ئەبوو فیدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئەبولفیداەوە)
Jump to navigation Jump to search
ئەبوو فیدا
لەدایکبوون١٢٧٣
دیمەشق
مەرگ١٣٣١
حەمما
نەتەوەکورد
پیشەفەلسەفە، مێژووناس، جوگرافیاناس، زانستی ژیربێژی، فیقھی ئایینی، زانستی شێوەکاری، پزیشکی، گەردوونناسی و ھۆنراوە

ئەبوو فیدا (لەدایکبووی تشرینی دووەمی ١٢٧٣ – مردووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٣٣١).[١] ناوی تەواوی ئیسماعیل کوڕی عەلی کوڕی مەحموود کوڕی محەممەد کوڕی تەقیەدین عومەر کوڕی شاھەنشا کوڕی ئەیوب کوڕی شادییە[١]. یەکێک بوو لە کەسایەتییەکانی ماڵباتی کوردە ئەییووبییەکان. سەرکردە و ئەمیری شاری حەمما بوو لە ھەمان کاتدا شارەزایییەکی زۆری لە زانستدا ھەبووە وەکوو: فەلسەفە، مێژوو، جوگرافیا، زانستی ژیربێژی، فیقھی ئایینی، زانستی شێوەکاری، پزیشکی، گەردوونناسی و ھۆنراوە.[٢][٣][٤][٥][٦][٧][١]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

خاوەنی چەندین کتێبە وەکوو:

  • کتێبی «المختصر في أخبار البشر» کە کتێبێکی مێژوویییە و بە کتێبی «تاريخ أبي الفداء» ناسراوە.
  • کتێبی «تقویم البلدان» کە کتێبێکی جوگرافییە. ئەم کتێبەی لەلایەن ئەورووپییەکانەوە گرینگییەکی زۆری پێدراوە.
  • کتێبی «الکُنّاش»

سەرچاوەکان[دەستکاری]