زەھراوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئەبولقاسم زەھراویەوە)
Jump to navigation Jump to search
ئەبولقاسم زەهراوی
ئەبولقاسم زەهراوی
ناوی تەواو ئەبولقاسم خەلەف بن عەباس زەهراوی
لەدایکبوون ٩٣٦ز
شاری زەهرا
مردن ١٠١٣ز، دوای ٤٠٠ کۆچی
قورتوبە
سەردەم سەردەمی زێڕینی ئیسلام
ناوچە ئەندەلوس
کارە دیارەکان باوکی نەشتەرگەریی سەردەمی نوێ، داهێنەری ئامرازی نەشتەرگەری
پەڕەیەک لە کتێبی (التصريف لمن عجز عن التأليف)

ئەبولقاسم خەلەف بن عەباس زەهراوی (عەرەبی: أبو القاسم خلف بن عباس الزهراوي) (٩٣٦ ز. – ١٠١٣ ز.)، ناسراوە بە زەھراوی، لە جیهانی ڕۆژاوا بە (Abulcasis) ناسراوە، پزیشکێکی عەرەبی موسڵمان بووە، لە ئەندەلوس ژیاوە. یەکێکە لە بەناوبانگترین نەشتەرگەرەکان (برینکار) لە جیهانی ئیسلامی، زۆر کەس بە باوکی برینکاریی ئێستای دەزانن[١]. بەناوبانگترین کاری بریتییە لە کتێبی (التصريف لمن عجز عن التأليف) کە بریتییە لە ئینسایکڵۆپیدیایەکی پزیشکی، کە پێکھاتووە لە ٣٠ وتار یان بەش[٢]. لە کارەکانی جا چ لەو تەکنۆلۆژیای بەکارھاتوو، چ لەو ئامێرانەی کە دایھێناون، کاریگەرییەکی زۆری لە ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵات کردووە، تاکوو ئەمڕۆش ھەندێک لە ئامێرەکانی بەکاردێن[٣]. وەھرەوەھا زەھراوی یەکەم کەسە کە سروشتی بۆماوەیی نەخۆشی ھیمۆفیلیای ئاشکرا کردووە[٤].

ژیانی[دەستکاری]

زەهراوی لە شاری زەهرا دایکبووە[٥]، نەژادی دەگەڕێتەوە سەر ئەنسار[٦]. لە قورتوبە ژیاوە، خوێندویەتی و فێربووە و زانستی پزیشکی و نەشتەرگەری ئەنجام داوە. وە ناوی زەهراوی ئاماژەی پێنەکراوە تەنیا لە کتێبەکانی ئیبن حەزم نەبێت کە بە یەکێک لە مەزنترین پزیشکەکانی ئەندەلوسی هەژمارکرد. وە سەبارەت بە ژیاننامەی، یەکەم کەس کە ژیاننامەکەی نووسی حەمیدی بوو لە کتێبەکەی (جذوة المقتبس في ذكر علماء الأندلس)، کە دوای ٦٠ ساڵ لە وەفاتی زەهراوی نووسیویەتی، کە سەبارەت بەو وتویەتی «لە ئەهلی چاکەکاران و ئایین و زانست».

وە ئیبن ئەبی ئوسەیعیبیە وتویەتی: «پزیشکێکی چاکەکار بوو شارەزا بوو لە دەرمانە تاکەکان و لێکدراوەکان، بە چاکی چارەسەری دەکرد، وە جۆری ناوداری هەیە لە پیشەسازی پزیشکی، وە باشترینیان کتێبە مەزنەکەیەتی، ناسراوە بە زەهراوی، یەکێ لە کتێبەکانی خەلەف بن عەباسی زەهراوی کتێبی (التصريف لمن عجز عن التأليف)، وە ئەمە گەورەترین کارەکانیەتی و تەواو لە مانایدا»[٧].

کارەکانی[دەستکاری]

زەهراوی پسپۆڕ بوو لە چارەسەر کردنی نەخۆشەکان بە "داغکردن" (الكي/Cauterization)  هەروەها چەند کەرەستەیەکی نەشتەرگەری داهێناوە وەک ئەو شتەی کە میزەڕۆی ناوەوەی پێ دەپشکنن، وە ئەو یەکەم کەسە کە وەسفی "دووگیانبوون لە دەرەوەی مناڵدان" (الحمل المنتبذ) دەکات لە ساڵی ٩٦٣ز[٨]. هەروەها یەکەم کەسە کە چارەسەری بالووکەی کردووە بە بەکارهێنانی بۆڕیەکی ئاسن و ماددەیەکی داغکەر، وە یەکەم کەسە کە جووتە قولاپی بەکارهێناوە لە نەشتەرگەری[٩]، وە یەکەم کەس کە گەیشتە ڕیگەیەکی سەرکەوتوو بۆ وەستاندنی خوێنبەربوون (نەزیف بوون) بە بەستنی دەمارە گەورەکان[١٠]. وە زەهراوی وەسفی دەرزی (شریقە) ئاسایی و دەرزی (Enema)ی کردووە، هەروا کەوچکی تایبەت بۆ پشکنینی دەم، هەروەها مەقەسی ئاڵووەکان، وە مشاری ئێسقان و داغکەرەکان و نەشتەری جۆراوجۆر[١١].

وە یەکەم کەسە وەسفی نەشتەرگەری قەستەری کردووە، وە خاوەن بیرۆکەکەیە و داهێنەری پێداویستەکانیەتی، وە ئەو چەند نەشتەرگەرییەکی قوڕسی ئەنجام داوە لە بڕینی تراشە، کە پزیشکانی پێش ئەو وەکو ئیبن سینا و ڕازی ئەنجامیان نەداوە لەبەر مەترسیەکەی. زەهراوی ئامێرێکی زۆر وردی دروست کرد بۆ چارەسەر کردنی قەپات بوونی کونە میزی دەرەکی لای مناڵانی تازە لەدایکبوو؛ بۆ ئاسان کردنی ڕۆیشتنی میز، هەروا سەرکەوتوو بوو لە لابردنی خوێن لەسنگەکەلێن، وە لە برینە قووڵەکان بە شێوەیەکی گشتی، وە یەکەم کەسە کە داوی دروست کردووە بۆ دوورینەوەی برین، بەکاری هێناوە لە نەشتەرگەری ڕیخۆڵەکان، وە دروستی کردووە لە ڕیخۆڵەکانی پشیلە، وە یەکەم کەس کە دورینەوەی ناوەکی ئەنجامداوە بە جووتە دەرزی و داوێکی جێگیر لەناویاندا[١٢].

زەهراوی شتی گرنگی هەیە بۆ زانستی پزیشکی مرۆڤ و برینکاریی دەموچاو و شەویلگەکان، وە سەبارەت بە شێواوی دەم و مەڵاشوو[١٣]، وە ئەو پسپۆڕییە تایبەتیی پێ بەخشیوە، تیایدا باسی چۆنیەتی ددان کێشانی کردووە بە نەرمونیانی، وە هۆکارەکانی شکانی شەویلگە لە کاتی دەرهێنان، وە ڕێگاکانی دەرهێنانی ڕەگی کاکیلەکان (ددانی خرێ)، وە ڕیگاکانی پاک کردنەوەی ددانەکان، وە چارەسەری شکانی شەویلگەکان، وە ئەو کاکیلانەی لە شوێنی خۆیان گەشەیان نەکردووە، وە شارەزایی لە پزیشکیی ڕێک و پێکی ددان و شەویلگە (Orthodontics). لە مناڵبوون و نەشتەرگەریی ئافرەتاندا، وەسف کردنی ڕێگەی لەدایکبوونی بەزەحمەت، وە چۆنیەتی دەرهێنانی وێڵاشی پێوەنوساو، وە دووگیانبوون لە دەرەوەی ڕەحم، وە چارەسەری لەبارچوون، هەروەها ئامێرێکی دروست کرد تایبەت بۆ دەرهێنانی کۆرپەی مردوو، وە یەکەمە کە ئامێری تایبەتی بەکارهێناوە بۆ فراوانکردنی ملی مناڵدان (Cervix)[١٤]، وە ئامێر بۆ نەهێشتنی وەرەمەکان لە لووت دا ئەمیش وەکو (السنارة)یە، وە یەکەم کەسە کە لە نەخۆشی هەڵئاوسانی جومگەکان و دەردەباریکە (سیل) کۆڵیوەتەوە پێش پێرسیڤال پۆت بە ٧٠٠ ساڵ[١٥]، وە یەکەم کەسە کە لۆکەی بەکارهێناوە بۆ وەستاندنی خوێن[١٦]. هەروا زەهراوی یەکەم جۆری تیپی پزیشکیی (پلاستەر) دروست کردووە کە هەتا ئێستاش لە نەخۆشخانەکان بەکاردێن[١٧].

پەڕەیەک لە چاپی وەرگێڕدراوی لاتینی کتێبی (التصريف) دەگەڕێتەوە ساڵی ١٥٣١ز.

کتێبی تەسریف (التصريف)[دەستکاری]

زەهراوی کتێبەکەی (التصريف لمن عجز عن التأليف) تەواو کرد لە ساڵی ١٠٠٠ز، لە ٣٠ وتار (یان بەش)ی پزیشکیی کە زانستە پزیشکیی و دەرمانەوانیەکانی سەردەمی خۆی تێدا کۆکراوەتەوە، کە پانیەکی فراوانی گرتەوە لە بابەتە پزیشکییەکان وەکو ددانپزیشکیی و لەدایکبوون کە زانیاریەکانی لە ماوەی ٥٠ ساڵ کۆکردەوە لە ئەنجامدانی پزیشکیی دا، وەهەروەها پێناسەیەکی توێکاریی و پۆلێنکردن بۆ نزیکەی ٣٢٥ نەخۆشی و چارەسەرەکانیان لەخۆدەگرێت[١٨]، هەروا لایەنە پزیشکییەکانی کە پەیوەندیان هەیە بە نەشتەرگەری و دەرمان و جگە لەوانیش، هەرچۆنێک بێت دیارترین ناوەڕۆکەکانی سەبارەت بە نەشتەرگەری بوو. کە جیراردی کریمۆنی (Gerard of Cremona) وەریگێڕاوە یۆ زمانی لاتینی لە سەدەی ١٢ دا [١٩] [٢٠]، کە بەکاردەهێنرا یۆ پێنج سەدە لە ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاست، هەروەها سەرچاوەی سەرەکی بوو بۆ زانینی پزیشکیی لە ئەوڕوپا، وە پزیشکان و نەشتەرگەران بەکاریان دەهێنا وەک سەرچاوەیەک، هەروا دەمێنێتەوە و لە چاپ دەدرێتەوە تا نیوەی دووەمی سەدەی هەژەدمین[٢١] [٢٢].

وە ئەم کتێبە چەند وێنەیەکی ڕوونکردنەوەیی ئامێرەکانی نەشتەرگەری لەخۆدەگرێ، کە ئەم ئامێرانە یارمەتیان داوە لە دانانی بەردی بناغەی نەشتەرگەریی لە ئەوروپا[٢٣]. زەهراوی لە کتێبەکەی دا پێناسەی ئەم ئامێرانەی کردووە و وێنەشی کێشاون، وە ڕێگەی بەکارهێنانیشی دیاری کردووە، وە ڕوونکردنەوەشی داوە سەبارەت بەوەی کە چی برین خراپ دەکات و چی بە سەرکەوتویی ڕایدەگرێت[٢٤]. هەروا یەکەم کتێبە وەسفی چۆنیەتی بەستنی خوێنبۆریەکان بە داوی ئاوریشم بۆ ڕاگرتنی خوێنبەربوون دەکات[٢٥]، پێش ئێمبرۆز پارێ، یەکەم کتێبە کە سروشتی بۆماوەیی نەخۆشی هیمۆفیلیا ڕوونکردۆتەوە[٢٦]، وە زەهراوی چۆنیەتی بەکارهێنانی (ملقط/Forceps) "ئامێرێکە بەکاردێت بۆ شت گرتن" لە لەدایکبوونە سروشتیەکان ڕوون کردۆتەوە[٢٧]، هەروا (Forceps)ی داهێناوە بۆ دەرهێنانی کۆرپەی مردوو لە ڕەحمدا[٢٨]، هەروا وەسفی تەکنەلۆژیایەکی کردووە بۆ نەهێشتنی برینەکانی نەخۆشی (Gynecomastia)[٢٩].

هەروا زیاتر لە ٢٠٠ ئامرازی نەشتەرگەریی داهێناوە[٣٠]، [٣١] وە زەهراوی داوی درووستکراو لە ڕیخۆڵەی پشیلە، بەکاریهێناوە لە برینە ناوەکیەکان[٣٢]، کە ماددەیەکی سرووشتیە لاشەی مرۆڤ قبوڵی دەکات.

لە دەرمانناسی (Pharmacology)، زەھراوی پێشەنگ بوو لە ئامادە کردنی دەرمان بە بەکارھێنانی (Distillation) و (Sublimation). ئەو کتێبەی کە وەرگێڕدرا بۆ سەر لاتینی لەژێر ناوی (Liber Servitoris) گرنگیەکی تایبەتی ھەبوو، چونکە خوێنەر ڕادەکێشی بە پێناسەکان و ڕوونکردنەوەکان سەبارەت بە چۆنیەتی ئامادەکردنی دەرمان[٣٣].

زەهراوی لە کتێبەکەیدا ڕای زانایانی پێشووی ڕەتکردۆتەوە سەبارەت بەوەی کە داغکردن گونجاو نیە تەنها لە وەرزی بەهار نەبێت، وە وتی کە گونجاوە بەدرێژایی ساڵ[٣٤]. وە ئەوەشی ڕەتکردۆتەوە بەوەی کە زێڕ باشترە بۆ داغ، کە وتویەتیئاسن باشترە بەوەی کە سەرکەوتووترە بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە[٣٥]. زەهراوی باسی هەڵەی کۆنەکانی کردووە لە داغکردندا بە ئاسنی داغکراو تا سوور بوون بۆ گەیشتن بە کوان و نەهێشتنی، بەوەی وتویەتی کە ئەمە ترسناکە و لەوانەیە ببێتە هۆی مردن یان هاتنەوەی کوانەکە لە هەمان شوێنی خۆی[٣٦].

زەهراوی بێجگە لەم کتێبە بەرهەمی تری هەیە وەکو (مقالة في عمل اليد) و (مختصر المفردات وخواصها)[٣٧].

پاشماوە[دەستکاری]

زەهراوی بە گەورەترین سەرچاوەکانی نەشتەرگەریی هەژمار دەکرێ لە سەردەمانی ناوەڕاست[٣٨]. دۆناڵد کامبڵ (مێژوونووسی پزیشکیی عەرەبی) کاریگەری زەهراوی لەسەر ئەوروپا نووسیوە[٣٩]: «ڕێگاکانی زەهراوی ڕێگاکانی گالێنی پووچەڵ کردەوە، وە جێگەیەکی تایبەتگرتەوە لە ئەوروپا بۆ ٥٠٠ ساڵ ... هەروا یارمەتیدا لە بەرز کردنەوەی شکۆ و پایەی نەشتەرگەریی لە ئەوروپای مەسیحی، ...»، وە ئیسپانیا ڕێزی لێناوە بە نووسینی ناوەکەی لە یەکێک لە کۆڵانەکانی قورتوبە[٤٠].

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ahmad، Z. (St Thomas' Hospital) (2007)، "Al-Zahrawi - The Father of Surgery"
  2. ^ al-Zahrāwī، Abū al-Qāsim Khalaf ibn ʻAbbās؛ Studies، Gustave E. von Grunebaum
  3. ^ كتاب رواد مسلمون، بقلم صبري دمرداش، ص 72 ص 73 ص 74
  4. ^ Cosman، Madeleine Pelner؛ Jones، Linda Gale (2008). Handbook to Life in the Medieval World. Infobase Publishing. صفحات 528–530. ISBN 0-8160-4887-8.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  6. ^ Hamarneh، Sami Khalaf؛ Sonnedecker, Glenn (1963). A Pharmaceutical View of Abulcasis Al-Zahrāwī Moorish Spain: With a Special Reference to the "Adhān". Brill Archive. صفحة 15.
  7. ^ ابن أبي أصيبعة 1882, p. 52
  8. ^ Cosman، Madeleine Pelner؛ Jones، Linda Gale (2008). Handbook to Life in the Medieval World. Infobase Publishing. صفحات 528–530. ISBN 0-8160-4887-8.
  9. ^ Missori، Paolo؛ Brunetto, Giacoma M.; Domenicucci, Maurizio (7 February 2012). "Origin of the Cannula for Tracheotomy During the Middle Ages and Renaissance". World Journal of Surgery 36 (4): 928–934. doi:10.1007/s00268-012-1435-1.
  10. ^ هونكه 1993, p. 278
  11. ^ أبو القاسم الزهراوي رائد علم الجراحة
  12. ^ أبو خليل 2004, p. 35
  13. ^ الزهراوي رائد علم الجراحة Archived ٣٠ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  14. ^ أبو القاسم الزهراوي رائد علم الجراحة
  15. ^ هونكه 1993, p. 277
  16. ^ Patricia Skinner (2001), ِUnani-tibbi, Enciclopedia de Medicina Alternativa
  17. ^ Zafarul-Islam Khan, En el umbral de un nuevo milenio - II , The Milli Gazette.
  18. ^ ٍAlbucasis (Doctor - the Father of Modern Surgery)
  19. ^ Albucasis Science museum on Albucasis
  20. ^ D. Campbell, Arabian Medicine and Its Influence on the Middle Ages, p. 3.
  21. ^ Albucasis (Doctor - the Father of Modern Surgery)
  22. ^ Abu al-Qasim Khalaf ibn al-Abbas Al-Zahrawi, known as Albucasis (936-1013)
  23. ^ مظهر 2002, p. 80
  24. ^ أثر العرب 1970, p. 299
  25. ^ الزهراوي رائد علم الجراحة والتشريح Archived ٣٠ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین.
  26. ^ Patricia Skinner (2001), Unani-tibbi, Enciclopedia de Medicina Alternativa
  27. ^ Assisted delivery has walked a long and winding road, OBG Management, Vol.
  28. ^ Ingrid Hehmeyer y Aliya Khan (2007). «Las contribuciones olvidadas del Islam a la ciencia médica», Revista de la Asociación Canadiense de Medicina 176 (10).
  29. ^ Abu al-Qasim Khalaf ibn al-Abbas Al-Zahrawi
  30. ^ Holmes-Walker، Anthony (2004). Life-enhancing plastics : plastics and other materials in medical applications. London: Imperial College Press. صفحة 176. ISBN 1-86094-462-0.
  31. ^ Khaled al-Hadidi (1978), "The Role of Muslem Scholars in Oto-rhino-Laryngology", The Egyptian Journal of O.R.L. 4 (1), p. 1-15. (cf.c Ear, Nose and Throat Medical Practice in Muslim Heritage Archived ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین., Foundation for Science Technology and Civilization.)
  32. ^ A. I. Makki. "Needles & Pins", AlShindagah 68, January–February 2006.
  33. ^ A Pharmaceutical View of Abulcasis Al-zahrawi in Moorish Spain. Brill Archive. صفحات 19–.
  34. ^ Abū Al-Qāsim Khalaf Ibn ʾabbās Al-Zahrāwī. Albucasis on Surgery and Instruments. Berkeley: University of California Press, 1973. (10)
  35. ^ Abū Al-Qāsim Khalaf Ibn ʾabbās Al-Zahrāwī. Albucasis on Surgery and Instruments. Berkeley: University of California Press, 1973. (14)
  36. ^ Abū Al-Qāsim Khalaf Ibn ʾabbās Al-Zahrāwī. Albucasis on Surgery and Instruments. Berkeley: University of California Press, 1973. (90)
  37. ^ الزركلي
  38. ^ Mikaberidze, Alexander, الناشر (2011). Conflict and Conquest in the Islamic World: A Historical Encyclopedia: A Historical Encyclopedia. ABC-CLIO. صفحة 586. ISBN 1598843370.
  39. ^ Campbell، Donald (2001). Arabian Medicine and Its Influence on the Middle Ages: Trubner's Oriental Series. London: Routledge. صفحة 88. ISBN 0415244625
  40. ^ Albucasis (Doctor - the Father of Modern Surgery)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Al-Benna، Sammy (29 September 2011). "Albucasis, a tenth-century scholar, physician and surgeon: His role in the history of plastic and reconstructive surgery". European Journal of Plastic Surgery. 35 (5): 379–387. doi:10.1007/s00238-011-0637-3. 
  • al-Zahrāwī، Abū al-Qāsim Khalaf ibn ʻAbbās (1973). مقالة في العمل باليد: A Definitive Edition of the Arabic Text. University of California Press. ISBN 9780520015326. اطلع عليه بتاريخ 7 December 2012.
  • Pormann، Peter E. (2004). The Oriental Tradition of Paul of Aegina's Pragmateia. BRILL. ISBN 9789004137578. اطلع عليه بتاريخ 7 December 2012.
  • ابن أبي أصيبعة، موفق الدين أبي العباس أحمد بن القاسم السعدي الخزرجي (1882). عيون الأنباء في طبقات الأطباء. المطبعة الوهابية.
  • أثر العرب والإسلام في الحضارة الأوروبية. الهيئة العامة المصرية للتأليف والنشر، القاهرة. 1970.
  • محاسنة، محمد حسين (2001). أضواء على تاريخ العلوم عند المسلمين. دار الكتاب الجامعي، العين، الإمارات العربية المتحدة.
  • ابن حزم، علي (1987). رسائل ابن حزم الأندلسي - الجزء الثاني. المؤسسة العربية للدراسات والنشر - تحقيق إحسان عباس.
  • أرسلان، شكيب (1936). الحلل السندسية في الأخبار والآثار الأندلسية - الجزء الثاني. المطبعة الرحمانية بمصر.
  • أبو خليل، شوقي (2004). علماء الأندلس إبداعاتهم المتميزة وأثرها في النهضة الأوربية. دار الفكر، دمشق. ISBN 1-59239-348-9.
  • مظهر، جلال (1969). الحضارة الإسلامية أساس التقدم العلمي الحديث. مركز كتب الشرق الأوسط، القاهرة.
  • هونكه، زيغريد (1993). شمس العرب تسطع على الغرب. دار الجيل، بيروت - دار الآفاق الجديدة، بيروت.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]