بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبوو عەلا مەعەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبوو عەلا مەعەری
بە عەرەبی: أبو العلاء المعرّي
لەدایکبوون٢٦ی کانوونی یەکەمی ٠٩٧٣
مەعەڕەت نوعمان، سووریا
مردن٩ی ئایاری ١٠٥٧(١٠٥٧-٠٥-٠٩) (٨٣ ساڵ ژیاوە)
مەعەڕەت نوعمان، سووریا
ناوی کاتی لەدایکبوونأحمد بن عبد الله بن سُليمان القضاعي التنُّوخي المعرِّي
ناسناوأبو العلاء، رهين المحبسين
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەشاعیر، نووسەر، فەیلەسووف
بواری کاروێژەی عەرەبی، شیعری عەرەبی، فەلسەفەی ئیسلامی، شیعر، فەلسەفە
خوێندکارئەبوو زەکەریای تەبریزی
شێوازی ژیانڤیگنیزم
باری تەندرووستیکوێری
شاکارەکانResalat Al-Ghufran، Saqt az-Zand، Diwan al-Lazumiyat، Paragraphs and Periods، Q99547283
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

ئەبوو عەلا مەعەری (بە عەرەبی: أبوو العلاء المعري) ناوی ئەحمەدی کوڕی عبداللە ی کوڕی سولەیمان القەزاعی التنوخی المعرییە، شاعیر و فەیلەسوف و ئەدیبێکی عەرەبی سەردەمی عەباسییەکان بووە. ساڵی ٩٧٣ لە سووریا لەدایک بووە، باپیرەی یەکەم دادوەری شاری موعرەت نوعمان بووە و ھەندێک لە بنەماڵەکەی بە شاعیر ناوبانگیان دەرکردووە.

دوای ئەوە دووچاری نەخۆشی جیدری بووەتەوە لەتەمەنی چوار ساڵیدا ھەردوو چاوی لەدەستداوە و کوێر بووە. لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستی کردووە بە شیعر نووسین. ئەبووعەلا خوێندنی لە سووریا تەواوکردووە و زانستی زمانەوانی و ئەدەب و فیقە و شیعر و ڕاڤەی قورئانی پیرۆز و فەرمودەکانی پێغەمبەری مەزنمانی خوێندووە. ساڵی ١٠٠٧ بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی شیعر و فەلسەفە و بیرۆکەی ئازاد ڕۆشتووە بوو بەغدا و قوتابییەکی یەکجار زۆری ھەبووە و دەربارەی شیعر و نەحو و ھۆشمەندی وانەی بۆ وتونەتەوە و چاوی کەوتووە بە زاناکانی بەغدا. ساڵی ١٠٠٩ گەڕاوەتەوە بۆ موعرەت نوعمان و لەماڵەوە گۆشەگیربووە و خەریکی نووسین و خوێندنەوە بووە.

ئەبوو عەلا پێی وابووە ئایین بەگشتی ئەفسانەیە و لەلایەن ڕابردۆەکانەوە دروست کراوە و ڕەخنەی لە فەریزەی حەج گرتووە و بە گەشتی بتپەرستان وەسفی کردووە و دژ بەماچ کردنی بەردە ڕەشەکە بووە و ژمارەیەک لە زانایانی موسڵمانان وەکو ابن کەسیر بە زەندیق و کافر ناویان بردووە.

ئەبوو wعەلا دەستبەرداری دنیا بووە و خۆی لە چێژەکانی دنیا بەدوور گرتووە و بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ گۆشتی حەیوان و برنج و ماست و ھێلکە و ھەنگوینی نەخواردووە و تەنھا جل و بەرکی ڕەق و زبری لەبەر کردووە تاکو لە ساڵی ١٠٥٨ لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە مەعەرە نوعمان نێژراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

وەرگێڕانی لە ویکیپیدیای عەرەبییەوە؛ کانوونی دووھەمی ٢٠١٥