ئێڵ (پەرتووکی مەرگ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێڵ لولایت
کەسایەتیی دەفتەری مەرگ
وێنەیەکی کەسایەتییەکە
یەکەم دەرکەوتنژمارەی یەکەم: وەڕەسبوون (مانگا)
زنجیرەی دووەم: بەریەککەوتن (ئەنیمێ)
دروستکراوە لەلایەنتسوگۆمی ئۆبا (نووسەر)
تاکیشی ئۆباتا (وێنەکێش)
دەنگکاپێ یاماگوچی
پرۆفایل
نازناوئێڵ
ریوزاکی
هێدیکی ریوگا
ئێراڵدۆ کوەیل
دۆنۆف
خزمەکانکیولیش وامی (بەخێوکەر)

ئێڵ لولایت (ناسراوە بە نازناوە کارییەکەی ئێڵ) بریتییە لە ناوی باشترین و بەهێزترین لێکۆڵەری ئینتەرپولی نێودەوڵەتی ناو ئەنمی و مانگای دێس نۆت.[١][٢][٣] ئێڵ ئاڵۆزە وە هیچ کەس شوێنەکەی نازانێت، ناوەکەی، شێوە یان هەر زانیارییەک لەسەری. تاکە ناوەند بۆ پەیوەندی کردن پێیەوە بریتییە لە واتاری، وە هەموو کات ئێڵ سەرەتا دەست دەکات بە پەیوەندی، چونکە ئێڵ کار لەسەر دۆسیەی قورس و ئاڵۆز دەکات وە هەمووی شی دەکاتەوە و چارەی دەکات، ئەو زۆر زیرەکە وە هێزی سەرنج دان و بینینی زۆر جیاوازە لەگەڵ کەسێکی ئاسایی وە توانایەکی گەورەی هەیە لە بەستنەوەی بەڵگەکان بەیکەوە تەنانەت ئەگەر زۆریش بچووک بێت وە بازدان بۆ لێکدانەوەی گەورە.

ئەو گەنجێکی لاوازی کێش کەمە، باڵای ناوەندییە، قژی ڕەشە و چاوەکانی ڕەشن. زۆرترین شت وای لێدەکات سەرنج ڕاکێش بێت ئەو ڕەشییەی خوار چاوێتی، کە بەهۆی کەم خەوییەوەیە. هەموو کات بیجامەیەکی شینی گینزی لەبەردایە لەگەڵ کراسێکی سپی بە قۆڵی درێژ. زۆر گرنگی بە شێوەی خۆی نادات. تاکە خواردنی بریتییە لە شیرینی.

لە زنجیرەی دێس نۆتدا ئێڵ گرنگی بە دۆسیەی ئەو تاوانبارانە دا کە دەمردن بە جەڵدەی دڵ بە ژمارەیەکی گەورە ڕۆژانە، وە ئەو لە شەڕدا بوو لەگەڵ کیرا تا ناسنامەی بزانێت و بیسەلمێنێت وە هەروەها بۆ زانینی ئەو شێوەی کوشتنەکانی پێ ئەنجام دەدات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ The stars ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.." The Star. Sunday October 29, 2006. Retrieved on December 3, 2009.
  2. ^ "Lakeith Stanfield". IMDb. Retrieved 2017-08-29.
  3. ^ Ohba, Tsugumi (2008). Death Note 13: How to Read. ڤیز میدیا. p. 117. ISBN 1-4215-1888-0.