بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبووبەکر حەکیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبووبەکر حەکیم
لەدایکبوون١ی ئابی ١٩٨٣
پاریس، فەڕەنسا
مردن٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦(٢٠١٦-١١-٢٦) (٣٣ ساڵ ژیاوە)
ڕەققە، سووریا
ھۆی مەرگھێرشی ئاسمانی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فەڕەنسی
پیشەjihadist
ئەندامیدەوڵەتی ئیسلامی

ئەبووبەکر بن حەبیب عەبدولحەکیم (بە فەڕەنسی: Boubaker El Hakim) ئەبوو موقاتیل (١ی ئابی ١٩٨٣ – ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦) تیرۆریستێکی توونسی بوو کە تۆمەتبار بوو بە تیرۆرکردنی سیاسەتوانی توونسی محەممەد براھمی.

لە ١ی ئابی ١٩٨٣ لە پاریس لەدایکبووە، لە حەبیب حەکیم و حەبیبە عەیاری کە بەڕەچەڵەک تونسین، خێزانەکەی لە ١٩٩٨ لە شوقەیەک لە بازنەی ١٩ لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پاریس لەگەڵ دایکی و دوو خوشکەکەی و دوو برای نیشتەجێبوون، لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی پیشەیی خوێندوویەتی و لەوێ فێری ژمێریاری بوو.

دەرکەوتنی لە ڤیدیۆیەکدا

[دەستکاری]

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەبووبەکر حەکیم لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسلامی، دەزگای ڕاگەیاندنی ئەلئیعتیسامەوە بڵاوکرایەوە. لە گرتە ڤیدیۆیییەکەدا لە شوێنێکی نادیاردا گیراوە و تێدا دەرکەوتووە کە سێ پیاو بە جلی شەڕەوەن و چەکیان پێیە و ئاڵای سزای دەوڵەتی ئیسلامی (ئەلعوقاب)یان لە پشتەوەیە. لە گرتە ڤیدیۆیییەکەدا بەرپرسیارێتی تیرۆرکردنی شوکری بەلعید و محەممەد براھمی لە ئەستۆ گرتووە.[١]

لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) پشتڕاستی کردەوە کە ئەلحەکیم لە ھێرشێکی ئاسمانی ھاوپەیمانان بۆ سەر شاری ڕەققەی سووریا لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کوژراوە، وتەبێژی پنتاگۆن لە ئیمەیڵێکدا ڕای گەیاند کە مردنی ئەلحەکیم «داعش لە سەرکردەیەکی باڵا بێبەش دەکات کە لە مێژە بەشداربووە لە پلاندانان و ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکان و ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە و توانای ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی لاواز دەکات».[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]