ١٠١٤ زایینی
سەردەمسەدەی چوارەمی کۆچی - سەدەی دەیەمی زایینی
بایەخە سەرەکییەکانگەردوونناسی، بیرکاری

زانای موسڵمانی گەردوونناس و بیرکاریزان ئەبوو سەھل وەیجەن ئیبن ڕوستەیم قوھی، (فارسی: ابوسھل بیژن کوھی)، کۆچکردووی (٤٠٥ کۆچی / ١٠١٤ زایینی)، قوھی لەو زانا موسڵمانانەیە کە لە بیرکاری و گەردوونناسی بەناوبانگ بوون لە سەدەی چوارەمی ھیجری بەرامبەر بە سەدەی دەیەمی زایینی، لە چیاکانی تەبەرستان لەدایک بووە بەڵام لە بەغدا ژیاوە.

چالاکی[دەستکاری]

ئەو زانایەکی بەناوبانگی گەردوونناسیی سەردەمی خۆی بوو بەھۆی دانانی ژمارەی کەشناسی کە لەو سەردەمەدا پشتی پێ دەبەسترا، ھەروەھا ڕەخنەی لە چەند گریمانەیەکی یۆنانییەکان گرتووە سەبارەت بە گەردوونناسی، ھەروا بەناوبانگیش بوو بە دروستکردنی ئامێری کەشناسی.

لە بیرکاری، قوھی گرنگی بە بابەتەکانی ئارکیمیدز و ئەپۆلۆنیۆس داوە، ھەروا بە خوێندنی قوڕسایییەکان، کە بەڵگەی ئەندازەیی بەکاردەھێنا بۆ شیکارکردنی زۆر لەو بابەتانەی پەیوەندیان بە دۆزینەوەی قوڕسایی ھەیە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

چەند بەرھەمێکی قوھی لە گەردوونناسی و بیرکاری:

  • کتێبی (مراكز الأكر)
  • کتێبی (الأصول على تحريكات أقليدس)
  • کتێبی (صنعة الأسطرلاب بالبراهين)
  • کتێبی (الزيادات على أرشميدس في المقالة الثانية)
  • (إخراج الخطين من نقطة على زاوية معلومة)
  • (تثليث الزاوية وعمل المسبع المتساوي الأضلاع في الدائرة)

بەڵام زۆر لە بەرهەمەکانی ئەبو سەهل بزر بوون و دیار نەماون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]