ئەبراھام کەریم
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| ئەبراھام کەریم | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٣٧ بەغدا، عێراق |
| پیشە | ئەندازیاری سەربازی فڕۆکەوانی، ئەندازیار |
| پەروەردە | تەخنون - پەیمانگای ئیسرائیل بۆ تەکنەلۆژیا |
| خەڵاتەکان | نیشانی دانیال گوگنھایم |
ئەبراھام کەریم ڕائید و داھێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی باڵ جێگیر و باڵ سووڕاوە، بە داھێنەری تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەناسرێت.
ژیان
[دەستکاری]ئەبراھام کەریم لە بەغدا لە دایک و باوکێکی جووی ئاشووری لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٥١ لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە ئیسرائیل کردووە و لەوێ گەورە بووە. لە تەمەنێکی زووەوە ئارەزووی لە سیستمەکانی فڕین و گەشتکردن ھەبووە، بە جۆرێک لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا توانیوویەتی یەکەم مۆدێلی فڕۆکە دروست بکات. ئەندازیاریی سیستەمەکانی فڕینی خوێندووە و لە پەیمانگای تێخنوون دەرچووە. پاشان یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکردووە کە لەلایەن ھێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە لە شەڕی تشرینی یەکەمدا بەکارھاتووە. لە ساڵی ١٩٧٧ کۆچی کرد بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ڕێزلێنان
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠١٠دا وەک ئەندامێک لە ئەکادیمیای نیشتمانی ئەندازیاری ھەڵبژێردرا بەھۆی پەرەپێدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەرزەبەرزەکان و ھەروەھا سیستمی فڕۆکەی خولێنەری گۆڕاو (VTOL).