بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبوو ھیجا سەمین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبوو ھیجا حوسامەدین ھەزەبانی
ئەمیری نوسەیبین
لە پۆستدا بووە
١١٨٢  ١١٨٩
پێشینە موعزەدین سنجار شا
پاشینە عادلی یەکەم
ئەمیری قودس
لە پۆستدا بووە
١٠ی ئەیلوولی ١١٩٥  ١٣ی تەممووزی ١١٩٦
پێشینە عزەدین جەردوک نوری
پاشینە شەمسەدین سونگور کەبیر
خەڵاتەکان
خزمەت/لق میھرانی

سەڵاحی

پلە سوپاسالار
شەڕەکان

حوسامەدین ئەبوو ھیجای ھەزەبانی ناسراو بە السمین سوپاسالار و دەرەبەگێکی کورد بووە لە خزمەت ئەییووبیەکان. فەرماندەی یەکینەی مێھرانییە و پاشان سەڵاحییەی سەڵاحەدین بووە و کەسایەتییەکی دیار بووە لە جەنگی خاچپەرستی سێیەمدا.[١][٢]

حوسام ئەلدین ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە جەنگی سەڵاحەدین لە دژی خاچپەرستان و داگیرکردنی شام و خاکی جەزیرە.

سەرەتایی ژیانی

[دەستکاری]

حوسامەدین ئەبووھیجا لە شاری ھەولێر لەدایکبووە، کوردە و سەر بە ھۆزی ھەزەبانە. ھەرچەندە بە گوێرەی ئیبن ئەسیر لە تیرەی حکمی بووە، کە سەر بە ھۆزی ھەزەبانە. ناسراو بوو بە ئەبوو ھیجا "پیاوی شەڕ" یان "باوکی جەنگ" بەھۆی خەپەیی نائاساییەوە بە و ئەلسامین "چەور، قەڵەو، خەپە" ناسرابوو.[١][٢]

کەسایەتی و ڕووخساری

[دەستکاری]

ئەبووھیجا بەھۆی زلی و خەپەیەکەی نازناوی «السمین»ی لێنرابوو. پیاوێکی بێبەزەیی بوو، ھەرچەندە ھەموو سەرچاوەکان ستایشی دەکەن بۆ بوێرییەکەی. ئەو فەرماندەیەکی زۆر متمانەپێکراو بوو لەلایەن سەڵاحەددینەوە.[٢]

پیشەی سوپاسالاری

[دەستکاری]

سوپاسالاری زەنگییەکان و ئەییووبییەکان

[دەستکاری]

ئەبووھیجا سوپاسالار لەشکری میھرانییە کوردی بوو، و سەرۆک ھۆزی ھەزەبانی بوو. لە خزمەت زەنگیەکان و دواتر ئەییووبیەکان لە ساڵی ١١٧١ بوو.[٣] لە ساڵی ١١٧٤دا لە ویلایەتی نەوبەی پێدرا لەلایەن سەڵاحەدین. لە ساڵی ١١٨٢ وەک پارێزگاری نیسیبیس تا ساڵی ١١٨٩ دەستنیشانکرا.[٤][٥] فەرماندەی سوپای ئەییووبی ناو دژی عەکا بووە لە ئابی ١١٨٩–١١٩١.[٢] دوای مردنی سەڵاحەدین لە ساڵی ١١٩٣، ئەبوو ھیجا بەشداری لە ململانێی دەسەڵاتی ناوخۆیی ئەیوبی کرد. سەرەتا لایەنگری عەزیز عوسمان بوو، بەڵام لە ١٠ی ئەیلوولی ١١٩٥ لایەنی لە عەزیز عوسمان ھەڵگەڕاوەو چووە بەرەی ئەفزەڵ، ئەفزەڵیش خەڵاتی کرد بە پێدانی پلەی ئەمیری قودس. بەڵام کاتێک عەزیز عوسمان لە ١٣ی تەممووزی ١١٩٦ قودسی گرتەوە و ئەبوو ھیجا سەمینی لە پارێزگاری قودس سەندەوە و شەمسەدین سونگور ئەلکەبیری دەستنیشان کرد. ئەبووھیجا دەربەدەرکراو وازی لە ئەییووبیەکان ھێنا، چووە عێراق بۆ ئەوەی ببێتە سوپاسالاری خەلافەتی عەباسی.[٦]

سوپاسالاری عەباسی

[دەستکاری]

دوای دەربەدەرکردنی لەلایەن عەزیز عوسمانەوە لە ساڵی ١١٩٦، چووە مووسڵ و ساڵێک لەوێ مایەوە. دوای ئەوە دەچێتە لای خەلیفەی بەغداد و وەک فەرماندەی سوپا کاری کردووە. خەلیفە ناردی بۆ دژی ئەتابەگی ئازەربەیجان ئۆزبەک، کە ئەو کاتە ھەمەدانیان داگیر کرد. سەرەڕای خەپەیە زلەکەی ئەبوو ھیجا وزەیەکی زۆری لەسەر ئەم زەمینە نوێیە نیشان دا و توانی ئۆزبەک و ھاوکارەکانی بگرێت. خەلیفە بەھۆی شێوازە توندڕەویەکەی فەرمانی پێکرد بگەڕێتەوە.[٢]

دوای ھەڵمەتەکەی دژی ئەتابەگی ئازەربایجان، لە ساڵی ١١٩٧ز لە داقوقە کۆچی دوایی کرد، لەکاتێکدا لە ڕێگادا بوو بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی شاری ھەولێر.[٢]

میرات

[دەستکاری]

بەھۆی قەڵەوییە زلەکەی و بوێری، ئەو گۆزەو قاپانەی قەبارەی زیادە کە لە بەغداد دروست دەکران، بۆ ڕێزلێنان لێی ناویان دەنا ئەبووھیجا.[٢]

شوێنی نیشتەجێبوونی کەوکەب ئەبوو الھیجا، کە لەلایەن کەسوکارەکەیەوە لە فەلەستین دامەزراندووە، بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Humphreys 1977، لاپەڕە ٣١.
  2. 1 2 3 4 5 6 7 Minorsky 1953، لاپەڕەکانی ١٤٢–١٤٣.
  3. Humphreys 1977، لاپەڕە ١٠٠.
  4. Minorsky 1953، لاپەڕەکانی 142–143.
  5. Baadj، Amar S. (١١ی ئابی ٢٠١٥). سەڵاحەدین و ئەلموحەدەکان و بانوو غانیە: کێبڕکێ بۆ باکووری ئەفریقا (١٢ و… سەدەی ١٣) (بە ئینگلیزی). BRILL. لاپەڕە ١٠٦. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٢٩٨٥٧-٦.
  6. Humphreys 1977، لاپەڕە ١٠٤.