ئەبوو نوواس
| ئەبوو نوواس | |
|---|---|
| بە عەرەبی: أبو نواس | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٠٧٥٦ ئەھواز، ئێران |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ٨١٤ (٥٨ ساڵ ژیاوە) بەغدا، عێراق |
| زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| زمانی نووسین | زمانی عەرەبی |
| پیشە | شاعیر، نووسەر |
| ئایین | ئیسلام |
| ئارەزووی سێکسی | non-heterosexuality |
| چەشن | شیعر |
| دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
ئەبوو نوواس (بە عەرەبی: إبوو نواس، بە فارسی: ابونواس) (٧٥٦–٨١٤) شاعیری گەورەی کلاسیکی عەرەبی کە جار جار بە فارسیش نووسیویەتی. لە شعری عاشقانەدا دەستێکی بەرزی ھەبووە و بە شاعیری بادە ناوی دەرکردووە. ئەبوو نواس لە شاری ئەھوازی ئێران یان لە بەسرەی عێراق لە دایک بووە و دایکی ئەھوازی و باوکی دەمیشقی بووە. ئەبوو نوواس لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە. ئەو ناوی لە ھەندێک شوێنی زۆردا لە کتێبی «ھەزار و یەک شەو» دا ھاتووە.[١]
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ئەبوونوواس لە پارێزگای خووزستانی ئێران لە سەردەمی خەلافەتی عەباسی لەدایکبووە، یان لە شاری ئەھواز یان لە یەکێک لە ناوچە ھاوسێکانیدا. ڕێکەوتی لەدایکبوونی نادیارە، لە نێوان ساڵانی ٧٥٦–٧٥٨ لەدایکبووە. باوکی ھانی بووە، کە عەرەبێک بووە (پێدەچێت خەڵکی دیمەشق بووبێت) کە لە سوپای کۆتا خەلیفەی ئەمەوی مەروانی دووەم (نزیکەی ٧٤٤–٧٥٠) خزمەتی کردبوو. دایکی فارسێک بووە بە ناوی گوڵبان، کە ھانی لە کاتی خزمەتکردنی لە ھێزی پۆلیسی ئەھوازدا ناسیبووی. کاتێک ئەبوونوواس تەمەنی ١٠ ساڵ بووە، باوکی کۆچی دوایی کردووە.[٢][٣]
لە منداڵییەکی زوودا ئەبوونوواس لەگەڵ دایکیدا چووەتە بەسرە لە باشووری عێراق و لەوێ لە خوێندنگەی قورئان خوێندوویەتی و لە تەمەنێکی بچووکدا بووەتە حافز. گەنجێتی و سەرنجڕاکێشییەکەی سەرنجی شاعیری کوفی، ئەبوو ئوسامە والیبە ئیبن حوباب ئەسەدی ڕاکێشا، کە ئەبوونوواسی وەک شاگردێکی گەنج برد بۆ کووفە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Esat Ayyıldız. "Ebû Nuvâs’ın Şarap (Hamriyyât) Şiirleri". Bozok Üniversitesi İlahiyat Fakültesi Dergisi 18 / 18 (2020): 147-173.
- ↑ Wagner 2007.
- ↑ Fatehi-Nezhad, Azarnoosh & Negahban 2008; His mother was a Persian seamstress from Ahwāz, called Gulbān or Gulnāz (Abū Hiffān, 108; Ibn al-Muʿtazz, 194; Ibn Qutayba, al-Shiʿr, 2/692; Ibn ʿAsākir, 4/279). His father Hānī was either Persian (according to al-Aṣmaʿī) or from al-Shām, and had served in the army of the last Umayyad caliph, Marwān II
- ↑ Kennedy، Philip F. (٢٠٠٩). Abu Nuwas : a genius of poetry (چاپی First South Asian paperback). New Delhi. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٠٧٤-١٨٨-٨. OCLC ٨٩٠٩٣٢٧٦٩.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر)